بیروڕا
چۆن پارەی ڕۆژانەکەت لە دەوام حەڵال دەکەیت؟
شاڵاو ئەحمەد

ماوەیەکی زۆرە ئەم بابەتەلە مێشکدا جوڵە دەکات و دەم هێنێته نوسین، لەڕوانگەی ئیسلامەوە لەم وڵاتەی خۆمان هەرکەسێک کەمرد لە پرسەکەی باسی سیفەتێکی دەکەین و زۆریش لەوساتەدا حەزدەکین بڵێن خوالێی خۆشبێت و پیاوێکی چاک دڵسۆز و خێرخواز و دڵگەورە و دڵسۆز  بەشێکی زۆر لەو وشانە،
زیاتر تیشک دەخەمە سەر موچەخۆر جا کەرتی گشتی بێت یا تایبەتی،

هەموومان ڕوومان کەوتوتە فەرمانگە حکومیەکان یا کەرتی تایبەت، گومان لەوەدانیە وەختێک ڕودەکەیته فەرمانگەیەک و شارەزانیت و نازانی لەکوێوە دەست پێ بکەیت، 

 حەز دەکەیت لەگەڵ سڵاوت کرد لەپرسگەوە بەڕێز و میجازێکی جوان وەڵام بدرێیتەوە و ڕێنمایت بکەن و بە ئەتەکیەتێکی جوان پێش وازیت لێ بکەن،

لەوکاتەی پێچەوانەی ئەوە مامەڵەت لەگەڵ کرا چ هەڵوێستێکت دەبێت،کاتێک خۆشت موچە خۆری؟ بۆیە دەبێت مرۆڤ لەهەر شوێنێک موچەو بژێیوی ژیانی هەبوو بەقەی ڕۆژانەکەی خۆی داوام بــکات و پارەکەی حـــەڵاڵ بکات،

ناکرێ ئەو ژورەی دەوامی تێتا دەکەیت ئەو مێزەی پارەی مانگانەکەتی لەسەر دەژمێری ئەو چیشتخانەو دەست شۆرەی ڕۆژان لانی کەم شەش کات ژمێر تێدا دەژی پاک خاوێن نەبێت و هاوکاری ئەو کەسانە نەبیت کەو سیفاتانەی تێدایە، یان لانی کەم گەر خۆشت ئەتەکیەتی ئەوت نیەو بەئیشی خۆت یا هاوڕێکانتی نازانی دەتوانی تەنها بێدەنگ بیت و کورد وتەنی عامری خێربیت و نەبیتە هۆی ئاژاوەگێر و تێکدەری شوێنی بژێوەیەکەی خۆت و هاوڕێکانت،

دەبێت مرۆڤ لەو شوێنەی موچەو بژێوی تێدا دەست دەکەوێت،وەک ماڵی خۆی سەیری بکات، ئۆتۆملی فەرمانگەو هەموو کەل و پەلەکانی تر بە ماڵی خۆت بزانی و بێ ڕێزی پێ نەکەیت،

گرفتی موچەو قەیرانی دارایی و پاشەکەوتی موچە بەڕای من نابێت ببێته هۆکــاری حەرام کرنی ئەو بڕە پارەی لەوکاتەدا وەری دەگریت،

 میجازی دەرەوەی کارەکەت نابێت لەکاتی دەوام بە ڕوخسارتەوە دیاربێت و ڕووت گرژ و مۆن بێت ،دەبێت پارەکەت کەم بێت یا زۆر  بێت گەر بە ئیسلام بیرکەیتەوە دەبێت حەڵالی کەیت، گەر وەک مرۆڤیش بیرکەیتەوە دەبێت ویژدانت ئاسودەبێت و هەمیشە بەڕێزەوە مامەڵە بکەیت و ئەرکەکانت جێ بەجێ بکەیت.
‌‌ زیاتر ...
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ