بیروڕا
ناوھێنانی حکومەتی ھەرێم لەلایەن پارتیەوە بۆ یٔامانجی سیاسی و تایبەتی!
کاروان عەلی شامار

حکومەتی ھەرێم تەمەنی نزیک دەبێتەوە لە سێ دەیە و ھەشت کابینەی بەڕێکردووە، وەلێ ھیچ کابینەیەکی حکومەت بارتەقای یٔەم کابینەیە ھەژمونی پارتی بەسەرەوە نەبووە!کابینەی نۆ لە سێ حیزبی سەرەکی پێک دێت کە یٔەوانیش، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی و بزوتنەوەی گۆرانە. 
یٔەم کابینەیە سیمایەکی تەواو پۆلیسی پێوە دیارەو سەرباری یٔەوەش تەواوی سێکتەرە گرنگەکانی لەلایەن پارتی دیموکراتەوە قۆرخ کراون، باشتر بڵێین پێکھاتەی سەرەکی حکومەتەکە لەیەک حیزب پێک دێ نەک سێ حیزب! ھەر یٔەو حیزبەش حاکمی موتلەقە لە دەرکردنی بریارە ستراتیجیەکان و بەرێوەبردنی حکومەتەکەدا، دەنا حزبەکانی تر زیاتر لە میوان دەچن و ھیچ قورسایی و بەشدارییەکی حەقیقییان نییە!

خەڵکی کوردستان تارادەیەکی زۆر بێ یٔومێدبوون لە بزوتنەوەی گۆران، تەنانەت زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی، رێککەوتن و پێکھێنانی بەرەیەکی ھاوبەش لەنێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆرانداو لە یٔایندەیەکی نزیکدا بەدوور نازانن، یٔاماژەکانی دروست کردنی یٔەو بەرە ھاوبەشە ھەنوکە تارادەیەکی زۆر دەرکەوتووە! یٔەوەی ماوەتەوە لە گۆرەپانی سیاسی ھەرێمدا، یەکێتی نێشتیمانی کوردستانە کە خەڵک تارادەیەک یٔومێدی لەسەر ھەڵچنیوەو تاکە حیزبە کە بتوانێ سنورێک بۆ دەستدرێژی و تاکرەوییەکانی پارتی دابنێ لێ یٔەو حیزبەش دابەشی دوو یٔاراستەی جیاواز بۆتەوە! بەرەیەک بەتەواوی دژی ھەژمونی پارتین و ھەموو ھەولێکیان گەرانەوەی پارسەنگی ھێزەو بەرەیەکی تریش بێدەنگنیان ھەڵبژاردوەو کە یٔەم بەرەیە کەمینەن و لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانیانداو ھیچ ھەڵوێستێکی جدییان نییەو نابێ، لەھەمبەر جوڵە و ھەوڵە نێرجسیەکانی پارتی و مالباتی بارزانیدا!

یٔەگەر فیدباک و خوێندنەوەیەکی بابەتی بۆ حکومەتی ھەرێم بکەین، یٔەوا دەبینین تەواو کراوە بە یٔامرازێک بۆ خزمەتی پارتی و مالباتی بارزانی بەجۆرێک لەھەمبەر ھەر گرفت و تەنگەژەیەک کە رووبەروی سادەترین بەرژەوەندییەکانی پارتی و ماڵبات بوبێتەوە بە بەیاننامەیەکی توند بەناوی حکومەتی ھەرێمەوە وەڵام دراوەتە، (بەیاننامەکانی دژ بە پەکەکەو دوای ریفراندۆم وەک نمونەیەکی سادە)! یٔەگەرچی یەکێتیی لەھەفتەی پێشوو لەبەرامبەر راگەیەنراوەکەی یٔەنجومەنی یٔاسایشدا وەڵامێکی بابەتی دانەوەو تارادەیەک پاشەکشەی بە چەن یٔاکتێکی پارتی کرد، یەقینم گەر یٔەو رێگریی و بەیاننامە نەبایە دور نەبوو پارتی کردەیی خراپی لەھەگبەدابایە!

خولاسە، یٔەگەر پارتی لەسەر یٔەم میتۆدەی بەردەوام بێ یٔەوا ھیچ ماھیەتێک بۆ بوونی بەشداری حیزبەکانی تر لە حکومەتی ھەرێمدا نامێنێتەوەو لەداھاتووش کابینەکەی مەسرور بارزانی دەرگیر بە دەیان گرفت و یٔاڵنگاری ترو جۆراوجۆر دەبێتەوە! 
لەدەرەنجامدا ھەر حزبێکی بەشدار لە حکومەتدا رۆژێک زوتر بەشدارییەکانی لەحکومەتدا ھەلپەسێرێ یاخود پاشەکشە بکا یٔەوا یٔایندەیەکی گەش و پرشنگدار بۆ خۆی و جەماوەرەکەی تۆمار دەکا.
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
ژیروان دەرگەڵەیی
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ