بیروڕا
یەکێتی و قۆناغی دوای کۆنگرە.
کاردۆ جمعە

دوای کۆنگرە نایابە پر لە وزەکەی یەکێتی ، شەمەندەفەری یەکێتی بەرەو کوێ دەڕوات ؟؟

وەک ئاشکرایە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوای زۆر هێنان و بردن ، ئایە ئەکرێ یا ناکرێ ، تەوافقە یا بێ تەوافقە هەموو ئەم قسانە کۆتاییان پێهات و یەکێتی کۆنگرە زەبەلاحە مێژووییەکەی بەست و جیلێکی نوێی هێنایە پێشەوە بۆ سەرکردایەتی یەکێتی و جوگرافیایی گەرمیان و کوێستان و بادینان و پیرە قەرەت و هەموو ناوچەکانی کردە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی .
پێویستی کۆنگرە بریتی بوو لە ڕێکخستن و پاشان یەکخستنی بڕیارەکانی بۆ ئایندەی حیزبکە ، زەرووریەتی کۆنگرە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان و بگرە بۆ وڵاتانی دەرەوەش هەر ڕاستە ، چونکە یەکێتی ٤٤ ساڵە خاوەنی هێزێکی گەورە و دەزگایەکی پاراستنی تۆکمە و خاوەن بڕیاری کاریگەرە، ئەمە سوودی نەک بۆ باشووری کوردستان بەڵکوو گرینگییە بۆ ناوچەکەش.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەمووکات دوای ئاشبەتاڵەکان خۆرێکی نوێ دێنێتە ئاراوە ، ئەوەتا دوای ئاشبەتاڵی شۆڕشی ئەیلوول و دوای ئاشبەتاڵی هێنانی حکوومەتی بەعس لە۳۱-ی ئاب و ئاشبەتاڵی خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەر ، یەکێتی لەلایەن یار و نەیارەوە چاوی لەسەر بووە بۆ ئەوەی کە کێشەکان چارەسەر بکات ، ئەویش بە سیاساتە حەکیمانەکەی جەنابی مام جلال.

لە ئێستادا پارتی و هاوئازەکانی دەبێت بیر لە قۆناغێکی نوێی سیاسەت کردن، لەگەڵ یەکێتی بکەنەوە ، چونکە نەوەیەکی نوێی پڕ لە قسە و پڕ لە حەماسەت هاتوونەتە مەیدانی داکۆکی لە یەکێتی، لە ئایندەدا پارتی ناچاری داواکاری نوێ دەکات و ئیدی سەردەمی بەستەڵەکی بێدەنگی یەکێتی دەتوێتەوە و دەبێت بەهاری کۆنگرە لەناو هەموواندا ببینرێت.

یەکێتی و وڵاتانی دەرەوە.
دوا بە دوای تەواو بوونی کۆنگرە ، یەکێتی دەروازەیەکی نوێی لە ئاستی دەرەوەی وڵاتیش بۆ دەکرێتەوە ،چونکە یەکێتی ئەندامی ناسیۆنالیستیە و لەسەر ئاستی باڵای حیزبە عێراقیەکان یەکێتی دەنگێکی دیارە ، بۆیە یەکێتی لەتوانایدایە بەو جیلە تازە بەرەنگاری هەموو تیری دوژمنانی بێتەوە .
دەبێت یەکێتی لەئێستادا بیر لەیەک گوفتاری بڕیارەکانی بکاتەوە ، چونکە پێشتر باو بوو دەوترا حیزبەکان دەبێت لەگەڵ چەند باڵێکی یەکێتی دابنیشن و هەر یەکەی قسەیەکیش دەکەن ، بۆیە لەمەودا یەکێتی دەبێت یەک ماڵ بێت و پرەنسیبەکانی حیزب بکەنە داینەمۆی بڕیارە قورسەکان و هەموو لایەک ئیدی پەنا بۆ یەکێتی بەرن بۆ ئەوەی نوکی ڕمی بڕیارەکان یەکێتی دایڕێژێ.

ئەم جیلە تازەیەی یەکێتی دەبێت یەک بڕیار و کاریان بۆ کەرکووک بێت چونکە یەکێتی زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرە و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە پشکی شێربەخشیوە، بەو شارە، بۆیە دەبێت پارێزگارێکی نوێ بەخواستی کەرکوکیەکان بێت و سیاسەتە حەکیمانەکەی مام جەلال بکەنە سەرمەشقی هەموو کارێکیان، چونکە یەکێتی ئێستا بە هێزێکی لاواز دەبێنرێت لە کەرکووک و بەم نەوە تازەیە دەبێت کەرکووک بگەڕێنەوە بۆ پێش ڕووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر ، چونکە تەنها یەکێتی بەستەڵەکی ئەو شارەی لەدەستە بۆ تواندنەوەی و دەبێت کەرکووکییەکان ئاواتی لەمێژینەیان بۆ بەکوردی کردنی ئەو شارە هەر لەسەر دەستیئەم حیزبە بێتە دی.

دەبێت یەکێتی چیدی ڤیتۆ قبووڵ نەکات لەسەر هیچ کەسێکی حیزبەکەی چونکە ئەو بڕیارانە وا دەکەن یەکێتی پلەیەکی نەگۆڕی هەبێت و هەر وەک پێشترمامەڵەی لەگەڵ بکرێت،
یەکێتی زوو بەزوو دەبێت شاندێک درووست بکات بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی بۆ پۆستەکانی لەحکوومەتو چیدی چاوەڕوانی پارتی نەکات و ئەم پڕۆسەیە بە زووی کۆتای پێبهێنێت.

یەکێتی دوای کۆنگرە لە ئێستادا خاوەن قورسترینی ئەرکەکانە ، چونکە هەموو کەسە دووبارەکانی پێشوو ببوونە هۆی ڕەوشێکی نالەبار بۆ یەکێتی و دوای نەخۆش کەوتنی جەنابی مام جەلال ئەو حیزبە بە ڕێگایەکی تاریکدا بە چرای پارتی ڕێگەی دەکرد ، یەکێتی دەبێت لەسەر بڕیارە قورسەکان و نەیارانی ببێتەوە یەک ماڵ.

.
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
نه‌سرین كورده‌
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ