بیروڕا
گه‌شتێك به‌نێو تۆماره‌كانى یه‌كێتى دا
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
یه‌كێتى ئه‌و هێزه‌ى هه‌ر له‌ ساته‌ وه‌ختى له‌ دایك بوونیه‌وه‌ هه‌تا چركه‌ساته‌كانى ئێستاى ته‌مه‌نى له‌ دۆزینه‌وه‌ى رێگاچاره‌یه‌ك دابووه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى كورد و عه‌ره‌ب، نه‌وت و بودجه‌ و موچه‌ و هه‌لى كار.
لاپه‌ره‌كانى مێژووى كوردایه‌تى ئاوێنه‌یه‌كى دیارن كه‌ یه‌كێتى به‌درێژایى 46 ساڵه‌ى ته‌مه‌نى پڕ له‌خه‌بات و تێكۆشان شان به‌شانى مام یه‌ك به‌یه‌كى ئه‌و داستان و دیمه‌نانه‌ى له‌ مێژوودا تۆماركردووه‌، وه‌ك داستانى هه‌كارى و شۆرش و دیمه‌نى خه‌مناكى پاش كۆتایى ئه‌و شه‌ڕو نه‌هامه‌تیانه‌ى له‌لایه‌ن رژێم و ناحه‌زانیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى كراوه‌، دیمه‌نى دڵته‌زێنى شه‌هیدانى رێ ى كاروانى خه‌باتى كوردایه‌تى و جه‌رگ سوتانى دایكان و باوكان له‌ده‌ست دانى براو هاوسه‌رو باوك و خوشك و دایك و خێزان به‌شێك بووه‌ له‌و مێژووه‌ى یه‌كێتى به‌ ئه‌مرۆ گه‌یاندووه‌.
سه‌روه‌رییه‌ بۆ یه‌كێتى كه‌ خاوه‌نى ده‌یان داستانى رزگاریی و سه‌ركه‌وتنه‌ تۆماركراوه‌كانه‌، هه‌ر له‌  گۆرانى چه‌رخى رۆژگار له‌ شاخه‌وه‌ بۆ شار دواجاریش بۆ په‌رله‌مان بۆ چركه‌یه‌كیش بێت نابێت ئه‌و تۆماره‌ مێژوویه‌ له‌ یادبكرێت چونكه‌ هۆكارى بنیادنانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانن ئه‌وانه‌ زێده‌ى له‌دایك بونى كۆن و نوێن بۆ یه‌كێتى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و قوربانیان به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى یه‌كێتى پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان ئاسوده‌و ئاسوده‌ترده‌بن .
جیاوازییه‌كى ترى ئه‌م یاده‌ دواى ئه‌و گۆرانكارییه‌ دێت كه‌ له‌پاش  كۆنگره‌ى چواره‌م هاتۆته‌دى له‌ كاتێكدا كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى كه‌ ئومێدى زۆرینه‌مان بوو ده‌ستكه‌وتوو و مێژوو و شانازى بوو بۆ تاك به‌تاكى هه‌ڵگرانى فكرو ئایدیاى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى به‌ده‌رن له‌ ئایدیاى یه‌كێتى، وه‌رچه‌رخانێكى زه‌مه‌نى نوێبونه‌وه‌یه‌كى پێویست بوو هه‌رچه‌ند كات لاى دابوو شۆك بوون بوو بۆ ئه‌وانه‌ى جادوویان بۆ په‌رته‌وازه‌بوونى یه‌كێتى ده‌كرد و گره‌ویان له‌سه‌ر ده‌كرد هه‌رچه‌ند ئه‌وانه‌ جگه‌ له‌ مه‌زاده‌یه‌كى سیاسى و ساردكردنه‌وه‌ى ئینتماى یه‌كێتیه‌كان هیچى ترنه‌بوو بگره‌ چه‌ند میللێكیشى نه‌بڕى كه‌ به‌  خه‌یاڵى پلاوى خۆیان ئه‌مه‌ دوا وێستگه‌ى بوونى یه‌كێتى یه‌ و له‌بارچوونى ئه‌و قۆناغه‌ مێژوویه‌یه‌ كه‌ مام رابه‌رى كردووه‌، مام ئه‌و پیاوه‌ى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى شه‌ره‌فى پیاوه‌ مه‌زنه‌كه‌ى پێ به‌خشراوه‌، تاكه‌ میراتیه‌كیش له‌ مام مابێته‌وه‌ و بۆ یه‌كێتیه‌كان جێگاى شانازى بێت و به‌هاداربێت بوونى هه‌ردوو هاوسه‌رۆك ( جه‌نابى شێخ لاهورو كاك باڤێلن ) كه‌ یه‌كێتیه‌كان ئومێدییان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیون بۆ چنینه‌وه‌ى دانه‌ به‌دانه‌ى ویست و داواكارییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رى گونجاو له‌مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كان تایبه‌ت به‌ بژێوى و ئابورى و سیاسى كه‌ له‌ئه‌نجامى هه‌ڵه‌یه‌كى سیاسى به‌رژه‌وه‌ند خواز بینیمان چ لێدانێكى ئابورى زه‌ره‌رمه‌ند به‌ر ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكى كه‌وت چه‌ندین هه‌ڵه‌ى تر له‌ ڕابردوو و ئێستا دا كه‌ ئێمه‌ بۆ سیاسیه‌كانى به‌ جێده‌هێلین به‌و ئومێده‌ى له‌ داهاتوودا ئه‌و هه‌ڵانه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و ئیراده‌ى گه‌ل بخه‌ینه‌ پێش هه‌ركارێكى سیاسى كه‌ بمانه‌وێت، دواجاریش ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ى یه‌كێتى و مام وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ كراوه‌یى بمێنێته‌وه‌ و بۆ چاره‌سه‌ركردنى گشت ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك هه‌یه‌ وه‌ چاندنى په‌یامى ئاشته‌وایى سیاسى بێت بۆ پێكه‌وه‌ ژیانێكى شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ و ده‌سته‌به‌ركردنى ژیانێكى له‌بارتر بۆ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى و گه‌نجان به‌تایبه‌تى به‌هه‌ده‌رنه‌دانى سه‌رمایه‌ى یه‌كێتى كه‌ مه‌به‌ستم گه‌نجانه‌.
‌‌ زیاتر ...
شوان جاف
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نیاز سەعید عەلی
تەحسین تەها چۆمانی
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نه‌سرین كورده‌
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ