بیروڕا
کۆنگرە بۆ چی کرا ؟
شاڵاو ئەحمەد


کونگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕەچەشکێن و نوێ بوونەوە بوو ، یار و نەیار بەم کۆنگرەیە سەرسام بوون ، جیا لەوانە کاندیرانی یەکێتی تەواو داخوازی بەستنی کۆنگرەو هیواو ئومێدی هەڵسانەوەی یەکێتی بوو کەوا لە ڕێگەی هاتنە دی یە.

کۆنگرە یانی نوێ بوونەوه و کۆڕانکاری و هاتنە پێشەوەی کادیری گەنج و خوێنی نوێ بۆ گڕوتینی زیاتر بە چالاکی و بزەوتی حزب ، لەناویەکێتی نیشتمانی دا  کۆنگرە هەموو ئەو بەربەستانەی تێپەڕاند بەدەیان کادیری چست و چالاک چونەتە سەرکردایەتی کە ئومێدی زۆریان لێ دەکرێت .

ئەوەی جێگەی داخی کادیرانی یەکێتی یە بەشێک لە هەڤاڵە دەرنەچووەکان کە خاوەنی سەروەری گەورەن و خاوەن مێژووی یەکێتین ، کە تەمەنای ئەوەیان لێ دەکرێت دوای دەرنەچونیشیان بەهەمان گڕوتین و دڵسۆزی بەردەوام بن ، بەڵام بۆ هێندە زوو پەلەتان کرد لە ڕەخنەگرتن و ڕوونکردنەوەی جۆراو جۆر کە ئەمە بووەهۆی بازاڕ گەرم کردنی نەیاران و میدیاکانیان دژ بە یەکێتی ، بۆ چاوەڕێ ی سکاڵا و ڕەچاوی  پەیڕەو پرنسیبەکانی حزب ناکەن ، دواتریش ئەمە کۆنگرەیە بۆ گۆڕانکاری ئەی ئەم هەموو تەشهیرە بۆچی ؟ ئەی ئەو هەموو پلە و پۆستەی قۆناغی ڕابردوو کە بەهۆی یەکێتی یەوە بوو چی ؟ ئەی ئەو جێهێشتنە یەکێتی چی ؟ ئەی هەزارانی وەک منی گەنج و دڵسۆز بۆ ڕێبازی مام کەی بێینە پێشەوە ، ناکرێت تا قیامەت چاوەڕێ بین .

هەموان دەزانن و مێژوو شاهیدە دوای کۆچی سەرۆک مام جەلال کوڕانی مام و برازاکانی و کادیرانی دڵسۆز شانیان دایە بەر ئەو دۆخە دژوارە و نالەبارەی حزب لە ئان و ساتی جەنگی داعش وکۆڕانکاریە سیاسیەکان دۆخی سەختیان تێ پەڕاند ، خۆ ئەوکات پلەی حزبیان نەبوو کەچی یەکێتی یان لە پەرتەوازەی پاراست و هێزیان پێ بەخشی .

دواتر بە گفتوگۆ ڕاوێژ و سیاسەتی حەکیمانەیان لەگەل سەر کردەی مێژوی و هەڤاڵی تێکوشەر جەنابی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بەستراو هیچ گرفتێک ڕوی نەدا، ئەم گەنجانەش نابێ وەک بنەماڵە سەیر بکرێن وەک هەر گەنجێکی تر مافی خۆکاندید کردنیان هەیەو خاوەنی بەشێک لە مێژوی ئەو حیزبەن، 

 بەداخەوە بەشێک لەهەڤاڵان کەوتنە پۆست کردن و گلەی بێ ئەوەی چاوەڕێی وەڵامی سکاڵاکان و پرەنسیپی حیزب کەن و دڵی نەیارانی یەکێتیان خۆش کرد، بەڵام کۆنگرەی چواری یەکێتی مێژویەکی تری یەکێتیە،
‌‌ زیاتر ...
حاكم قادرحه‌مه‌جان
شاڵاو ئەحمەد
ئاڵا ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شه‌هریه‌ احمد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ