بیروڕا
جه‌نگ و ململانێ له‌ پێناو مانه‌وه‌دا
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا


شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى ناڕه‌زاى  دژى حوكمڕانى و كاربه‌ده‌ستان و كاربه‌رێكه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌م سیسته‌مه‌ بۆته‌ هۆكارى هه‌ژاركردنى به‌شێكى زۆر له‌ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى و هه‌ره‌سى به‌ ئابورى وڵات و بازار و گیرفانى خه‌ڵكى هێناوه‌.
حكومه‌تى هه‌رێم كه‌وتۆته‌ ژێر پرسیار گه‌لێكه‌وه‌ كه‌ هه‌موویان گرێدراوى ساڵانى دواى ڕاپه‌رینن به‌ ئێستاشه‌وه‌، ئاسایشى نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كێكه‌ له‌ پرسه‌ سه‌ره‌كیه‌كان چونكه‌ پاراستنى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكى و شیرازه‌ى كۆمه‌ڵگا كه‌وتۆته‌ به‌ر ده‌ستى رۆژگار له‌به‌رامبه‌ر هێرشى  قه‌یرانه‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كان، ته‌ندروستى و بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و ئه‌زمه‌ى ئابورى و كاڵبونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك له‌ كلتورى نه‌ته‌وایه‌تیمان.
بێ موچه‌ى  دیوێكى تره‌ كه‌ هێزى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم بڕیوه‌،  هاوسه‌نگ كردنى دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌ پێداچونه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ به‌رنامه‌ى كارو ئه‌نجامدانى چاكسازى دوور له‌ ده‌ست بردن بۆ گیرفانى فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ داپۆشینى ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ى هه‌ن به‌ نیازه‌ بیگرێته‌به‌ر، هۆكارى ئیفلاس بوونى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ پله‌ى یه‌كه‌م گه‌نده‌ڵى یه‌،  سه‌ربارى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم زۆرترین باجى خستۆته‌ سه‌ر هاولاتیان بێ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى بخاته‌ بوارى جیبه‌جێكردنه‌وه‌ به‌م كاره‌ى مۆنۆپۆلى زۆرترین كارى بازرگانى له‌ به‌رژه‌وه‌ند و قازانجى كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا و  بازرگانى سیاسى و بازرگانه‌كان كردووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ كۆمه‌ڵگا له‌ دۆخێكى وێرانكه‌رو ترسناكدا یه‌،.
حكومه‌تى هه‌رێم به‌درێژاى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ ئه‌گه‌ر له‌بیرى خه‌ڵكى و كۆمه‌ڵگا بوایه‌ بیرى له‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات ده‌كرده‌وه‌ بیرى له‌ پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى ئابورى وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و گه‌شت و گوزار و وه‌ پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى ده‌كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانى تریش وه‌ك نه‌وت و خاڵه‌ گومرگیه‌كان و سوته‌مه‌نى كه‌ پێگه‌ى حكومه‌ت ده‌گۆرێت له‌ بارێكه‌وه‌ بۆ بارێكى تر وه‌ك ئێستا ئه‌نجامى كه‌مته‌رخه‌مى و بیركردنه‌وه‌ له‌ كورسى و ده‌سه‌ڵات و ململانێ له‌ پێناویدا چه‌ندین كاره‌ساتى به‌دواى خۆیدا خولقاندووه‌ به‌جۆرێك رێگا چاره‌یه‌ك نیه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ سه‌خته‌ى تێى كه‌وتوین، سه‌یرنیه‌ كاتێك ده‌بینین پێداویستى رۆژانه‌ى خه‌ڵكى هه‌ر له‌ خۆراكه‌وه‌ تا جیهاز و  ئه‌شیاى كاره‌بایى له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هاورده‌ى ده‌كرێت به‌ سه‌وزه‌ و میوه‌كانیشه‌وه‌ ،  له‌ كاتێك دا حكومه‌ت ده‌یتوانى یارمه‌تیده‌رى خه‌ڵك بێت له‌ كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان كه‌ پێداویستى ناوخۆى پێ پڕبكاته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌شى نه‌كرد له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵێك كه‌سى به‌رژه‌وه‌ند خواز كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر بازارى ئازد دا گرتووه‌،  به‌رپرسیارێتى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌ سیاسى و ئابورى و  ئیدارى و كۆمه‌لایه‌تى و كلتورییه‌كانه‌وه‌ بۆته‌ باسێكى گه‌رمى سۆشیال میدیا،  تیمه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ڕازى كردن و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بوون به‌ عیبره‌تى ئه‌وه‌ى ئابورى و ئیداره‌ى  حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئاستى داكۆكى و به‌ده‌ست خستنى مافه‌كانى خه‌ڵك دا نین، درێژه‌پێده‌رى هه‌مان ئه‌و ریگاو رێبازه‌یه‌ كه‌ 29 ساڵه‌ جڵه‌وى گرتۆته‌ ده‌ست. شه‌كه‌تى و ماندووبونى خه‌ڵكى به‌هۆى خراپى دۆخى ئابورى و له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ ئه‌و جه‌نگه‌ درێژه‌ى ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ ده‌ستى پێكردووه‌ مه‌به‌ستم جه‌نگى كۆڤید -19 یه‌ جه‌نگێكى بێ ده‌نگ به‌ڵام سه‌خت مرۆڤایه‌تى خستۆته‌ حاڵه‌تى به‌رگریه‌كى قورسه‌وه‌ .
‌‌ زیاتر ...
د.لەتیف جەمال رەشید
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ