مام جەلال چەتری ئاشتی بوو
كاروان یاروهیس
ژمارەیەک میدیای نزیک و سێبەری پارتی و سۆشیالمیدیا بێ ناونیشان، هەندێ ووتە و نوسراوی داتاشراویان بڵاوکردۆتەوە، بۆ ئەوەی بۆ لەشەڕی میدیایی خۆیان و پەکەکە دا بەکاری بێنن و یەکێتی ڕابکێشنە ناو شەڕەکەوە.
یەکەم/ پەرۆشی مام جەلال بۆ ئاشتی چ لە باشووری کوردستان لەنێوان یەکێتی و پارتی، چ لەنێوان هێزە کوردستانیەکان و دەوڵەتان لەبەشەکانی تر و چارەسەری ئاشتیانە بۆ دۆزی ڕەوای کورد، ڕوونە و سەروەرییەکی مێژووییە بۆ مام جەلال و هەر هەوڵێک بۆ شێواندنی ئەو ڕاستیە نەزۆکە.
دووەم/ یەکێتی لەحکومەتێک هاوبەشە لەگەڵ پارتی بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵک بکات، ئەوەی دەگوزەرێ شەڕی نێوان پارتی و پەکەکەیە، نەک پەکەکە و هەرێمی کوردستان، یەکێتی هەرگیز نابێتە بەشێک لەم شەڕە، نەک بۆ ئەوەی لایەندار هیچ لایەک بێت، بەڵکو بۆئەوەیە بڕوایەکی بێ چەندوچوونی بەوە هەیە، شەڕ بەگشتی و شەڕی براکوژی بەتایبەتی حەرامە و ئەنجامەکەی تەنها ماڵوێرانی و هێندەی تر سەختکردنی ژیانی خەڵکە.