بیروڕا
گه‌نج و قه‌یرانه‌كان
چنار كه‌مال

گه‌نج ئه‌و توێژه‌ی‌ زۆرینه‌ی‌ كۆمه‌ڵگاكان پێك ده‌هێنێت، واته‌ هێزی‌ كارو بازو، هێزی‌ گۆرانكاری‌، له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا بونی‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌م توێژه‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ زیندوو چالاك ده‌گه‌یه‌نێت، واته‌ كۆمه‌ڵگا به‌بوونی‌ زۆرینه‌ی‌ گه‌نج توانای‌ به‌ره‌و پێش چوون  و خۆگونجاندنی‌ زیاتر بۆ ده‌ڕه‌خسێت له‌ باره‌كانی‌ ژیانی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و رۆشنبیری‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش بۆ هێزی‌ گه‌ل و سه‌ربازی‌ به‌ بنه‌مای‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت. .
گه‌نج له‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌، ڕاسته‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان خاوه‌نی‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌ له‌ گه‌نجان توانای‌ به‌ره‌وپێشبردنی‌ كۆمه‌ڵگا له‌ ڕووی‌ رۆشنبیری‌ و هۆشیاریه‌وه‌ ئه‌ركێكی‌ زیاتر كه‌وتۆته‌  سه‌ر ئه‌م توێژه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌نج مافی‌ ته‌واوی‌ خۆی‌ پێ ڕه‌وا نه‌بینراوه‌، هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگه‌كانی‌ ژیانی‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ئابوری‌ دا زۆرترین زه‌حمه‌تی‌ چه‌شتووه‌،ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ گه‌نجان ده‌رچووی‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌ هۆی‌ دۆخی‌ ئابوری‌ و سیاسی‌ كه‌ ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ گرتۆته‌وه‌ دامه‌زراندنی‌ گه‌نجان پاشه‌كشه‌ی‌ كردووه‌ له‌ ئه‌نجامیشدا رێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ بێكاری‌ له‌ ناو گه‌نجان دا بڵاو بۆته‌وه‌ به‌رده‌ست نه‌بوونی‌ هه‌لی‌ كار و دانه‌مه‌زراندنی‌ ئه‌م توێژه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا و سود نه‌بینین له‌ تواناكانیان كۆمه‌ڵگای‌ به‌ره‌و دواوه‌ بردووه‌ بۆشایی‌ زۆری‌ دروست كردووه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ سته‌مه‌ له‌ گه‌نج به‌تایبه‌ت ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ دواتر كه‌ رێژه‌یكی‌ زۆری‌ گه‌نجان له‌ به‌ر نان و بژێوی‌ و بێ‌ كاری‌ وڵاتیان به‌ره‌و سنوی‌ وڵاتانی‌ تر بڕی‌ و به‌داخه‌وه‌ زۆریان بوون به‌ قوربانی‌ ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ ئێستاشی‌ له‌گه‌ڵ دا بێت باجی‌ ئه‌م دۆخه‌ پڕ له‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یه‌ كه‌وتۆته‌ سه‌ر  شانی‌ گه‌نجان، رێژه‌یه‌كی‌ به‌چاو له‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ دواكه‌وتوون و ئومێدی‌ دۆخێكی‌ له‌بار بۆ گه‌نج نه‌ڕه‌خساوه‌ كه‌ داهاتوی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر بنیات بنێت، ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ كوردی‌ له‌ ڕووی‌ به‌رجه‌سته‌كردنی‌ تواناكانی‌ گه‌نج و به‌كاربردنی‌ هێزو توناكانیان كورتی‌ هێناوه‌ گه‌نجان فه‌رامۆش كراون حكومه‌ت هیچ پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ بۆ ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ كار بۆ گه‌نجان به‌ ئێستاشه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست بێت وه‌لامی‌ داخوازیه‌كانی‌ بداته‌وه‌،تێكچونی‌ سه‌قامگیری‌ ژیانی‌ ئابوری‌ و سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بار قورسی‌ زۆری‌ هێناوه‌ گه‌نج له‌م نێوه‌نده‌دا قوربانی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و دۆخه‌ن، گه‌نج پێویستی‌ به‌ هه‌لی‌ كارو به‌كاربردنی‌ تواناكانی‌ و ئه‌و ئه‌زمونه‌ی‌ زانكۆ یان ئه‌و ناوه‌نده‌ی‌ به‌ده‌ستی‌ هێناوه‌ به‌كاری‌ به‌ریێت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و به‌ده‌ستخستنی‌ سه‌رمایه‌، له‌ پێناو ڕه‌وینه‌وه‌ی‌ خه‌می‌ گه‌نجان به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌ركی‌ حكومه‌ته‌ ئاور له‌ گه‌نج بداته‌وه‌ پرۆژه‌ی‌ زیاتر بخاته‌ كار و بیر له‌ داهاتوی‌ گه‌نجان بكاته‌وه‌ چونكه‌ له‌ وڵاتێكی‌ خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی‌ وه‌ك نه‌وت و به‌پیتی‌ خاكه‌كه‌ی‌ هه‌لی‌ زۆرباش بۆ پرۆژه‌ی‌ وه‌ك كشتوكاڵی‌ زۆرپرۆژه‌ی‌ تر له‌ باردایه‌ وه‌ گه‌نج رۆڵی‌ هه‌بێت تێیدا .
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ