بیروڕا
لامەركەزی مافێكی دەستووری و یاسایی پارێزگاكانە
کامۆ خدر

لامەركەزی یەكێكە لە سیستەمەكان بەرێوەبردن كە لە زۆربەی وڵاتەكاندا كاری پێدەكرێت لە پێَناوی نەهێشتنی گەندەڵی و قورخ نەكردنی دەسەڵات لەلایەن یەك كەسەوە لە هەموو بوارەكان، نەهێشتنی رۆتینات و خێراكردنی كار و باری هاوڵاتیان  باشترین جۆری لامەركەزیش ئەو لامەركەزییەیە كە هەرسێ جۆرەكەی دەسەڵات بگرێتەوە كە بریتین لە دەسەڵاتەكانی (یاسادانان، جێ بەجێ كردن، دادوەری) و دوركەوتنەوە لە لامەركەزیەتی جوگرافی 

یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009)ی هەمواركراو تایبەت بە پاریزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ جێ بەجێ كردنی  لا مەركەزیەتی جارێكی تر پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە
ماددەی یەكەم/شەشەم/پاریزگا یەكەیەكی كارگێری یە لە ناو سنوری جوگراقیاكدا لە قەزا  و ناحیە و گوند پێك دێت
لەم یاسەیەدا كە دەسەڵات و ئەرك ی پاریزگار و سەرۆكی ئەنجومەن و قایمقام  و بەرێوەبەری ناحیەی و ئەندامی ئەنجومەنەكانی  دیاری كردوە بەڵام پێویستە هەموار بكرێتەوە و بەجۆرێك كە لەگەڵ لامەركەزیەتدا بگونجێ بۆ پێدانی دەسەڵات و ئەركە كارگێری و داراییەكان  بە پاریزگار و سەرۆكی ئەنجومەن و قایمقام  و بەرێوەبەری ناحیەی و سەرۆكی فەرمانگاكانی سنوری ئەو پاریزگایە 
وە بەشی زۆری یاساكان لە هەرێمی كوردستان بۆ سیستەمی مەركەزی دەرچوێنراون لە پەرلەمانی كوردستان  بۆیە لەگەڵ هەمواركردنی یاسای پاریزگاكان پێویستە ئەو یاسایانەش هەمواربكرێن كە رێگر دەبن لەبەردەم سیستەمی لامەركەزی چونكە هەرێمی كوردستان لە ئیستادا سیستەمی مەركەزی پەیرەو دەكات و وە بەشی زۆری یاساكان لەسەر جێ بەجێ كردنی سیستەمی مەركەزی دانراون وە لە كارنامەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كابینەی (9) تەنها باس لەلا مەركەزیەتی (كارگێری ) كراوە بۆیە بۆیە لا مەركەزیەت كە هەرسێ لایەنی دەسەڵات نەگرێتەوە كە بریتن لە دەسەڵاتەكانی (یاسادانان، جێ بەجێ كردن، دادوەری) ئەوە ناتوانێ وەك پێویست ئامانجەكانی بپَكێت



سودەكانی  سیستمی لا مەركەزیەت
بە دەهاتی پاریزگاكە دەتوانێنریت پرۆژەی پێویست لە سنوری جوگرافیایی پاریزگاكە ئەنجام بدریت بە قەزا و ناحیە و گوندەكانەوە و بەمەش تەواوی سنوری پاریزگاكە دەبوژێتەوە و بەرەو پێشچونی زۆر باشە لە هەموو سێكتەرەكان بەخۆیە دەبینێت بە مەرجێك بەشیوەیەكی راست و دروست سیستەمی  لا مەركەزی پەیڕەو بكەن یەمەش پاریزگا خۆی سود لە داهاتی خۆی دەبینیت و پێویست ناكات بۆ ئەنجامدانی پرۆژەكان یان هەر كارێكی خزمەت گوزاری بگەرێتەوە مەركەز  ئەمەش دەبێتە هۆی رێگریكردنی لە قۆرغكردنی دەسەڵات لەلایەن تاكێك یان چەند تاكێك یاخود دەستەیەكی دیاریكراوەوە و بەخشینی متمانە بە یەكە ئیدارییەكانی سنوری پاریزگا كەبڕیار لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی
فەرمانگەحكومییەكانی بدەن و خۆیان چارەنووسی كارگێڕی و و دارایی  پێشخستنی ناوچەكەیان دیاری دەكەن
كەمكردنەوەی قەبارەی بەرپرسیارەتی سەر شانی مەركەزو بەخێرایی بڕیاردان و دووركەوتنەوە لە ڕۆتینی زۆری وەرگرتنی بڕیارو بەخێرایی جێبەجێكردنی پلانەكان

بەڕێوەبردنی كارەكان سیفەتێكی دیموكراسی لەخۆدەگرێت، بەوەی دەسەڵاتە كارگێڕییە جیاوازەكان، دەتوانن بڕیاری تایبەت بە خۆیان دەربكەن و لەمەشدا بەشداری بە فەرمانبەرانی یەكە كارگێڕییەكان دەكرێت و  لە بیروڕاو پێشنیارەكانیان دەگیرێت
دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ ئەو كێشە و قەیرانانەی لە ناوچەیەكی كارگێڕی دیاریكراودا روودەدات، دیاریكردن و وەرگرتنی بڕیاری گونجاو بە پەلە لە كۆی ئەو بڕیارانەی لە بەردەستدایە بۆ چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان.

دەستووری 2005 ی عیراق  بەم شیوەی خوارەوە باس لە لا مەركەزیەتی هەرێم و  پاریزگاكان دەكات

لە بەندی پێنجەم  بەشی یەكەم تایبەت بە دەسەڵاتی هەرێم بەم شیوەیە دەقی لەسەر هاتووە
ماددەی (116)
رژێمی فیدراڵی لە عێراق پێك دێت لە پایتەخت و هەرێمەكان و پاریزگا لا مەركەزیەكان و ئیدارە ناوخۆیەكان
ماددەی (117) یەكەم
ئەم دەستوورە لە بەرواری پیادەكردنەوە دان بە هەرێمی كوردستان و  ئەو دەسەڵاتەی ئیستادا دادەنێت وەك هەرێمێكی فیدڕالی
ماددەی (120) 
هەرێم دەستورێك بۆخۆی دادەرَژێت هەڕەمی دەسەڵاتەكانی هەرێم و میكانزی بەكارهێنانی ئەو دەسەڵاتانە دیاری دەكات بە مەرجێك ناكۆك نەبن لەگەڵ دەستووری عیراق ی ساڵی 2005

ماددەی (121) لە دەستوری هەمیشەیی عێراق، هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك دەسەڵاتی ئیداری و ئابوری و سیاسی پێدراوە كە فاكتەری بەهێزبونی بو لە ساڵانی ڕابردودا، دیاترین ئەو مافانەش بریتین لە
ماددەی (121)
یەكەم: دەسەڵاتی هەرێمەكان مافی پیادەكردنی دەسەڵاتەكانی یاسادانان و راپەڕاندن و دادوەریان هەیە بەگوێرەی ئەم دەستورە جگە لەو دەسەڵاتانەی كەتایبەتن بە حكومەتی فیدرالییەوە.
دووەم: حكومەتی هەرێم مافی هەمواركردنی جێبەجێكردنی یاسای فیدرالی لە هەرێمەكەدا هەیە ئەگەر ناكۆكی یان دژیەك لەنێوان یاسای فیدرالی و یاسای هەرێمدا هەبو لەسەر بابەتێك كە لە سنوری ئەو دەسەڵاتانەدا نەبێت كە تایبەتن بە حكومەتی فیدرالی.
سێیەم: دەبێت لەو داهاتانەی لە حكومەتی فیدرالیدا بەدەست دەهێنرێت پشكێكی گونجاو بۆ هەرێمەكان تەرخان بكرێت كە بەشی هەستان بە ئەركەكانی بكات بە لەبەرچاوگرتنی داهات و پێویستیەكانی و ڕێژەی دانیشتوانیشی.
چوارم: نوسینگەی تایبەت بە هەرێم و پارێزگاكان دەكرێتەوە لە باڵوێزخانەو نێردە دبلۆماسیەكاندا بەمەبەستی بەدواداچونی كاروباری ڕۆشنبیریو كۆمەڵایەتیو گەشەپێدان.
پێنجەم: هەرچی پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی هەرێمەوە هەیە لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمدایە بەتایبەتی پێكهێنان و ڕێكخستنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێم وەك پۆلیس و ئاسایش و پاسەوانی هەرێم

بەشی دووەم تایبەت بە دەسەڵاتی پاریزگاكان كە بەدەرن لە هەرێم  بەم شیوەیە دەقی لەسەر هاتووە
مادەی 122 لە دەستوری عیراقی سالی 2005 
یەكەم/پاریزگا لە ژمارەیەك قەزا و ناحیە و گوند پێك هاتووە
دووەم/ئەو پاریزگایانەی سەر بەهیچ هەرێمێك نین دەسەڵاتی بەرێوەبردن و دلاایی فراوانیان پێدەدرێت بەجۆرێك بتوانن كار و باری خۆیان بەرێوەبەرن بە گوێرەی بنەمای (لامەركەزی ئیداری) ئەوەش بە پێی یاسا رێك دەخرێت
سێ یەم / ئەو پارێزگارەی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵی دەبژێرێت سەرۆكی راپەراندنی باڵَایە لەو پاریزگایە بە پیادەكردنی ئەو دەسەڵاتەی لە لایەن ئەنجومەن پێی بەخشراوە 
چوارەم/ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگا و پاریزگار دەسەڵاتەكانیان بە یاسا رێك دەخرێت 
پێنجەم/ئەنجومەنی پاریزگا ناكەوێتە ژیر ركێفی هیچ وەزارەتێك و یان لایەنێك كە پەیوەست نەبێت بە وازارەت وە و دارایی سەربەخۆی خۆی هەیە 

بەمەش لە رووی دەستووری یەوە هیچ كێشەیەك نابیت و لامەركەزی تەواو دەسوتوریە دابران نی یە وەك هەرێم یان جیا بكریتەوە لە هەرێمی كوردستان بەڵكو دەستور رێگە دەدات لامەركەزی لەهەرێمی كوردستان هەبێت چونكە لە دەستوردا هاتووە و ناكۆك نی یە لەگەڵ هیچ مادەەیەكی دەستوری و بەم جۆرەی لە دەستوردا هاتووە ئەنجومەنی پاریزگاكان دەتوانن راژەكانیان لە سەروەزارەتی ناوخۆ بگوازرێتە سەر بە ئەنجومەنی وەزیران چونكە دەستوری عێراق رێگەی پێدەدات و نوێنەراتی خەڵك دەكەن بۆیە پێویست ناكات سەر بە هیچ وەزارەتێك بن
‌‌ زیاتر ...
د.لەتیف جەمال رەشید
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ