بیروڕا
گەشت و گەنگەشەیه‌‌ك لەگەڵ نەوشیروان مستەفا
له‌تیف نێروەیی
نازانم خوێنەران بەتایبەتی كادیرانی سیاسی و میدیاكاران لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم بابەتەچ تەفسیرێك بۆ خەونەكەم دەكەن . لەوانەیە هەندێ بەڕێز بەسیناریۆی بزانن . بەڵام دوای تێپەربوونی دوو ڕۆژ بەسەرخەونێك لەگەڵ ڕەونشاد نەوشیروان مستەفا  حەزمكرد خەونەكە بڵاوبكەمەوە . هەرچەندە هەموو كەسێك خەون دەبینێت بەڵام خەون بینینی من لەگەڵ نەوشیروان مستەفا كەڕەهەندێكی سیاسی . میژۆیی . مرۆڤی لەخۆدەگرێت بۆ بەهاندەر كە بۆهەڤاڵان بڵاوی بكەمەوە .خەونەكەش بەم شێوەیەبوو،لە گەڕەكێكی شارێكدا دەرۆیشتم كە جاددەی كۆڵانەكانی ئەو گەڕەكە  گڵ بووە واتە قیرنەكرابوو بینیم ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا بەتەنیا بەرەو لای من هاتوو دەستی منی گرت و ووتی وەرە پێكەوە سەردانی خێزانێكی ئەم گەڕەكە دەكەین كە ٣٠ شەهیدی هەیە . گەیشتینە ڵای ماڵی خێزانی شەهیدان شوێنی خانووەكەیان لیژبوو ؛ خانووەكەیان بۆیاخ نەكراوبوو ؛ دەرگای خانووەكەیان لەدیوی سەرەوەبوو . خێزانیێی زۆربوون . هەرچەندە ڕۆژ بوو بەڵام ئەندامانی ئەوخێزانەكە لەناو ژورێكی گەورەدا خەوتوبوون . دیاربوو دەمێك بوو نەوشیروان مستەفا لەوان دابڕابوو واتە لێیان ونببوو . وەكو ئەوە وابێت كە بەنهێنی هاتبێتە ئەو شویێە هەركەسێك كە هەڵدەستا دەیویست بەدەنگی بەرز بانگی هەموو ئەندامانی خێزانەكە بكات و پێیان بڵێت هەڵسن كاك نەوشیروان هاتووە بەلام ڕەوانشاد نەوشیروان دەستی دەخستە سەرسەریان و نەی دەهێشت هەستنە سەرپێ . بەم شێوەیە تا هەموویان بەخەبەربوون . چەندە دڵیان بەبینینی كاك نەوشیروان خۆش دەبوو ئەوەندەش سەرنجیان لەسەر من بوو لایان سەربوو تەنها من وەك كادیرێكی یەكێتیی لەگەڵیدابووم . یەكێكیان وتی كاك لەتیف ئەوە چۆن لەگەل كاك نەوشیروان هاتوویت . بویت بە گۆڕان ؟. منیش وەك نەریتی هەمیشەیم كەحەزم لە سوعبەتە وتم نەبۆمەتە گۆڕان بەلام ئیمەو گۆڕان بوینەتەیەك و یەكمان گرتەوە . كاك نەوشیروان ئەم قسەیەی منی زۆر پێ ناخۆش بوو . ووتی تایەكێتییی بەم شێوەیەی ئێستا بیت نەدەبینە یەك و نەیەك دەگرینەوە . منیش كەمێك ئیراج بووم لەبەرچاوی ئامادەبووان . بۆ كەمكردنەوەی ئیحراجبوونەكەم پرسیارێكم كردوو ووتم كاك نەوشیروان ئەی ئەگەر یەكێتیی كۆنگرەی خۆی ببه‌ستێت گۆڕان هەمان هەڵوێستی ئێستای دەبێت بەرامبەر بە یەكێتیی ؟. كاك نەوشیروان ووتی نا ئەگەر یەكێتیی كۆنگرەیه‌كی سەركەوتوانە ئەنجامبدات گۆڕان و یەكێتیی  یەكدەگرنەوەو دەبین بەیەك حزب . پاشان خواحافیزی  لەو خێزانە كردو ووتی بەیەكەوە دەڕۆین بۆ دەرەوەی شار دوو شوێنی سەردەمی شۆڕشی نوێ پیشانت دەدەم  كە من ومامجەلال پێكەوە لەو شوێنانەبووین و پێكەوە ڕۆیشتین بۆ شوێنێكی شاخاوی و پڕلەدارودرەخت و گەیشتینە ژێر دارێكی گەورە ووتی ئێرە شوێنی من ومامجەلال بوو لەگەڵ قسەكانی یەكسەر تەقەیه‌كی زۆر لە ئێمەكرا و من زۆر ترسام و بۆ خواروە ڕامكرد كاك نەوشیروان بانگی منی كردو ووتی مەترسە هیچ نیە بەڵام پێم سەیرە تا ئێستاس مەترسی لەسەر ئەم دەڤەرە هەبێت لەو كاتەدا بەخەبەربووم كە سەعات ٦/٣٠ بەیانی بوو . خەونەكە بەلای منەوە زۆر سەرنج ڕاكێیش بوو بۆیە یەكسەر دەستمكرد بەنووسینی خەونەكەم . نامەوێ هیچ شتێك لەسەر خەونەكە بنووسم . هیچ شتێك لەسەر تەفسیری خەونەكان نازانم . بەڵام بەلای منەوە ئەوەندە سەرنج ڕاكێشە كە حەزم دەكرد بۆ هەڤاڵانم خەونەكە باس بكەم  .
‌‌ زیاتر ...
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ