بیروڕا
له‌شكركێشی نوێی توركیا و چەند سەرنجێک
زوبێر عوسمان
بەشی سێیەم و کۆتایی

            مێژووی دێرینی کوردو کوردستان

كوردستان به‌پێی پاشماوه ‌شوێنه‌وارییە‌ كۆنه‌كان بێت یان به‌پێی نوسراوی نێو كتێبه ‌پیرۆزه‌كان بێت دیارترین جێگای له‌مێژووی دونیادا هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر ڕوداوی لافاوه ‌گه‌وره‌كه‌ی نوح به‌ نمونه ‌بێنینه‌وه‌ له‌سه‌ر چیای جودی له‌كوردستان له‌نگه‌ری گرتوه‌، مرۆڤایه‌تی له‌كوردستان هه‌نگاوی نایه‌وه‌و به‌دونیادا بڵاوبۆوه ‌بۆیه‌حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ كوردستان دایكی مرۆڤایه‌تیه‌، ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له‌چیای برادۆست باشترین به‌ڵگه‌یه‌ ئێسكه‌په‌یكه‌ری مرۆڤی نیاندرتالی لێدۆزرایه‌وه‌ كه‌ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار ساڵ ده‌بێت.
   له‌كوردستاندا ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆریه‌تی به‌ناوبانگ هه‌ڵكه‌وتوون، زانیاریان له‌مێژووی دێریندا تۆمار كراوە له‌وانه‌سوئیه‌كان له‌ناوچه‌ی سورباتۆ له‌ناوه‌راستی هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زایین کە ده‌سه‌ڵاتیان گه‌یشتۆته‌ ناوچه‌ی ئور، یان لۆلۆییه‌كان له‌ناوچه‌ی میزۆپۆتامیاو به‌تایبه‌ت زه‌هاوو شاره‌زور كه‌له‌هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زایین ده‌وڵه‌تێكی زۆر به‌هێز بوون، یان گۆتیه‌كان كه‌له‌هه‌زاره‌ی سێیه‌م تا هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین له‌سه‌ر خاكی خۆیان بوون كه‌كوردستانه‌و نزیكه‌ی سه‌د ساڵ حوكمی عێراقیشیان كردووه‌، كاشیه‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ده‌سه‌ڵاتداری به‌هێز بوون له‌كوردستان و حوكمی بابلیشیان كردووه‌ .
  له‌هه‌موویان به‌ناوبانگتر میدییە‌كانن كه‌٧٠٠ ساڵ پێش زایین گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریه‌تیان پێكهێناوه‌ كه‌ باوك و باپیر و بنه‌چه‌ی كوردانن هه‌ربۆیه‌شه‌ ساڵی كوردی لە(٧٠٠ ) ساڵ پێش زایینەوە ده‌ست پێ ده‌كات.
                       مێژووی تورک لە تورکیا 

توركیای ئێستا هی توركه‌كان نه‌بووه ‌، به‌ڵكو له‌٦٠٠٠ ساڵ پێش زایینه‌وه‌ هیتییەكان ئاوه‌دانیان كردۆته‌وه‌و ئیمپراتۆریه‌تێكی به‌هێزیان له‌به‌رزاییه‌كانی ئه‌نادۆڵ دامه‌زراندووه‌و دواتر یۆنانییە‌كان چه‌ندین ده‌وڵه‌تی بچوكیان له‌سه‌ر كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ئێژه‌ له‌به‌رزاییه‌كانی ئه‌نادۆڵ دروست كردووه‌.
   قوسته‌نتین ئیمپراتۆری رۆمانی له‌ساڵی ٣٣٠ زایینی هه‌ستا به‌گواستنه‌وه‌ی پایته‌خت له‌رۆماوه‌ بۆ (بیزه‌نته‌)و ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ قوسته‌نتینیه ‌كه‌ئیسته‌نبۆلی ئێستایه‌و رۆمانیه‌كان تا سه‌ده‌ی (١١)ی زایینی توركیای ئێستایان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدابووه‌.
   توركه‌سه‌لجوقیه‌كان یه‌كه‌م هۆزی توركی بوون كه‌ حوكمی توركیایان كردووه‌و له‌ناوه‌راستی سه‌ده‌ی (١١)ی زایینی له‌رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای كاسپیه‌نه‌وه‌(قه‌زوین) هاتوون كه‌توانیویانه‌ ئه‌رمه‌نستان و فه‌له‌ستین و زۆربه‌ی ئێران بخه‌نه‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، پاشان ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵیان داگیر كردووه‌و له‌ساڵی ١٠٧١ ی زاینی توانیان له‌شه‌ڕی مه‌ڵازگرد به‌سه‌ر رۆمانیه‌كان (بیزه‌نتییەكان) سه‌ركه‌ون ،توركه‌سه‌لجوقه‌كان له‌ناوچه‌كه‌ئیمپراتۆریه‌تێكیان دامه‌زراند كه‌قۆنیه‌ی ئێستایان كرده ‌پایته‌خت ، به‌هۆی شه‌ركردنی مه‌غۆله‌كان بیزه‌نتییە‌كان توانیان سێ له‌سه‌ر چواری خاكی ئه‌نادۆڵ بگرنه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ململانێی ناوخۆیی مه‌غۆله‌كان و لاواز بوونیان و دواتر داڕمانیان، جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتی توركه‌كان له‌ئه‌نادۆڵ له‌سه‌ده‌ی ١٤ی زایینی به‌هێز بووه‌وه‌ و ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌كانیان دامه‌زراند كه‌به‌ناوی سولتان عوسمانی یه‌كه‌م دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ ناونرا ، ‌پاشان دەستیان بەسەر شاره‌كانیتر داگرتوەو ده‌سه‌ڵاتیان فراوان بووه‌ تا ده‌ستیان گرتووه ‌به‌سه‌ر ئیمپراتۆرییەتی بیزه‌نتی .
تورکەکان له‌سه‌رده‌می سولتان محمد فاتیح توانیان قوسته‌نتینیه‌ داگیر بكەن و سوڵتان ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ ئیسته‌نبۆل و كۆتایی به‌بیزه‌نتی هات.  کوردستان خاکی رەسەنی کوردەئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیەیە كه‌نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌دروست بوونی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ له‌سه‌ر خاكی خۆی ژیاوه‌و كوردستان لانكه‌ی یه‌كه‌م مرۆڤی كورده‌و ده‌ستدرێژی نه‌كردۆته‌ سه‌ر خاكی هیچ نه‌ته‌وه‌و وڵاتێك به‌ڵام توركه‌كان ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتۆته(‌١٠٠٠ )ساڵ و ئه‌وان خه‌ڵكی ئێره‌نین به‌به‌رچاوی زیاتر له‌حه‌وت ملیار كه‌س له‌شكركێشی ده‌كه‌نه‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌له‌سه‌ر خاكی ره‌سه‌نی خۆمان دەژین كه‌خاكی باوك و باپیرانمانه‌و هەموو مرۆڤایەتی قەرزدارمانە.
به‌هۆی دابه‌شكردنی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و درێژه‌دان به‌ڕێككه‌وتنی سایكس - بیكۆ ، یان جارێكی تر گۆڕینی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، له‌كاتێكدا ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد چاوه‌ڕوان بووین له‌ساڵی ٢٠٢٠ به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان نه‌خشه‌كه‌ بگۆڕێ.
 سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و پرۆسەی ئاشتی
رەوانشاد سەرۆک (مام جلال)، لە ساڵی ١٩٩٣ بە سیاسەتی حەکیمانەی، ڕای دەوڵەتی تورکیای بەرامبەر بە کێشەی کورد گۆڕی و قەناعەتی بەخوالێخۆشبوو (تورکوت ئۆزال)ی سەرۆک کۆماری ئەوکاتی تورکیا هێنا، کە "کێشەی کورد بە چەک چارەسەرناکرێت و پێویستە تفەنگەکان بێدەنگ بکرێن و مێزی گفتوگۆ بکرێتەیەکلاکەرەوەی کێشەکان و دیالۆگێکی گشتگیر لە سەر ماف و پرسە (نەتەوەیی و سیاسی و مەدەنیەکانی) کورد لە چواچێوەی تورکیایەکی دیموکراتی"، چارەسەر بکرێت، دەرئەنجامی هەوڵەکەی خوالێخۆشبوو سەرۆک (مام جلال)، لە سەر ئەرزی واقع ڕەنگی دایەوە و تورکیاش پابەندبونی بە ئاگربەست و ڕێگە خۆشکردن بۆ دیالۆگ کردەوە، بەداخەوە زۆری نەبرد بە پیلانێک ئەو هەوڵە لە ناو برا، پێویستە هەمان رێگا بگیرێتەوە بەر. 
ئه‌ركی هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ڕه‌فه‌ هاوكار بێت بۆ دوور خستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر هێزێكیش هاوكاری بێگانه‌و ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر بێت ئۆباڵی به‌رپرسیارێتی مێژوویی له‌سه‌ر شان ده‌بێت و په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شی تر له‌ناوچاوانی ده‌دات.
ئێستا کاتی پێکهێنانی بەرەی نەتەوەیی و نیشتمانیە کە یەکیتی رابەرایاتی بکات ولەدەوری کۆببنەوە
‌‌ زیاتر ...
د.لەتیف جەمال رەشید
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ