بیروڕا
پارتی ، لەبەردەم یەکێتییەکی جیاوازدا
مقداد کانی توویی


دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لەساڵی ٢٠٠٣ و ڕووخانی یەکجارەکی دیکتاتۆریەت ، مام جەلال بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەیی و ئەخلاقییە مێژووییەی کە بارودۆخی دوای ڕوخانی دیکتاتۆریەت خستییە سەرشانی ئەو ڕێبەرە گەورەیەی کوردو عێراقیەکان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت ،بەزوویی لەناو ( ئەنجومەنی حوکم )دا ھەم ڕۆڵی یەکخستنەوەی عێراق و ھەم نوێنەرایەتی خواست و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستانی بەباشترین شێوە بینی ،  دوابەدوای ئەنجامدانی یەکەم ھەڵبژاردنی گشتی لەعێراق و بوونی مام جەلال بەیەکەم سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی دوای دیکتاتۆریەت ئەرکی سەرشانی ھەم گرنگترو ھەم قورستر بوو ، بۆیە لەنێوان ئەرکی حیزبی وەک سکرتێری گشتی یەکێتی و ڕۆڵی ڕێبەرایەتیکردنی عێراقێکی پڕکێشەو قەیرانی سیاسی و ئیداری و ئابوری و ئەمنی،  بژاردەی دووەمی ھەڵبژاردو یەکێتی وەک ئەمانەتێک بە ھاوڕێ دێرینەکانی شاخ وشاری خۆی سپارد لەناو سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی  ، بەڵام ئەوان نەک ھەر لەئاستی  پاراستنی ئەو ئەمانەتەو ئەو ئەرکە گرنگەدا نەبوون ، بەڵکو برینی تەکەتولات و باڵباڵێنیان قوڵتر کردو کەوتنە بەکارھێنانی یەکێتی بۆ مەرام و بەرژەوەندی سیاسی و ئیداری و ئابوری خۆیان و کەسە نزیکەکانیان و یەکێتییان بەدۆخێک گەیاند کە ھیچ کەس حەسودی پێ نەبات و ئەو حیزبەیان لەھێزێکی پێشەنگ و بێ ڕکابەری گۆڕەپانەکەوە کردە ھێزی سێیەمی ھەڵبژاردن  ، جەماوەریان نائومێدو بێ ھیواکرد ، پارتیش ھەلپەرستانە کەوتە خۆ بۆلێدان لەپێگەی  یەکێتی و ھەوڵی بچوک کردنەوەی ئەو حیزبەو نابوتکردنی ، ھەر بەکڕینی ویژدانی کادرو ئەندام و سەرکردەکانی و پەراوێزخستنی لە حکومڕانی و مۆنۆپۆلکردنی پۆستە گرنگەکانی حوکم و ئابوری وڵات ، بەجۆرێک کە یەکێتی وەک حیزبێکی بێدەسەڵاتی پەراوێزخراو دەھاتە بەرچاو کە بەشێک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی وەزیرو بەرپرسانی یەکێتیش لەحکومەتدا کەوتبونەژێر  ڕکێفی پارتی و چۆنی بویستایە ئەوا بەکاری دەھێنان  ، ئەوەجگە لە جیابوونەوەی گۆڕان و دواتریش بەرھەم صاڵح کە یەکێتی زیاتر شپرزەو بێدەسەڵات کرد بەجۆرێک پارتی وەک پاشکۆیەک مامەڵەی لەگەڵ یەکێتیدا دەکرد ، دوابەدوای نەخۆشکەوتن و دواتر کۆچی دوایی مام جەلال ، نەوەی دووەمی تاڵەبانی و بەشێک لەسەرکردە دەستەمۆ نەبووەکانی یەکێتی وپاڵپشت بەقاعیدەی لەبن نەھاتووی یەکێتی  بزوتنەوەیەکی بەھێزیان بۆ ھەستانەوەی یەکێتی و قوتارکردنی ئەوحیزبە لەو دۆخە نەخوازراوەی کەتێی کەوتبوو خستەگەڕو سەر ئەنجام یەکێییان بەکۆنگرەی چوارەم گەیاند، دەرئەنجامی کۆنگرەش ھەڵبژاردنی دوو ھاوسەرۆکی گەنجی خوێندەواری بەھێزو خاوەن ئیرادەو سەرکردایەتی ومەکتەبی سیاسییەکی نوێی خاوەن بەرنامەو میکانیزمی نوێی  ھەمەلایەن بۆکاری حیزبی و مامەڵەی جیاوز لەڕابردوو لەگەڵ ناوخۆو دەوروبەری ھێنایە کایە ، ھەر بۆیە ئێستا پارتی لەبەردەم یەکێتییەکی نوێدایە کەیان دەبێت وەک خۆی دانی پێدابنێ ومامەڵەی لەگەڵ بکات و  ملکەچی  خواستی یەکێتی بێت بۆ ھاوسەنگ کردنەوەی  باڵانسی ھێز لەکوردستان، یان ئەو واقعە نوێیە نادیدە بگرێت کە ئەمەش ھەرێمی کوردستان بەرەو چارەنووسێکی نادیار ڕاپێچ دەکات .
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ