بیروڕا
حکومەت ولایەنە سیاسیەکان لە ساڵی نوێدا ئەرکیان چیە؟؟
شاڵاو ئەحمەد

هێشتا لەهەرێمی کوردستان بەهۆکاری جیاجیا هیچ تاکێکی ئەم نیشتیمانە بەرنامەو پلانی هەرێمەکەی لا ڕون نیەو نەهامەتی و جێ بەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی ساڵانی ڕابردوی  حکومەت و لایەنە سیاسیەکان بێ متمانەییەکی زۆری دروست کردوە، نازان لەگەڵ نوێ بونەوەی ساڵ پلانی وڵات چیە؟؟
بۆیە ئومێد دەکەم لەگەڵ نوێ بوونەوەی ساڵی تازە سەرجەم لایەنەسیاسیەکان و حکومەتی هەرێم و کابینەی نوێ بەکردار لەڕێگەی خزمەت کردنی هاوڵاتیانەوە ،کۆتای بەو قەیرانە دەرونیەی هاوڵاتیان بهێن و جارێکی تر متمانە بگەڕێنەوە بۆهاوڵاتی، چاکسازی ڕاستەقینە لە پلە باڵاکان و دادوەرو وەزیر و پەرلەمانتارەکان دەست پێبکات و ژێرخانی ئابوری وڵات ببوژێنەوە هەلی کار بۆ ئەم هەموو گەنجە بدۆزنەوە،

 کرێ نشینە هەژارەکان ڕزگار بکەن و چیتر شوقەو ڤێلاکان مەدەن بەوەبەرهێن و بەکۆڵێک پارە بیفرۆشنەوە،گەلێکین نەهامەتیمان زۆر بینەوە و خۆڕاگر بووین و دڵمان بەم نیشتیمانە خۆشە،

 سەیرکەن لە عێراق دوای شانزە ساڵ بەهۆی گەندەڵی ناکۆکی سیاسیەوە واقعێک دروست بوو خۆڕسکانە گەل دەڵێت : کەسی بێ لایەنمان دەوێت خزمەتمان کات، ئەمە پەیامێکە بۆ سەرجەم لایەنە سیاسیەکان  و بەتایبەت زۆرینەی ئێستای پەرلەمان و حکومەتی هەرێم ، دەبێت بەرژەوەندی گشتی پێش تایبەتی بخەن ، بفەرموون ساڵی نوێ گەر مەبەستانە بەڵێنی هەڵبژاردنەکان جێ بەجێ بکەن هەمووتان دەتوان دەست لەناودەست  خزمەت بکەن و،وڵات خۆش بکەن ئەزموونی دوای ڕاپەڕین بپارێزن و ڕوحی شەهیدانی نیشتیمان شاد بکەن .
‌‌ زیاتر ...
حاكم قادرحه‌مه‌جان
شاڵاو ئەحمەد
ئاڵا ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شه‌هریه‌ احمد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ