بیروڕا
له‌شكركێشی تازه‌ی توركیا و چەند سەرنجێک
زوبێر عوسمان
سه‌رباری هه‌بوونی ده‌یان بنكه‌و باره‌گای میت و جه‌ندورمه‌و هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی هه‌زارانی تر له‌سوپا به‌پاڵپشتی فرۆكه‌و چه‌كی قورس بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تێكی گرنگ و جدییە کە پەیوەندی بە ئایندەی هەرێمەکەمانەوە هەیە، لەهەمانکاتدا بابەتێکی گەرمی شرۆڤه‌كردنی نوسه‌ران و سیاسیه‌كان و مانشێتی رۆژنامه‌و هه‌واڵە جیهانیەکانە ‌كه‌له‌په‌نا سه‌رقاڵی دونیا به‌په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناو لێكه‌وته‌كانی به‌تایبه‌تیش قه‌یرانی دارایی و هه‌روه‌ها شه‌ڕی ساردی نێوان وڵاته‌ زلهێزه‌كان، توركیا به‌دیراسه‌كراوی كاتێكی گونجاوی هه‌ڵبژاردوه‌ كه‌ماوه‌یه‌كی زۆریشه ‌زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامەی ‌ستراتیجی و پیلانە درێژخایه‌نه‌كه‌ی جێبەجێ بكات كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و فراوانخوازی و دروستكردنه‌وه‌ی توركیای مه‌زن و گێڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلام و سه‌ركردایه‌تی كردنی موسوڵمانانی جیهانه‌ کە له‌و رێگایه‌شه‌وه‌ ده‌ستوه‌ردان‌ له‌كاروباری وڵاتان دەکات و خه‌ونی كوردو ئه‌رمه‌ن و قوبرسیەکان لە باردەبات، ‌به‌هه‌ر شێوازێك بێت وه‌كو جه‌مسه‌رێكی به‌هێز خۆی وێنا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیعدا بكات .

   وه‌ڵامی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ پرسیاری بێژه‌رێكی كه‌ناڵی (BBC) ده‌ڵێت "چ پێوه‌ست ده‌كات بۆ چونه‌ماڵی خۆمان پرس بكه‌ین؟ باكوری عێراق به‌شێكه‌ له‌په‌یمانی میللی توركی و له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌بێته‌وه‌ به‌شێك له‌توركیای مه‌زن!!!" ئه‌وه‌ئاشكراكردنی به‌شێكی پیلانە‌كه‌یانه‌، دوا لێدوانی مه‌و‌لود چاوش ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌شیان به‌شێكی تر له‌پیلانە‌كه‌یانی ئاشكرا كرد كه‌ده‌ڵێ" سلێمانی له‌ژێر كاریگه‌ری په‌كه‌كه‌دایه‌و له‌ سلێمانیه‌وه‌ دژایه‌تی توركیا ده‌كرێت" كه‌وه‌ڵامێكی كورت و پوختی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڤاڵ شێخ لاهوری به‌دواهات كه‌ده‌ڵێت "سلێمانی ته‌نها له‌ژێر كاریگه‌ری كورد بوون دایه‌" ئه‌و وه‌ڵامه ‌ماناو مه‌غزای خۆی هه‌یه‌ و فره‌ ڕه‌هه‌نده ‌بۆیه ‌ده‌بێت (سلێمانی) واته‌زۆنی سه‌وز خۆی كۆ بكاته‌وه‌و له‌و ته‌ڵه‌یه‌ی بۆی دانراوه ‌به‌كه‌مترین زیان لێی ده‌رچێت ئه‌وه‌ش پێویستی به‌دیراسه‌كردن و سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌و  ره‌شید هه‌یه‌.
   به‌دڵنیایی توركیا سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌دیهێنانی خه‌ونه‌ له‌مێژینیه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌بات و ئه‌گه‌ر له‌تواناشی نه‌بێت نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌ بگۆڕێت سوود له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئه‌وروپاو روسیاو وڵاتانی ترو كۆنه‌ رێككه‌وتنه‌ هه‌ڕێمایه‌تیه‌كان وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو به‌هێزترین وڵاتی ناوچه‌كه‌و دووه‌م گه‌وره‌وڵاتی ناتۆ هه‌ژمونی خۆی بسه‌پێنێت.

ماوییەتی....
‌‌ زیاتر ...
د.لەتیف جەمال رەشید
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ