بیروڕا
تیروریستان نوسرە بن یان تالیبان
هیوا محەمەد


تیروریستان پشت بە هیچ تیئورێکی مرۆڤایەتی نابەستن ( سەر بە هەر ئایینێک ) تیئوری ئەوان کوشتنی ئەوانەیە کە ملکەچیان نابن، دانوستانیش ناکەن چونکە پێیان وایە هیچ لایەنێک نیە لە ڕوویاندا بوەستێت و ئەمان لەگەڵیان لە دانوستاندا بن.بەشداریی هەڵبژاردن ناکەن چونکە دەزانن دەیدۆڕێنن و ڕەرواجیان نیە، هێندە بە وەحشیانە مڕۆڤیان کوشتوە نرخی مڕۆڤ لایان گرنگ نیە.
ئەوانەی چەکیان لەشانە بۆ فەرز کردنی بیری خۆیان و بە زەبری لوولەی تفەنگ غیرەتی بە ڕواڵەتیان دەردەبڕن و دەبۆڕێنن و خۆیان گیڤ دەکەنەوە بەسەر بەستە زمان و بێ دەسەڵاتەکاندا، ئەگەر ئەو لوولە مەعدەنیە نەبێت نەدەتوانێت لەگەڵتدا بە دوو قسەی ماقوڵ درێژە بە گفتوو گۆ بدات نە بەرگەی زللەیەک دەگرێت.
ئەوان خۆشیان دەزانن کاتێک هاوەڵاکانیان دەگیرێت و دەکەوێتە دەستی نەیارەکانیان چۆن دەپاڕێنەوەو هەرچی ( ئەنبیا) هەیە هانای بۆ دەبەن و دەیکەنە تکاکار، ئەوان تەنها ( فرسەت تەڵەبن).
ئامادەن زۆر فرتوفێڵ بکەن بەدەر لە ( تاکتیک کەمافی هەر کەس و لایەنێکە) هەزار سوێند دەخۆن کە دەیانەوێت لەگەڵت بکەونە گفتووگۆ کاتێک خۆیان لە تەنگانەدا دەبیننەوە، بەڵام کە لەگەڵیان دادەنیشیت هەرئەوەندە چاوت خافڵ کرد لەدانیشتنەکەدا دەتکوژن و( تەکبیری سەرکەوتن) دەڵێن.
 هەر لایەنێک یان تیئورێک بۆ بەشەریەت هەوڵ بدات ئەوان دانی پیادا نانێن، باسی چونە سەرمانگیان لا پەسەند نیە ، لە بارەگاکانیاندا ئەگەر هەزار تاوانی تیادا بکرێت و جێگەی داڕشتنی هەزاران پلان بۆ یەکتر و کوشتنی جەسەدێک بێت، جێگەی پلاندانان بۆ کوشتنی کچێک بێت لەسەر شەرەف ، بەشوودانێکی بەزۆر بێت ، پلانی تەماعکردنە ژنی هاوشانە نوێژکەرەکەشی بێت ، جێگەی گەڵاڵەکردنی بیرۆکەی  ئەژنۆ شکاندنی هاوەڵێک بێت ، کوشتنی کەسێک بۆ داگیر کردنی ماڵ و سەروەتەکەی بێت یان لەبەر خاتری بەدەست هێنانی دەستەکەوت یان مەرامێک ڕوی تێبکات ، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا لای یتروریستان مزگەوتەو ماڵی خودایە.
سەرانی تیرورستان خۆیان تەنها بە ڕواڵەت پابەندی دینن، دەنا خۆیان لە ناخدا دەزانن بەکرێگیراوی کوێن و بۆچی ئەمە دەکەن ، لەکۆنەوە هەبوە کە دەستەیەک چەکدار دروست بوون و دەسەڵاتەکان بەکاریان هێناون بۆ بەجێهێنانی ئامانجێک، ئەم چەکدارانە بە پیاو کوژ ناسراون، دواتر دەبنە مافیا.
مافیا کارەکەیان ڕێکخراوەییە لەگەڵ پیاوکوژان بەمانا سادەکەی جیاوازی هەیە ، ئەوان بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە هەیانە یان پێێان دەدرێت دەبێت تۆڕی پەیوەندیەکانیان فراوان بکەن، ئەوان چاویان لە چەند سەد دۆلارێک نیە بۆ ئەنجام دانی کارێک بەڵکو پشکیان دەوێت لە ئەنجام و دەسکەوتی کارەکە.
کە مافیاکان لە شوێنێکدا لە برەودا دەبن ، ئیدی بەمە دەبنە جێی سەرنج ڕاکێشانی ئەو لایەن و دەسەڵاتانەی دەیانەوێت بەکاریان بهێنن، کاتێکیش لەکاتی ئەنجامدانی چالاکیەکەدا تێک دەچن یان خیانەت لەیەک دەکەن ئەوە دژی یەکتر دەوەستنەوە . هەموو ئەم چەکدارە تیرورستانەی لە قاعیدەوە تا داعش و نوسرەو ئەوانی دیکەی ئێستاش هەن هەریەکەیان لەسەردەمێکدا بەکرێگیراوی لایەنێک یان دەوڵەتێک بوە.
زۆرینەی جیهان بەخەڵکیشەوە دژی داعش بوون، بەبەرچاوی جیهانیشەوە تورکیا پشتگیریان بوو، چەند ئامانجێکیشیان  هەبوو لەوانە بۆ لێدانی کوردو ڕێگری لەو مەترسیی هەڵکشانە بوو کەلەسەر هەموو خاکی کوردستان هەیبوو، لێدانی شیعە لە عیڕاق ، لەپاڵیشیدا شکاندنی هەیبەتی هەندێک لە ووڵاتانی ئەوروپی کە ساڵە هایەک رێگرییان لە پەسەند کردنی ئەندامێتی تورکیا دەکرد بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا لەوانەش ئەڵمانیا و فەرەنسا کە زۆرترین کاری تیروریستی داعش تیایاد ئەنجام درا، بەچرای سەوزی تورکیا.
زۆرجار باسمان لەوە کردوە کە بنلادن لەساڵانی هەشتاکانەوە دۆستێکی نزیک و گرنگی ئەمریکیەکان بوو بۆ لێدانی حوکمڕانی کۆمۆنیستی ئەفغانستان، کە ئەمەش نەما و ئەو ووڵاتە بوە لانکەی چەندین حزبی ئیسلامی و کەوتنە دابەش کردنی ناوچەکانی ئەفغانستان بەپێی نفوسی خۆیان و ئازار دانی خەڵک لەوانەی لەگەڵیاندا نین، دواتر هەمان بنلادن کرایە ڕابەری هێزێکی دیکەی تیروریستی و وەک پاڵەوانێکی جیهانی ناسیندرا، کاتێکیش ڕۆڵی تەواو بوو کەس نەیزانی چۆن دیزە بەدەرخون کرا.
تاڵیبان کە بە نزیکترین دۆستەکانی بنلادن دادەندرا کەچی بە کۆتایی هاتنی سیناریوی بنلادن ، باس لەم پەیوەندییە ڕۆحیەش نەما.
تالیبان ماوەی بیست ساڵە لەگەڵ ئەمریکیەکان و هاوپەیمانەکانی دەجەنگن ( ئەمان ئەڵقە لەگوێی ئەمریکا نەبوون ، هەر لەبەر ئەمەشە لەشەڕدان) ئەمریکا بە هەموو هێزی خۆی لێی داون بەڵام نەیتوانیوە لەناویان بەرێت، هەزاران کەسیان لێگیراوەو لە زیندانەکانی ئەفغانستاندا بە سەرپەرشتی ئەمریکیەکان ئەشکەنجە دەدرێن و مێشکیان پڕ لە قین و تۆڵە دەکرێت، بەڵام لە ئێستادا ڕێکەوتنیان لەگەڵ مۆردەکرێت ، ئەگەرچی ڕێکەوتن لەگەڵ چەکدارانی دژە مرۆڤ و پێشکەوتن ئەنجام نادرێت و ئەمەی ئەوانیش سەرناگرێت .
تورکیا دەیەوێت بەرەی نوسرە بکاتە تاڵیبانەکەی ئەفغانستان لە سوریادا، ئەو دەیەوێت لەباکوری ڕۆژئاوای سوریادا کیانێکیان بۆ دروست بکات و حکومەتی ئەسەد و روسیا ناچار بکات لەگەڵیاندا رێکبکەوێت و ئەو پانتاییەیان بداتە دەست ئەوانیش وەک پاداشت بیخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیاوە، تورکیا دەڵێت ئەگەر بەرەی نوسرە و چەکدارەکانی دیکەی سەر بە خۆی تیروریست بن ئەوە تاڵیبانیش تیروریستن کە ئێوە لەگەڵیان ڕێکدەکەون.
بەمەش ئەو پەیامە دەگەیەنێت کە باسمان کرد واتا فەرموون بۆ هێنانەدی ئارامی لەو ناوچەیەو ڕێگرتن لە ڕۆیشتنی ئەو خەڵکە ئاوارەیە ( کەتیایاندا سەدان تیروریست هەن) بەرەو ئەوروپا با ناوچەیەکی ئارامیان بۆ دروست بکەین بەسەرپەرشتی تورکیا.
تورکیا دەیەوێت بڵێ من ئەم ناوچەیەم دەوێت و ئەوانەش کە ئیدارەی دەکەن سەر بەخۆمن ئێوەش دەبێ ئەمە پەسەند بکەن دەنا سنووریان بەڕوودا دەکەمەوە بۆ ئەوروپا، ئەگەر یەکێتی ئەوروپا لەمە تێبگەن دەبێت شێوازی دیکە بگرنە بەر بۆسزادانی تورکیا لەم کردارەی.
تورکیا بەکردنەوەی سنوور بۆ ئاوارەکان و کردنیان بە یوناندا ،
‌‌ زیاتر ...
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ