بیروڕا
به‌ راشكاوییه‌وه‌
شه‌هریه‌ احمد
سیسته‌مى ئیشكردنى ( ى ن ك )، سیسته‌میێكى كۆنى كلاسیكى داخراوه‌، پێویستى به‌ گۆرانكارى ریشه‌ى هه‌یه‌، چونكه‌ كاریگه‌رى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواتر له‌ رووى سیاسى و مێژووى و ئابورى و به‌رده‌وامى جه‌نگ و ململانێ كان واى كردووه‌  دۆخێكى هه‌ستیار و نا ئارام بێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ كارى كردۆته‌ سه‌ر جومگه‌ و ئۆرگانه‌كانى ى ن ك ، هه‌رچیه‌ك بڵێن و ئاماژه‌ى پێ بكه‌ین وه‌ك وایه‌ له‌ بازنه‌یه‌كى داخراودا بخولێینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌نگاو نه‌نرێت بۆ گۆرانكارى ، كه‌واته‌ به‌رژه‌وه‌ندیى حزبى تاكه‌ جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ واده‌كات هه‌مووان له‌ پێناویدا كاربكه‌ین، پێشنیاریش بۆ ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌دوور بین له‌ كۆتله‌ و ته‌كه‌تولكارى وه‌ك خالى لاوازى كۆنگره‌، هه‌روه‌ها هێنانه‌ پێشه‌وه‌ى رێژه‌ى ژن و بایه‌خدان به‌ گه‌نجان و هێنانه‌ پێشه‌وه‌یان و ره‌خساندنى هه‌لى كار و چه‌ندین كارى تر، ئاماده‌كارى بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌كى به‌رفراوان به‌ ته‌بایى و یه‌كریزى دوور له‌ شێواندن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى یه‌كتر و پاراستنى ئازادى راده‌ربرین و گفتوگۆى كراوه‌ مه‌رجى سه‌ره‌كین بۆ كۆنگره‌یه‌كى ته‌ندروست، به‌هه‌ر حال یه‌كێتى به‌ رۆژانێكى سه‌خت و دژواردا تێپه‌رده‌بێت له‌لایه‌كه‌وه‌ به‌هۆى چۆلى و غیابى مام و نه‌بوونى جێگره‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ به‌هۆى گرژى و ئالۆزیه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى هه‌رێم و ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ وا ى كردووه‌  ته‌نها به‌دیلێك بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه‌ كۆنگره‌ بێت.
به‌هه‌رحاڵ وه‌ك چۆن  ى ن ك پێویستیه‌كى مێژووى زاده‌ى ئه‌و رۆژانه‌یه‌ كه‌ له‌ ژیر چه‌پۆكى داگیركه‌ردا به‌رده‌وام له‌ ریزى خه‌بات و تێكۆشان دا بووه‌ هه‌ر ئه‌و رۆژانه‌ هه‌وێنى له‌ دایك بوونى یه‌كیه‌تیه‌كه‌مان بو، یه‌كێتى به‌ خوێن گه‌شتۆته‌ ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستا هه‌ر به‌ خوێنیش ئه‌یپاریزین، به‌لام خه‌باتى ئه‌مجاره‌ى ى ن ك جیاوازه‌ له‌ خه‌باتى شاخ ئه‌مجاره‌ تێكۆشانى راسته‌قینه‌مان تێكۆشانه‌ له‌پێناو به‌دیهێنانى ئازادى و یه‌كسانى ونوێبونه‌وه‌وئاشتى و به‌ره‌و پێشبردنى یه‌كێتیه‌كه‌مان به‌ره‌و باشتر له‌وه‌ى ئێستا ده‌یبینین .
‌‌ زیاتر ...
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ