بیروڕا
ناشرینکردنی مێژووی (ی ن ک) بەبەرنامە!
کاروان عەلی شامار

 گومان لەوەدا نییە، کە ھیچ ھێزێک نییە لە ناوچەکەدا بارتەقای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان مێژوویەکی جوان و پرشنگداری ھەبێ، زۆرێک لە شۆرشەکانی کورد کە سەریان ھەڵداوە زیاتر رەھەندی دینی و خێلەکی زاڵبووە بەسەریانەوە. وەلێ شۆرشی نوێ جیاواز لەوانەی پێش خۆی زادەی فکر و لۆجیک بووە. شۆرشی نوێ لەدوای نسکۆی شۆرشی ئەیلوول سەریھەڵداوەو کە ئەو کات گەلی کورد لەوپەری نائومێدیدا بوو ھیچ ئاسۆیەک نەمابوو بۆ ئەوەی جارێکی تر شۆرش لە چیاکانی کوردستان سەرھەڵبداتەوە. وەلێ ئەوە یەکێتی بوو کە توانی ئومێد بەبەر نائومێدیدا بکاو لەشەوە زەنگی عەدەمدا ببێ بە ئاسۆیەکی گەش و روناک بۆ خەڵکی کوردستان. 

شۆرشی نوێ زۆرترین سەروەری تێدا تۆمارکراوە و لەبەرامبەردا کەمترین حەقی پێدراوە، بۆ نموونە شۆرشی فەرەنسی تەنھا دە ساڵی خایاند لێ ھەزاران کتێب و فیلم و دۆکۆمێنتاری لەسەر کراوە، لێ بەداخەوە بەرپرسانی یەکێتی نەیانتوانیوە گەورەیی شۆرشی نوێ بەشێوەیەکی بابەتی تەوزیفکەن بۆ نەوەکانی ئایندە! سەرباری ئەوەش ماوەیەکە ھەندێک فیگەری حیزبەکەو بەدەستی لایەنێکی دیاریکراو بۆمەرامی سیاسی و تایبەتی دەیانەوێ دەلاقەو نەنگی لەسەر دروست بکەن، ئەو کەسانەش ھەر لە مێژە شۆرشیان وەک کەرەستەو ئامراز بەکارھێناوە! وە لە شاخیش لە ھەوڵی ترازان و کەرتکردنی شۆرشەکەدا بوون، ھەرکات بۆیان لوابێ درێغیان نەکردووە لە ھەڵرشتنی ناخی رەش و ژەھراویان بۆ سەر مێژووی پاک و بێگەردی یەکێتی!

خولاصە:
١. خراپ باسکردنی مێژووی شۆڕشی نوێ لەلایەن ھەر بەرپرسێکی یەکێتیەوە ھیچ ماناو تەفسیرێکی تر ھەڵناگرێ جگە لە جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی مونەزەم و رێکخراو کە لەلایەن نەیارانی یەکێتیەوە ئاراستە و تەبەنی دەکرێ بەمەبەستی بچوکردنەوەو لەکەدارکردنی ئەزموونی شۆرشەکە! 
٢. ھەڵدانەوەی پەرەکانی مێژوو نیشانەی گرفتی شەخسی و شەری کۆنەقین و بیماری دەرونیە، سیاسی باش و دڵسۆز ھەوڵی چارەسەری تەحەداو ئاڵنگارییەکانی بەردەم ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی دەداو ھیچ پێویستی بەھەڵدانەوەی لاپەرەی مێژوو نییە!
٣. بێڕێزی و سوکایەتی لەھەمبەر نیو سەدە لەخەباتی مام جەلال و کاک نەوشیروان و شەھیدانی رێگای رزگاری خەریکە دەبێ بە دیاردەو حەق وایە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی رێگربن و سنورێک بۆ ئەو کەسانە دابنێن کە بە پلان دەیانەوێ رەوڕەوەی مێژوو بگۆرن و ئاوەژووی روداوەکان بکەنەوە!
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ