بیروڕا
هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و به‌شدارى جه‌ماوه‌رى
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
ئه‌مه‌ دوا قۆناغى هه‌ر دووگیانبونێكه‌ كه‌ كه‌ گره‌وى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له‌سه‌ر وه‌ستاوه‌، دواى چه‌ندین مانگ له‌ هه‌وڵدان بۆ قایلكردنى ده‌نگده‌ر و به‌ده‌ست خستنى ئامانجى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ رێ ى گۆرانكارى و به‌ركه‌وتنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ئه‌رێنه‌كان و دروشم و هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ هاوڵاتیان ئومێدیان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه‌ و به‌و نیه‌ته‌ى خۆیان به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، له‌گرنگترین ئه‌و بنه‌مایانه‌ى كه‌ پاڵنه‌رى هه‌ر تاكێكه‌ بۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆته‌ خاڵى هاوبه‌شى تاكه‌كان بوونى ئینتماو باوه‌ڕى گۆانكارییه‌ له‌ ئه‌داى به‌رێوه‌بردن و هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌ یى واده‌خوازێت، هه‌رچه‌ند رۆڵى حكومه‌ت به‌درێژایى چه‌ندین ساڵى رابردوو جێگاى ڕه‌زامه‌ندى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك نه‌بووه‌ به‌ هۆكارى بوونى گه‌نده‌ڵى و ئه‌نجامنه‌دانى گۆرانكارى له‌ رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ دروشمه‌كان دێته‌به‌ر گوێ و چاو ...كه‌واته‌ حكومه‌ت ده‌ورى كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌ بێ هیواكردنى خه‌ڵك به‌ پرسى هه‌ڵبژاردن زه‌ره‌رى ئه‌م پرسه‌ش له‌ قازانجه‌كه‌ى زیاترده‌بێت بۆ سه‌ر لایه‌نه‌كانى به‌شداربووى هه‌ڵبژاردنه‌كان و په‌رته‌وازه‌بوونى ده‌نگى لایه‌نه‌كان پرسى سیاسى .
بایكۆتى ده‌نگ و هۆكارى به‌شدارى نه‌كردنى ده‌نگده‌ران كه‌مبونه‌وه‌ى رێژه‌ى ده‌نگى قه‌واره‌ سیاسى به‌گشتى له‌م ساڵانه‌ى دواتر دا به‌رپرسیارى سه‌ره‌كى له‌ ئه‌ستۆى حكومه‌ت و ئه‌داى حكومه‌ته‌، پێكهاته‌ى حكومه‌تیش لایه‌نه‌ ساسیه‌كانن كه‌واته‌ هه‌ڵبژاردن بازنه‌یه‌كه‌ كه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ده‌ورى جه‌ماوه‌ر كۆده‌كاته‌وه‌، جه‌ماوه‌ریش ئاراسته‌ى حزب ده‌گۆرن  له‌ به‌هێزییه‌وه‌ بۆ بێهێزى یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، كه‌ هیچكام له‌ حزبه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانى ده‌رئه‌نجامێكى خراپ نین له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئومێدى بردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تى گه‌ران و بانگه‌شه‌ و دروشمه‌كانیان ده‌نه‌خشێنن نه‌ك خزمه‌ت و ڕه‌زامه‌ندكردنى خه‌ڵكى، كه‌ ئه‌مه‌ش رێژه‌ییه‌، بۆیه‌ ده‌بێت لایه‌نه‌كان به‌ وریاییه‌وه‌ ده‌ست بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌رن شێوازى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و گه‌یاندنى بیروڕاى كاندید و لایه‌نى سیاسى پاڵپێوه‌نانى جه‌ماوه‌رى ڕێگایه‌كى تره‌ بۆ كێشكردنى خه‌ڵك و داپۆشینى ئه‌و عه‌یبانه‌ى به‌هه‌ڵواسراوى ماونه‌ته‌وه‌، وه‌كو كێشه‌ى لێبرینى مووچه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ چاره‌سه‌رى بكات، بژێوى خێزانه‌كان و داهاتى تاك ڕووى له‌ كه‌مى كردووه‌ ئه‌مانه‌ش هۆكارى ده‌یان كێشه‌ى ترى كۆمه‌ڵایه‌تى و بواره‌كانى ترن، كه‌واته‌ قه‌ناعه‌ت پێكردنى جه‌ماوه‌ر به‌ په‌یامى ئه‌و لایه‌نه‌ى مه‌به‌ستمانه‌ ده‌نگى زۆرینه‌ هه‌ڵچنێت ده‌بێته‌ سه‌قفێكى زه‌مه‌نى چونكه‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن دوا چانسه‌ بۆ كاندید به‌به‌كارهێنانى ئه‌و ته‌كنیكانه‌ى له‌بازارى ده‌نگده‌ران دایه‌.
گرنگه‌ ڕه‌چاوى ئه‌و دروشمانه‌ بكرێت كه‌ كاندیده‌كان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، پێویسته‌ ئه‌و دروشمانه‌ى پێشو كه‌له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرابوون به‌ پێوه‌ر بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ و به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى ده‌نگده‌ران دووباره‌ نه‌كرێنه‌وه‌ به‌ڵكو ده‌بێت دروشمه‌كان سه‌رده‌میانه‌ بن .
خه‌ڵكى به‌ ئاگاو شاره‌زایه‌ له‌ ته‌كنیكى هه‌لبژاردنه‌كان هه‌ندێك جار چه‌ندین گروپ و ده‌سته‌ دروست ده‌بن بۆ په‌رتكردن و بڵاوه‌كردنى ده‌نگى ده‌نگده‌ران ئه‌مه‌ش ده‌ستێكى ده‌ره‌كیه‌ بۆ به‌لارێدابرنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و دروست كردنى جۆرێك له‌ ناكۆكى له‌ نێوان لایه‌نه‌كان .
‌‌ زیاتر ...
شوان جاف
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نیاز سەعید عەلی
تەحسین تەها چۆمانی
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نه‌سرین كورده‌
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ