بیروڕا
مووچە لە نێوان برینی دەرماڵە و پاشکەوتدا
کامۆ خدر

پەرلەمانی کوردستان لە  بەشی پێنجەمی ماددەی ٥ی یاسای ژمارە ۲ی ساڵی ۲۰۲۰ بە ڕوونی باس لە دەرماڵەکان دەکات و  بەهیچ شێوەیەک باسی بڕینی دەرماڵە ناکات، تەنها دەڵێت سەرجەم دەرماڵەکان ڕێکبخرێنەوە وە بڕینی دەرماڵەیی جێگر و ناجێگر دژی هەموو یاسا بەرکارەکانی عێراقە و ناتوانرێیت ببڕێن و تەنها دەتوانن ڕێکبخرێینەو

مەبەست چی یە لە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان بۆنمونە دەستە هەیە دەرماڵەکەی لەسەدا(۲۷٥) یان وەزارەتێک هەیە دەرماڵەی سەدا (۲۰۰)ە  دەستە یان وەزارەتیش  هەیە دەرماڵەی  لەسەدا( ۱۰ یان ۱٥) یان هەر نیە، بۆیە ئەمە نادادپەروەریە و پێویستی بەڕێکخستنەوە هەیە 

 چۆن دەرماڵەکان  ڕێک دەخرێنەوە بەنمونەئەو دەستەی دەرماڵەی لەسەدا (۲۷٥) یان ئەو وەزارەتەی دەرماڵەکانی لەسەدا ( ۲۰۰ )دەکرێتە لەسەدا ( ٥۰)  و ئەو وەزارەتەی دەرماڵەکەی (سفرە)  ئەوا ئەو دەرماڵە سفرە دەکرێتە   لەسەدا (٤۰) یان کەمتر حکومەت لە ڕێکخستنەوەی درماڵەکان سەدا ۱۲۰ یان زیاتری بۆ دەگەڕێتەوە کە ئەمەش چاکسازیەکی گەورەیە

لە یاسای ژمارە (۲)ی ساڵی (۲۰۲۰)  چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیاز و خانەنیشینی پەرلەمانی کوردستان بە ڕوونی  لە بەشی یەکەم ماددەی یەکەم  بڕگەی یەکەم دەڵێت  لە پێناو بەرجەستە کردنی بنەمای دادپەروەری و شایستە بوون  و لە بەشی سێیەمی ماددەی سێ یەم  باس لە دەرماڵەی کەم ئەندامان دەکات لە پێناو نەهێشتی دوو مووچە ئەو کەم ئەندام ەی فەرمانبەرە  بەخشینی کەم ئەندام دەبڕێت و لە بری ئەوە دەرماڵەیی لە (بری پەککەوتەیی ) بۆ سەرف دەکرێت 

یاسای ژمارە ۲ ی ساڵی ۲۰۲۰  ی چاکسازی مووچە بۆ  زۆرینەی  بڕیارەکان دە گڕێتەوە بۆ یاسا بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان  کە سەرجەم یاساکان هاودژن لەگەڵ بڕینی دەرماڵەکان بۆیە دڵنیاببن دەرماڵەکان نابڕێن و تەنها ڕێک دەخرێنەوە کە بریتین لەم یاسایانەی خوارەوە

 (راژەی شارستانی  ژمارە ۲٤ ی ساڵی ۱۹٦۰ ی هەموارکراو و 
یاسایی میلاکاتی ژمارە (۲٥) ساڵی ۱۹٦۰ی هەموارکراو و 
یاسایی بەرزەفتکردنی  فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتیی ژمارە ۱٤ی ۱۹۹۱ و یاسای موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی  ژمارە ۲۲ی ساڵی ۲۰۰۸ و 
یاسایی ژمارە ۱۹ و ۳۳و ۳٤ و ۳٦ ی ساڵی ۲۰۰۷تایبەت بە هێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی  و 
یاسایی ژمارە ۲ی ساڵی ۲۰۰۸ ی چاودێری دارایی
یاسایی خانەنیشینی یەکگرتووی ژمارە ۲۷ی ساڵی ۲۰۰٦ی هەموارکراو و یاسایی ژمارە ۹ ی ساڵی ۲۰۰۷ تایبەت بە بەخشین و ئیمتیازی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و یاسای ژمارە ۹ی ساڵی ۲۰۱٥ تایبەت بە تاقانەکانی جینۆسایدی ئەنفال لە هەرێمی کوردستان)

چاکسازی لەمووچە  ئەرکی سەرەکیە بۆ ئەم کابینیە  بەڵام  هیچ کات   دەرماڵە نابڕەڕێت تەنها  حکومەتی  لەیاسایی چاکسازیدا دەتوانێنت ڕێکی بخاتەوە چونکە دەرماڵەکان لە نێوان وەزارەتێک بۆ وەزارەتێکی  تر  یان دەستیەک  جیاوازی  زۆریان هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخستنەوەی دەرماڵە و پلەوەزیفیەکان  پێویستی بە دامەزراندنی ئەنجومەنی راژەی نشتیمانی هەیە 

مووچە شایستەی دارایی هەموو فەرمانبەرێکە کە  دەبێتە سەرچاوەی بژێوی ژیان و داهات،  بۆیە لە ئیستا بە هۆی دابەزینی  نرخی نەوت مقومقوی  پاشکەوتی مووچە تۆڕەکۆمەڵاتیەکانی تەنیوە

پێویستە لای هەموان ڕون و ئاشکرا بێیت عێراق نەختینەیەکی بەهێزی هەیە کە دەتوانێ ڕێگری بکات لە مەترسی بۆ سەر مووچە لەکاتی دابەزینی  نرخی نەوت، حکومەتی هەرێمش ڕێککەوتنی هەیە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بە پابەند بوون بە ڕێککەوتنی دەتوانی شایستە دارایەکانی بە بێ پاشەکەوت و برینی دەرماڵە دابەش بکات و داهاتی خاڵە سنوریەکان  زیاتر ڕێک بخاتەوە، نرخی نەوتیش  کە ماوە ماوە  بەرز و نزمی بەخۆیەوە دەبێنیت بە هۆیی ڕێکنەکەوتنی  وڵاتانی ناو ڕێکخراوی  ئۆپیک کە زۆر بەی کات مودەتێکی کەم دەخایەنێت و دەگەڕێتەوە دۆخی جاران

بۆچی دابەزینی  نرخی نەوت ماوەیەکی کەم دەخایەنێت؟ چونکە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆمپیک مودەتێک لە نێوان مانگێک بۆ دوو مانگ دەدەن بە وڵاتانەی کە ڕێکنەکەوتون لەسەر بەرهەم هێنانی نەوت و هەناردەکردنی دواجار  ناچاری پێکهێنانیان دەکات و نرخی نەوت جێگر دەبێیتەوە
‌‌ زیاتر ...
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ