بیروڕا
دوا دیمه‌نى مام له‌ په‌راوێزى كۆنگره‌دا
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا

رێك نزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ نیو سه‌ده‌ ئه‌وكاته‌ى رێبازێكى  ترى خه‌باتى كوردایه‌تى به‌ ئایدۆلۆژیایه‌كى جیاواز  له‌ ژێر دروشمى  یه‌ك فكرى و یه‌ك هه‌ڵوێستى و یه‌كگرتوویمان  به‌ڵێ بۆ ئازادى و سه‌ربه‌خۆى و دیموكراتى و ژیانێكى شایسته‌ بووه‌ ویست و خولیاى هێزى گه‌ل به‌رابه‌رایه‌تى هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و ده‌سته‌ و تاقمه‌كه‌ى ئیتر خه‌بات و تێكۆشان بوو به‌ ئه‌مرى واقع به‌ خوێنى شه‌هیدان و قوربانیان ئه‌مرۆ بنیاتنرا ، گه‌نجانى دوێنى كه‌ هاوخه‌باتى مام و رێبازه‌كه‌ى بوون ئه‌مرۆ ڕاوێژكارو چاودێرن له‌ دوو قۆناغى سیاسى جیا له‌ شاخه‌وه‌ بۆ شار .
 ریبازه‌كه‌ى مام چه‌ندین ده‌یه‌ى بڕى و ده‌ستكه‌وته‌ مه‌زنه‌كانى دیارو ڕوونن، دواى بڕینى چه‌ندین قۆناغى مه‌ترسیدارى پر له‌ هه‌ورازو نشێو وا جارێكى تر خۆى له‌به‌رده‌م تۆمارێكى ترى مێژووى دایه‌ به‌ڵام به‌بێ مام، كۆنگره‌ و نوێبونه‌وه‌ى یه‌كێتى هه‌نگاوێكى باشى چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو،  ئه‌وه‌ش بۆى  ده‌بێته‌ مێژوو ئێستایه‌، كه‌واته‌ ئێستا و داهاتوو بۆ یه‌كێتیه‌كان ده‌بێت پڕ له‌ده‌ستمایه‌ى سیاسى و یاسایى و هۆشیارى بێت وه‌ڵامێك بێت بۆ داخوازییه‌كانى هاوڵاتیان و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان و یه‌كێتیه‌كان، به‌ روحى جارى جارانه‌وه‌ بێینه‌ سه‌نگه‌ر هه‌روه‌ك چۆن مام ئاوێنه‌ى هه‌مووان بوو ، هه‌مووان له‌به‌رامبه‌ریدا یه‌ك شكل و شێوه‌ بوون به‌ڵێ ئێمه‌ ئه‌و یه‌كێتیه‌ دروست ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ خه‌بات ماندوو نابین رێبازه‌كه‌ى مام نوێده‌كه‌ینه‌وه‌، مام به‌ پته‌وى بنیادى نا ده‌بێت به‌پته‌وى بهێڵرێته‌وه‌، ئه‌و ئاسوده‌ و گه‌شبین بوو به‌ تواناكانى گه‌نج و پێگه‌یاندن و هێنانه‌پێشه‌وه‌ یان به‌مه‌به‌ستى سود وه‌رگرتن له‌ توناكانیان له‌ پێناو داهاتوویه‌كى ڕوون ئه‌مه‌ عه‌قلیه‌ت و ئایدۆلۆژیاى مام بوو بۆ ژنانیش كه‌م نین ئه‌و كارانه‌ى بۆ خزمه‌ت به‌ ژنان كردى، مام بۆ خۆى و به‌ ته‌نها زۆر كار و خزمه‌تى به‌ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان به‌ عێراقیشه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌، ئه‌و به‌راستى كارێزماو دیبلۆماتكاربوو مێژوو له‌ دووباره‌بونه‌وه‌ى كه‌سێكى ترى وه‌ك مام مه‌حاڵه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت بۆ كورد و یه‌كێتیه‌كان كاێزمایه‌كى ترى وه‌ك ئه‌و نابێت.
 به‌هه‌رحاڵ به‌ ئومێدى ئه‌وه‌ى دواى قۆناغى كۆنگره‌ كه‌ حالیه‌ن له‌و سه‌روبه‌نده‌داین ئه‌وه‌ى مام نه‌یتوانى به‌رده‌وام بێت ئێمه‌ بتوانین، بتوانین  نازى شێواوى گه‌نجان و ژنان له‌م قۆناغه‌ له‌ دواى مام  هه‌ر به‌ شێواوى به‌ جێنه‌هێڵرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانكاریانه‌ى كه‌ماوه‌ یان ده‌بێت بكرێت په‌له‌ بكرێت ئاینده‌ى یه‌كێتى له‌به‌رچاوبگیرێت.
 به‌و پێ یه‌ ى كه‌ هاوسه‌رۆكه‌كانمان گه‌نجن ئومێدى زیاتریان لێده‌خوازین بۆ داهاتووى یه‌كێتى به‌ ڕه‌چاوكردنى هێنانه‌ پێشه‌وه‌ى گه‌نجان له‌ نێو ئۆرگانه‌كان لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ قسه‌كانم چڕتربكه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ چه‌ندین گه‌نجى هه‌ڵگرى بروانامه‌ى جیاواز به‌ توانا و ئه‌داى جیاوازه‌وه‌ به‌ هه‌بوونى چه‌ندین ساڵ خزمه‌ت هێشتا ململێنه‌ و غیره‌ رێگه‌ى نه‌داوه‌ له‌ قۆناغێكى له‌ پێشتردا خۆى ببینێت پله‌یه‌كى شایسته‌ى پێ ره‌وا ببینرێت كه‌ به‌راستى دوورى ئه‌م كه‌سانه‌ بۆشایى فراوانى دروست كردووه‌، وه‌ خاڵێكى ترى قسه‌كانم له‌باره‌ى كۆنگره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ راسته‌ كۆنگره‌یه‌كى تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووبوو بوونى دوو هاوسه‌رۆك زۆرباشیشه‌ چونكه‌ ئیش و كاره‌كان به‌ته‌نها له‌سه‌ر شانى كه‌سێك كۆمه‌ڵ نابێت دواتریش زیاتر هه‌لى ئه‌وه‌ ده‌ره‌خسێت هاوسه‌رۆكه‌كانمان بێنه‌ ناو جومگه‌ و ئۆرگانه‌كان و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ بن یان له‌ نزیكه‌وه‌ گوێبیستى گله‌یى و گازنده‌كان بن تایبه‌ت به‌ حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت ناو یه‌كێتیش.
 یه‌كێتى هیچ كادرێكى لێ زیاد نیه‌ نابێت كادره‌كان دووره‌په‌ریزبخرێن به‌ڵكو ده‌بێت گرنگى زیاتر به‌په‌روه‌رده‌ى كادر بدرێت و په‌یمانگاكان چالاك بكرێن له‌م قۆناغه‌ى ئێستاماندا، ڕاوبۆچوونى كادر به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، ئاورى جدى له‌ مه‌ڵبه‌نده‌كان بدرێته‌وه‌ كێشه‌و ململانێ ى نێو مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ جدى جێ ى هه‌ڵوێسته‌ كردنه‌، وه‌ كادر با به‌تواناى خۆى بێته‌ پێشه‌وه‌، كادر هه‌یه‌ پله‌ى باشى پێ بڕاوه‌ ئه‌وه‌ له‌ پاى ماندووبونى خۆیه‌تى  بۆ ئه‌وه‌ى كردویه‌تى به‌ڵام  جوڵه‌ى نیه‌ هه‌ڵوێستى نیه‌ قسه‌ى نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌نده‌ى بایه‌خ به‌ یه‌كێكى له‌و شێوه‌ ئه‌درێت به‌ كارمه‌ندێكى به‌ توانا نادرێت یان به‌ كه‌سێكى تر نادرێت كه‌ خاوه‌نى پله‌یه‌كى ئه‌كادیمى باشه‌ ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت كه‌سانى ئه‌كادیمى له‌ مامۆستایانى خوێندنى بالا بهێنینه‌ پێشه‌وه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكان و پرس و رایان پێبكرێت، ئه‌مانه‌ بۆ ئێستاى ئێمه‌ گرنگن با هه‌وڵبدرێت كۆنفرانسى مه‌ڵبه‌نده‌كان وه‌كو كۆنفرانسى پێشوتر نه‌بێت، هیچ كه‌س په‌راوێز نه‌خرێت هه‌موو كادره‌كان وه‌ك یه‌ك له‌ مه‌سه‌له‌كان به‌شداریان پێبكرێت یان بڕیارو راى كردنى ئیش و كاره‌كان  ئه‌مه‌ زیاتر خزمه‌ت كردنه‌ به‌ خودى یه‌كێتى و رێبازى هه‌ڤاڵ مام جه‌لال.
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ