بیروڕا
موچه‌ ، هێزى بێ هێزه‌كان
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
ناسه‌قامگیرى ئابورى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌سته‌ به‌ سیاسه‌تى ناحه‌كیمانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌تایبه‌تیش كابینه‌ى هه‌شته‌م به‌رپرسیارى دۆخى ئێستاى موچه‌خۆران و گوزه‌رانى خه‌ڵكى بێ چاره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌، به‌بێ بوونى  بنه‌مایه‌كى ئابورى پته‌و سندوقى پاشه‌كه‌وت به‌بێ بیركردنه‌وه‌ له‌ چاره‌نوس و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى دابینكردنى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكى فه‌راهه‌مكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ و مۆنۆپۆلكردنى زیاترى سه‌رمایه‌ى وڵات و ڕووتكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى و سیاسه‌تى برسى كردن كرا به‌ پێوه‌رى له‌باربردنى دۆخى چه‌ند ساڵه‌ى كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك ژیان شێوه‌یه‌كى گونجاوى وه‌رگرتبوو،.
ڕاگه‌یاندنى ئابورى سه‌ربه‌خۆ زوڵمێك بوو له‌ موچه‌خۆاران له‌ ته‌واوى هاوڵاتیان، شكست له‌ دواى شكست تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى بنه‌ماڵه‌ بۆ دواجار چاوێك بخشێنێته‌وه‌ و دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى رێگاچاره‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له‌و وێرانه‌یه‌ى به‌سه‌ر خه‌ڵكى سته‌مدیده‌ هاتووه‌.
به‌ ئێستاشه‌وه‌ ڕوون نیه‌ ئه‌م دۆخه‌ تاكو كوێ رێده‌كات، مه‌له‌فى نه‌وت و بودجه‌ و موچه‌ تا دواى ساڵى نوێ به‌هه‌ڵواسراوى ده‌مێنێته‌وه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامى ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ ڕووى نه‌دا دوورنیه‌ حكومه‌تى هه‌رێم جارێكى تر ده‌ست بۆ گیرفانى موچه‌خۆران به‌رێت و به‌ناوى كه‌مى داهات و دیسان چاكسازى و پاكسازى و پاشه‌كه‌وت ؟؟؟
حكومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوو چاكسازى ده‌ست پێكرد به‌ڵام نه‌بینرا یه‌ك كه‌س له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیربكرێت ته‌نها بۆ خۆڵكردنه‌ چاوى خه‌ڵكى و شه‌قام و سه‌رقاڵكردنیان بوو له‌ ڕاستیشدا خۆدزینه‌وه‌ بوو له‌ وتى وتى به‌هه‌ده‌ردانى سامانى وڵات له‌لایه‌ن كاربه‌رێكه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و هه‌موو سه‌رمایه‌داره‌ سیاسیه‌ به‌جارێك له‌هه‌رێمى كوردستان دروست نه‌ده‌بوون له‌سه‌ر قوتى خه‌ڵك، 
1270000 فه‌رمانبه‌ر چاوه‌ڕێ ى موچه‌كانیانن ئه‌مه‌ش بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌جێده‌هێڵین ئاخۆ خێراییه‌كه‌ى حكومه‌ت تێده‌په‌رێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م دۆخى نه‌خوازراوه‌ به‌ زووترین ماوه‌ تێ په‌رێنێت و خه‌ڵكى ناڕازى ئاشت بكاته‌وه‌، گه‌نده‌ڵكاران و سه‌رمایه‌دارانى سیاسى هه‌مان جێگاى شایسته‌یان ده‌بێت، پشك و كۆمپانیاكانیان به‌ پارێزراوى ده‌مێنێته‌وه‌، حكومه‌ت پاسه‌وانیان ده‌كات.
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
ژیروان دەرگەڵەیی
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ