بیروڕا
یەکێتیی پێویستە بڕیار بدات
کامۆ خدر

دوا بەدوای ئەنجامدانی کۆنگرەی نوێ بونەوەی یەکێتیی، خەڵک هیوا و ئومێدی لەسەر یەکێتی هەڵچنی و چاوەڕوانی گۆڕانکاری گەورەن، لە ئێستا دا کە بار وگوزارانی  هاوڵاتیان رۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپ بوون دەروات و  کاتی ئەوەیە یەکێتیی بڕیار بدات لەپێناو خەڵکدا چیتر باری شکست خواردوی حکومەتی برا گەورە راست نەکاتەوە، چیتر شان نەداتە بەر حکومەتی بەتاڵان فرۆشتنی نەوت 

جاران بەشێکی زۆر لەسەرکردایەتی  و مەکتەب سیاسی یەکێتی پرۆژە وکۆمپانیا و بەرەژەوەندی تایبەتیان هەبوو لەگەڵ پارتی کە ئەمانە ببونەبەر بەرست لەبەردەم یەکێتیدا بۆ ئەوەی بریار بدات، بەڵام سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی ئێستا هیچ پرۆژە و بەرژەوەندیەکی تایبەتیان نی یە لەگەڵ پارتیدا بۆیە پێویستە بریارێک بدەن کە لە حکومەتی هەرێم بکشێنەوە و پەیوەندیەکان لەگەڵ ناوەند بەرەو پێش ببەن

یەکێتیی با چیتر هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی نەکاتە قوربانی لەم دەسەڵاتە گەندەڵەدا، وێرای سەرجەم کێشە و ناکۆکیەکان هەڤاڵ قوباد شانی دایە بەر دۆسیەیه کی گەورە و توانی متمانە دروست بکاتەوە لەنێوان هەرێم و ناوەند بەڵام بەداخەوە بەپێی دواین زانیاریەکان پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگرە لەوەی نەوت و داهات ڕادەستی بەغداد بکات و ناوەندیش سورە تا نەوت و داهات ڕادەست نەکات ئامادە نی یە یەک دینار بۆ هەرێم بنێریت و تەنانەت شیعەکان هەرەشەیان لە کاربەدەستانی وەزارەتی دارایی عێراق و بانکی مەرکەزی کردوە تا ناردنی نەوت و داهات یەک دینار بۆ هەرێم بچێت ئەوە لەسەر کار دوریان دەخەنەوە بەمەش جارێکی تر هاوڵاتیان باجەکە دەدەن

یەکێتی پێویستە بریار بدات چیتر لەم حکومەت شکستخواردوەدا نەمێنێتەوە و بکشێتەوە و لەگەڵ بەغداد ڕێکەوتن بکات و  قۆناخێکی نوێ بێنێتە کایەوە لەپێناو باش بوونی بار ودۆخی هاوڵاتیان و ڕێگری کردن لە تاڵان فرۆشتنی نەوتی هەرێم و پاوان کردنی داهاتی هەررێم، بۆیە هاوڵاتیان چاوەڕوانی بریاری یەکلاکەرەوەن لە یەکێتیی کە لە ئێستادا کاتێکی زۆر گونجاوە بۆ ئەم بریارە چارەنووس سازە.
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ