بیروڕا
سیستمی‌ په‌روه‌رده‌ و به‌رپرسیارێتی‌ حكومه‌ت
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
له‌ ریگای‌ په‌روه‌رده‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ داهاتوو ئاماده‌ده‌كات، ئامانجی‌ دایكان و باوكان گه‌یشتنی‌ منداڵه‌كانیانه‌ به‌ دواپله‌ی‌ خوێندن و ده‌ست كه‌وتنی‌ هه‌لی‌ كار و ره‌خساندنی‌ ژیانێكی‌ شایسته‌ كه‌ ئه‌مه‌ بۆته‌ خه‌ونی‌ به‌دی نه‌هاتووی‌ ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ دواتری‌ گه‌نجان و دایك و باوكه‌ ماندووه‌كان،گه‌نجان له‌په‌راوێزی‌ حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی‌ دا به‌چاوه‌روانی‌ ماونه‌ته‌وه‌ له‌ چاوه‌روانی‌ ده‌ست خستنی‌ هه‌لی‌ كار و  دامه‌زراندن و ممارسه‌كردنی‌ ئه‌و زانسته‌ی‌ به‌ده‌ستی‌ هێناوه‌ تا له‌ په‌نای‌ دا كه‌مێك به‌ئارامی‌ خۆزگه‌كانی‌ بچنێته‌وه‌ و سێبه‌ری‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ی‌ پێبگات، هه‌ستی‌ دادپه‌روه‌ری‌ بی‌ جیاكاری‌ و ده‌ستوه‌ردانی‌ سیاسی‌ و ده‌سترۆیشتووه‌كان بیانگرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا له‌ ماوه‌ی‌ سالانی‌ رابردوو دامه‌زراندن و ده‌ست خستنی‌ هه‌لی‌ كار له‌سه‌ر بنه‌مای‌ خزم خزمێنه‌بووه‌، هه‌ربۆیه‌ كه‌رتی‌ په‌روه‌رده‌ گه‌وره‌ترین زیانی‌ به‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م زیانه‌ش ته‌نها له‌سه‌ر سیستمی‌ په‌روه‌رده‌ نه‌وه‌ستاوه‌ به‌ڵكو بواره‌كانی‌ تریشی‌ گرتۆته‌وه‌، چونكه‌ تاكه‌ بنه‌مای‌ گه‌یشتنه‌ بۆ ڕه‌خساندنی‌ ژیان و ژینگه‌یه‌كی‌ له‌باری‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ته‌نانه‌ت ته‌ندروستی‌ و سیاسیش.
بۆ بنیادنانی‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ ته‌ندروست و له‌باری‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پێویستی‌ به‌كارایی‌ سیسته‌می‌ په‌روه‌رده‌ و هێزی‌ مرۆیی‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌رچه‌ند سروشتی‌ كوردستان له‌ڕووی‌ نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی‌ تری‌ سروشته‌وه‌ خاك و به‌پیتی‌ زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كانیش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ئه‌نجامی‌ نه‌بوونی‌ سیسته‌مێكی‌ گونجاو پلان بۆ دانراو له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ حكومه‌ته‌وه‌ نه‌توانراوه‌ ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌ به‌هێزه‌ی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ بخرێته‌ كاراو خزمه‌تی‌ خه‌ڵك و هاولاتیانی‌ پێبكرێت و كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ گه‌شه‌سه‌ندوو به‌رهه‌م بهێنرێت، تاكه‌كان له‌سه‌ر پێ ی خۆیان هه‌ستن، ئه‌مه‌ فه‌شه‌لی‌ سیستمی‌ حوكمرانی‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ گه‌شه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی‌ تری‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دووچاری‌ قه‌یرانی‌ یه‌ك له‌ دوا یه‌ك كردووه‌ قه‌یرانی‌ دانه‌مه‌زراندنی‌ ده‌رچووان و و زۆربونی‌ رێژه‌ی‌ بێ‌ كاری‌ وه‌ك ده‌بینین رۆژ له‌ دوای‌ رۆژ له‌ هه‌ڵكشاندایه‌، كۆچی‌ گه‌نجان دیارترین ئه‌و پرسانه‌ن كه‌ حكومه‌ت خۆی‌ به‌به‌رپرسیار نه‌زانیوه‌ له‌ ئاستیاندا، كه‌واته‌ زنجیره‌ی‌ كێشه‌كان له‌ نه‌بوونی‌ سیسته‌مێكی‌ كارای‌ په‌روه‌رده‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی‌ تری‌ ژیان به‌ سه‌رجه‌م حزبه‌ سیاسی‌ و به‌شداربووه‌كانی‌ حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه‌ چاره‌سه‌رناكرێت وه‌ك دۆخی‌ ئێستا، كه‌واته‌ سیسته‌می‌ په‌روه‌رده‌ له‌هه‌ر وڵاتێكدا نیشانه‌ی‌ گرنگی‌ ئه‌و حكومه‌ته‌یه‌ بۆ لایه‌نی‌ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی‌ كۆمه‌ڵگه‌، به‌خه‌مه‌وه‌ هاتنی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفته‌كانی‌ لایه‌نی‌ په‌روه‌رده‌ و ئه‌زمونكردنی‌ سیسته‌می‌ پێشكه‌وتوی‌ ولاتان له‌ ڕووی‌ په‌روه‌رده‌وه‌ له‌ بنیادنانه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ گرنگه‌ به‌وشێوه‌ی‌ له‌گه‌ڵ سیستمی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌لایه‌تی‌ بگونجێنرێت. سیسته‌می‌  په‌روه‌رده‌ پێویسته‌ سیسته‌مێكی‌ بۆ ماوه‌ درێژبێت وه‌ها نه‌خشه‌ی‌ بۆكێشرابێت بتوانرێت له‌ دۆخێكی‌ نه‌خوازراودا هاوسه‌نگی‌ خۆی‌ له‌ده‌ست نه‌دات وه‌ك ئه‌م دوو ساڵه‌ی‌ رووبه‌رووبونه‌وه‌ به‌ په‌تای‌ كۆرۆنا، خاوبوونه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ خوێندن له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌تایبه‌تی‌  خوێندكارانی‌ زه‌ره‌رمه‌ند و بێ‌ به‌رهه‌م كردووه‌  ڕوون نیه‌ ئه‌م ساڵی‌ داهاتوو سیستمی‌ خوێندن چۆن ده‌گوزه‌رێت و بیر له‌و بۆشاییه‌ زه‌مه‌نیه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ خوێندكاران پێیدا تێده‌په‌رن به‌تایبه‌تی‌ قۆناغی‌ سه‌ره‌تای‌ و دوا قۆناغی‌ خوێندن وه‌ك دوو پرسی‌ گرنگ.

‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نیاز سەعید عەلی
تەحسین تەها چۆمانی
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نه‌سرین كورده‌
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ