خاڵى كۆكهرهوهى ئه‌م دوو ته‌وه‌ره جیاوازه ( ژنان و كچانن ) له چه‌ندین ڕووى له‌یه‌ك چووه‌وه كه هه‌مان به‌رجه‌سته‌كردنى ( ئاشتى و ئاسایش و سه‌لامه‌تى یه بۆ ژنان و كچان)، ئه‌م دوو ته‌وه‌ره به‌یه‌كه‌وه‌و به‌جیا هه‌مان ئه‌و داخوازییه كه رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ و رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌ژنان له‌زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان هاوده‌نگن له‌سه‌رى و به یاساكراون، له پێناو ڕاگرتنى هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك كه ئاراسته‌ى ژن ده‌كرێت، یان پێشێلى مافه‌كانیان ده‌كرێت جا لهههرچوارچێوهیهكدا بێت، هێشتا ئاماره‌كان له‌باره‌ى توندوتیژى و جۆره‌كانى له هه‌ڵكشاندان.
ته‌نانه‌ت یاساش نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست بێت، له‌هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنى ئامانجه‌كانى بڕیارى ژماره ( 1325)، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پێناو دابین كردنى ژیانێكى شایسته به‌ژنان، دواى تاوتوێكردنى ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ى زۆرێك له وڵاتانى گرتۆته‌وه به هۆكارى جه‌نگ یان ناكۆكى سیاسى ناچار بووه به ده‌ركردنى بڕیارێكى له‌م جۆره ئه‌گه‌ر ئه‌م بریاره تایبه‌ت بێت به‌و ولاتانهى كه هێشتا له ناكۆكى سیاسى و ململانێ ى سیاسیدان یان له جه‌نگدان ئه‌وا عێراقیش به هه‌رێمى كوردستانه‌وه له‌ژێر ئه‌م كاریگهریهدان الزام كراون به جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیاره.
كه‌وایه 25 نۆڤه‌مبه‌رو بڕیارى 1325 كه هه‌ریه‌كه‌یان له دوو سه‌رچاوه‌ى جیاواز به‌ڵام بۆ یه‌ك مه‌به‌ست و له پێناو كۆمه‌ڵگایه‌كى ته‌ندروست به‌تایبه‌تیش پاراستنى ئیمتیازات و مافه‌كانى ژنان و كچان داڕیژراوه .
نه‌ك ته‌نها له ماوه‌ى ئه‌م 16 رۆژه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى یه چالاكى و گفتوگۆى كراوه به‌رده‌وام بێت و حكومه‌ت و حیزبه‌كان هاوشانى ڕێكخراوه‌كانى ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى زۆرترین رۆڵى خۆیان له كۆمه‌ڵیك چالاكى دووباره به‌رجه‌سته بكه‌ن به‌بێ پێداچوونه‌وه به كارنامه‌ى خۆیان زۆر دووه له‌وه‌ى كه بتوانرێت داخوازیه‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى و 25 ى نۆڤه‌مبه‌ر به‌دیبهێنرێت.
له‌سه‌ر ئاستى حیزب كه‌مترین ژن رۆڵیان هه‌یه و به‌دیار ده‌كه‌ون وه‌ك ئه‌وه‌ى ژن له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ڕێژه‌ى نه‌گۆڕ بن، به‌هه‌مان شێوه كه‌مترین ژن له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان پۆستیان هه‌یه، پۆسته‌كانیش زۆركات له‌سه‌ر توانا‌و كهفائهى كه‌سه‌كان هه‌ڵبژاردنیان بۆ نه‌كراوه كه ئه‌مه دیسانه‌وه جۆرێكى تر له توندوتیژى یه به‌رامبه‌ر حه‌ق و مافى ژنان بێ ده‌نگبوون له ئاستیدا سته‌مه.
جۆره‌كانى توندوتیژى هه‌ر له جۆرى ده‌رونیه‌وه تا لێدان و ده‌ستدرێژى و خێزانى جه‌سته‌ی و كوشتن و ئه‌لیكترۆنى رۆژ له دواى ڕۆژ له فراوان بوندایه، له خۆیدا ئه‌مه‌ش ئاماژهیكى ترسناكه، نزیكده‌بێته‌وه له‌وه‌ى كه بڵین و كوشتن و ده‌ستدرێژى و توندوتیژى ببێته دیارده، سه‌ره‌تا حكومه‌ت دواتریش حیزب به‌و ئاراسته‌ى خاوه‌نى رێكخراوى ژنان و ئافره‌تان و خوشكان چه‌ندین رێكخراوى كۆمه‌ڵایه‌تین ده‌كرێت به‌رپرسیاری ئه‌وه بكرێن كه نه‌یانتوانیوه رۆڵیان هه‌بێت له هۆشیاركردنه‌وه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا و په‌روه‌رده‌ى خێزان و جێبه جێ كردنى بڕیارى 1325 هه‌وڵدان به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌روه‌رى بۆ یاسا .