بیروڕا
دەوڵەتی کوردستان و ڕایەکی تر
بێستون سابوراوایی

ئەم ڕایەی من بەرپەرچدانەوەی ڕای کەس نیە و نەک هەر ئێستا بەلکو لەمێژە ڕام وایە کە:
** ــ ناڵێم هەمووی ، بەڵام زۆربەی هەرە زۆری ئەو بابەتانەی لەدەرەوەی گەلی کورد لەو ماوەیەی دوای ڕاپەڕینی باشور و بەتایبەتتریش دوای ڕاپەڕینی ڕۆژاوای کوردستان نوسراون و باس لە دەوڵەتی کوردی دەکەن  و گوایە دەوڵەتێکی  نوێ بۆ کورد بەڕێوەیە لە دەریای سپی ناوەڕاست تاکو سلێمانی  و بەدرەوجەسان ، هەموو ئەو بابەتانە داگیرکەرانی کوردیان بە ئاگا هێنایەوە تا یەک بگرن و ئەوەی هەشە بە پیلانگێڕی سیستماتیک لەناوی بەرن، ڕێخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بە نمونە...
**ــ باسکردن لە دەوڵەتی کوردی لەناو خۆشمان هیچ کاریگەریەکی پۆزەتیڤ دانانێت، و ئەگەر پێمان وایە خەڵک بۆ ئەوە چەپڵەمان بۆ لێ ئەدات ، ئەوە مانای وایە بە خەیاڵپڵاوی بیر دەکەینەوە، چونکە خەڵک ئەم شێوازی حوکمڕانیە میللەتنەویستەی ئێستای بیر ناچێتەوە کە نمونەیەکی ناکامڵی دەوڵەتی کوردی دەبێت لە داهاتوودا... 
**ــ حیکمەت لەچی دابوو کە بەڕێز مام جەلال دەیگوت دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانە..؟! تۆ  بڵێی ئەو ڕابەرە مەزنە بڕوای بە دەوڵەتی کوردی نەبووبێت کە هەرگیز وا نیە.. ئەو لە کۆڕوکۆبوونەوە داخراوەکانماندا دەیگوت  با سیاسیەکان باس لە دەوڵەتی کوردی نەکەن بەڵکو ئەدیب  و شاعیر و نوسەرەکان بیجوڵێنن لە ناو خەڵکدا ، چونکە سیاسیەکان باسی بکەن دەوڵەتانی دەوروبەر بەخەبەردێن و هەموو شتێکمان لێ تێکدەدەن..
**ــ لەم قۆناغەی ئێستادا باشترین کارێک کە بۆ خزمەتی گەلەکەمان بیکەین و  برینە قوڵەکانی (هەڵەی ناوەختیی !!)ڕیفراندۆم  تیمار بکەین و متمانەی خەڵک بگێڕینەوە بۆ حوکمڕانی کوردستانیانە و بە هێمنی کار بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بکەین دەبێت پێش تورکیا و ئێران لەگەڵ بەغدا ئەوەندە ڕێک بین شەڕ لەسەر یەکتری بکەین و هێدی هێدی فیدرالیەتی  حکومەتی هەرێم  [بە ڕەزامەندی بەغدا..! ]بەرەو کۆنفیدراڵی بەرین و باری گوزەران و ئابوری خەڵک زۆر چاک بکەینەوە و، ئیتر  دەبێت یاسای بودجەی گشتی دابڕێژرێت و حساباتی خیتامیش لە کۆتایی ساڵاندا ڕابگەیەنرێت بۆ ئەوەی داهات و خەرجی شەفاف بێت ، کە ئەوەیش دەبێت لە چوارچێوەی دەستوری هەرێمدا ئاماژەی پێ بدرێت، ئەو دەستورەی کەئیتر دەبێت هەبێت ....لەو چوارچێوانەشدا زیاتر بڕۆینە دەرەوە  و بەپێی بنەمای ( حەیدەرم قەلەندەرم) مامەڵە بکەین دەبێت هەر بەدەوری خۆماندا و بە دروشمی بریقەداری نەزۆکەوە بخولێینەوە..
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ