بیروڕا
شکستی کابینەکەی مەسرور بارزانی و ئیفلاسی مۆراڵی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی!
کاروان عەلی شامار

دوای بڵاوکردنەوەی بەیاننامە بابەتیەکەی دەزگای زانیاری یەکێتی لەھەمبەر تۆمەتێکی بێ بنەمایی ئاسایشی ھەولێری پارتی، ماڵباتی بارزانی ئەمڕۆ جارێکی تر بەدەرونێکی شڵەژاوەوە، لەبری دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و چارەسەری ئاڵنگارییە ھەنوکەییەکانی بەردەم ھاونیشتیمانیان لێ لەرێگەی دامودەزگا فەرمیەکانی حکومەتەوە مژوڵی دەرکردنی بەیاننامەو وەڵامی بێ بنەماو پر چەواشەکارین.

 راستیەکی حاشا ھەڵنەگرە کە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی لەلێواری کەوتن و ئابروچوندایە، ناچار بۆ داپۆشینی ڕوی شکستیان پەنا بۆ شایەعەو تەخوینی بەرامبەر دەبەن ئەم کارانەش تەنھا لەپێناو سەرقاڵکردنی مووچەخۆران و لەبیربردنەوەی قەیرانە دروست کراوەکانە.

ھەر لەسەرەتایی کابینەی نۆیەمەوە ھەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەبوون کە ئەو کابینە تازەیە ھیچی لەھەگبەدا نییەو لە ئاست داواو خواستی ھاوڵاتیاندا نابێ، دوای نزیکەی ٣٠٠ رۆژ لە دەستبەکاربوونی مەسرور بارزانی، جگە لە بەڵێنی بێکردار ھیچ ئاکتێکی ئیجابی نەبووە، لێ لەبەرامبەردا بووە بەھۆی بارگرانی و دزینی قوتی فەرمانبەران و زیادکردنی ئەرکی سەر شانی ھاوڵاتیان!

بەیاننامەکەی ئەمرۆی حکومەتی ھەرێم و دژەتیرۆری پارتی لەیەک کاتدا دەرخەری ئیفلاسبونی مۆرالی پارتی و داموزگا ئەمنیەکانیەتی، ناوەرۆکی بلاوکراوەکا ھێندە ساویلکەو بێ ئەرگومێنتن شەرم دەکەی، کە ئەوە لۆجیک و میتۆدی سەرۆکی حکومەت و دامودەزگا ئەمنیەکانی پایتەخت بێ!

‌‌ زیاتر ...
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ