بیروڕا
چاكسازی‌ به‌ده‌م رێوه‌ ؟
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چه‌ندین ساڵه‌ به‌ڵینی‌ چاكسازی‌ به‌ خه‌ڵكی‌ خێرله‌ خۆ نه‌دیوی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌دات، به‌ڵینی‌ نه‌مانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ، به‌ڵێنی‌ چه‌سپاندنی‌ دادپه‌روه‌ری‌ و سه‌روه‌ری‌ یاسا، به‌ڵێنی‌ چاككردنی‌ موچه‌ و ئیمتیازات، باشتركردنی‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵكی‌، خاڵی‌ كردنه‌وه‌ی‌ قاسه‌ی‌ گه‌نده‌ڵكاران و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ گیرفانی‌ خه‌ڵك وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ڕایكردنی‌  شه‌قام پشوی‌ خه‌ڵكی‌ پێ‌ درێژكرۆته‌وه‌، له‌به‌ر درێژه‌دان به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ چه‌ندین ساڵه‌ی‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ وه‌ك هه‌میشه‌ بێ‌ كرداربووه‌.
فاڵگرتنه‌وه‌ بۆ چاره‌نوسی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌مان گه‌رێنێته‌وه‌  بۆ خاڵی‌ ده‌ستپێكی‌ ناڕه‌زاییه‌ یه‌ك له‌ دوا یه‌كه‌كانی‌ ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ گه‌نده‌ڵی‌ توشی‌ هات لێشاوی‌ كۆچی‌ گه‌نجان و خنكانیان له‌ رێگا ئاویه‌كان و ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی‌ بێ‌ كاری‌ به‌ گه‌نجان و لێبڕینی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و كه‌ڵه‌كه‌بوونی‌ قه‌رزه‌داراییه‌كان و  به‌خه‌به‌ر نه‌هاتنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و جێ به‌جێنه‌كردنی‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ و دواترینیان گرێبه‌ستی‌ 50 ساڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ توركیا و خۆدزینه‌وه‌ له‌ هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌ك ئه‌گه‌رێكی‌ باشی‌ لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت، ناڕه‌زاییه‌كان به‌رهه‌می‌ ئه‌و سالاَنه‌ن حكومه‌ت له‌سه‌ریه‌تی‌ یه‌ك به‌یه‌كی‌ بچنێته‌وه‌ له‌به‌رده‌م گه‌ل به‌به‌ڵێنێكی‌ ڕاستگۆیانه‌ و كرداریانه‌ ئه‌و شه‌رمه‌زارییه‌ بسڕێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نا زبڵدانی‌ مێژوو ڕه‌حم به‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناكات، هه‌رچه‌ند گه‌ل متمانه‌ی‌ به‌م حكومه‌ته‌و به‌ته‌واوی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ لاواز بووه‌، پارته‌ سیاسیه‌كانیش ده‌بێت گوڵبژێری‌ ئه‌وه‌ بكه‌ن شوێنی‌ شیاو به‌كه‌سی‌ شیاو پڕبكرێته‌وه‌ چونكه‌ دۆخی‌ ئێستای‌ شه‌قامی‌ كوردی‌ كه‌سانێك خولقاندوویانه‌ كه‌ شیاوی‌ ئه‌و پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ نین  و ئه‌مه‌ش فه‌راغی‌ بۆ ته‌واوی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ئیداری‌ و ئابوری‌ یه‌كانی‌ هه‌رێم  دروست كردووه‌.
تاوانی‌ حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵك و موچه‌خۆران زۆر موقفی‌ تێپه‌راندووه‌  تا كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌م گرژیه‌، لێشاوی‌ ناڕه‌زاییه‌كان پێمان ده‌ڵێن ( حكومه‌ت )و به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت ئه‌وانه‌شی‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ن به‌ حزبه‌كان و ئۆپۆزیسیۆنیشه‌وه‌ توانای‌ به‌رێوه‌بردنیان نیه‌ و ناتوانن سیسته‌مێكی‌ گونجاو و كاتی‌ بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنێكی‌ جدی‌ نه‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌غداو نه‌گه‌یشتنه‌ چاره‌سه‌ری‌ بنه‌به‌ست گومانی‌ تێدا نیه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕێی‌ زیادبوونی‌ ناڕه‌زاییه‌كان بكه‌ین به‌ هه‌ولێرو دهۆكیشه‌وه‌.
نیگه‌رانی‌ خه‌ڵك و موچه‌خۆران له‌ حكومه‌ت به‌رامبه‌ر شایسته‌ داراییه‌كانیان پێمانده‌ڵێت كۆمه‌ڵگا له‌به‌رده‌م قۆناغێكی‌ باش و ته‌ندروست دا نیه‌، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی‌ نێوان پارته‌ سیاسیه‌كان و خه‌ڵكیش گه‌یشتۆته‌ ئاستێك ڕۆژ له‌ دوای‌ ڕۆژ له‌ دابه‌زین دایه‌، ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ئومێدی‌ پێ‌ هه‌ڵچنی بوو حزبه‌كان بوو به‌ڵام حزبه‌كان له‌م ساڵانه‌ی‌ دواتر به‌ ئێستاشه‌وه‌ نه‌یانتوانی‌ هاوشانی‌ جه‌ماوه‌ر بن خواسته‌كانیان به‌ جێ بگه‌یه‌نن و پارێزه‌رو داكۆكیكاری‌ مافی‌ خه‌ڵك بن، ڕووداوه‌كان و به‌ركه‌وتنی‌  گه‌نجان و پارته‌ سیاسیه‌كان  له‌ داهاتوو دا بار و ئه‌ركی‌ حزبه‌كان قورستر ده‌كات و حزبه‌كان وه‌ك جاران ناتوانن بنكه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ری‌ فراوانیان هه‌بێت ئه‌گه‌ر پێداگری‌ له‌ قوتی‌ خه‌ڵك نه‌كه‌ن و خۆیان نه‌خزێننه‌ نێو جه‌ماوه‌ر و په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ ئاراسته‌یه‌كی‌ باشتر نه‌به‌ن و خه‌لكی‌ بێ ئومێد كراو ئاشت نه‌كرێنه‌وه‌ با بۆ ئه‌مجاره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان چاوه‌ڕێی‌ بردنه‌وه‌ی‌ گره‌وی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كرێت سه‌نگ و قورسی‌ خۆیان له‌ ده‌ست ده‌چێت .
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ