بیروڕا
توركیاو كڕین و فرۆش به‌ خوێنی ئاواره‌ سوریه‌كانه‌وه‌
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
 له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ر به‌رپرسێكی توركی قسه‌ی كردبێت ، زۆر بێئابڕوانه‌  كارتی ئاواره‌كانی  سوریای به‌ ڕووی ئه‌وروپادا به‌رز كردوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ رابردودا توركیا له‌ به‌رانبه‌ر داڵده‌دانی ئاواره‌كان هه‌میشه‌ پاره‌ی له‌ ئه‌وروپاو رێكخراوه‌كان وه‌رگرتوه‌ ، ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر دژی له‌شكر كێشێكه‌ی بن ئه‌وا ئاواره‌كان به‌ره‌و ئه‌و روپا ده‌نێرێت، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ نا ئاكاری و نامرۆییه‌ی توركیا پێمان ده‌ڵێت بۆ توركیا مه‌رگ و مان و برسێتی و ئاواره‌ بوونی سوریه‌كان هیچ كێشه‌ نیه‌و ئه‌و وه‌ك چه‌كی ده‌ستی خۆی به‌ كاریان دێنێت و حسابی مرۆڤیان بۆ ناكات ، كێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ هاوپه‌یمانه‌  بێئاكاره‌كانی توركیا نمونه‌ی ئیسپانیا ، قه‌ته‌ر ، پاكستان و ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له‌ گه‌ڵ دڕنده‌یی ئه‌ردۆغاندان نایانه‌وێت ئه‌م راستیه‌ ببینن.
2
له‌م شه‌ڕه‌ی توركیادا كه‌ به‌كوردی ده‌فرۆشێت ، ئاواره‌كان بیانون و لای توركیا هیچ نرخێكیان نیه‌ ، نه‌ك ئه‌وه‌ش توركیا به‌ خودی سوریه‌ به‌ كرێگیراوه‌كانی خۆی شه‌ڕی كورده‌كانی سوریاو خه‌ڵكی سوریا ده‌كات و ده‌شیه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر سوریادا بگرێت ، وه‌ك چۆن پێشتر له‌ حه‌له‌ب و ئیدلب و عفرینیش وای كردو بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌كانی خۆی ئه‌و شارو شارۆكانه‌ی وێرانكرد ، توركیا مه‌به‌ستێتی هه‌موو سوریا وێران بكات ، شه‌ڕه‌كه‌ش به‌ سوریه‌كان بكات به‌ پاڵپشتی فڕۆكه‌و زریپۆش و كۆماندۆی توركی ، یانی ئه‌وه‌ی بۆ تورك گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ سوریا وێران بێت و كوردیش به‌ بچوكترین مافی خۆی نه‌گات ، بۆ ئه‌مه‌ش بیانوی ئاواره‌كان دێتێته‌وه‌، ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌ توركیادا ڕووبه‌ڕووی زۆرترین سوكایه‌تی ده‌بنه‌وه‌ ، به‌ تایبه‌ت له‌ كاتی چنینه‌وه‌ی بوندقدا كه‌ هه‌موو جۆره‌ سوكایه‌تیه‌كیان پێده‌كرێت تا ده‌گاته‌ ده‌ستدرێژی سێكسی .
3
توركه‌كان له‌م مامه‌ڵه‌ ناشرینه‌دا هیچ نرخێك بۆ مرۆڤ دانانه‌ن ، ناشرینیه‌كی گه‌وره‌یه‌ كوردێك  هه‌بێت تا ئه‌م چركه‌ ساته‌ بڕوا به‌ تورك و ئه‌ردۆغان بكات و وه‌ك  موسوڵمان سه‌یریان بكات ، ئێستا توركه‌كان به‌ بیانوی نیشته‌ جێكردنی ئاواره‌و  به‌ كرێگیراوه‌كانی خۆیان كه‌ ئه‌وه‌ درۆیه‌كی گه‌وره‌یه‌ سه‌دان هه‌زار كوردیان ئاواره‌ كردووه‌ ، سه‌دان هه‌زار خه‌ڵك له‌ زێدو خاكی خۆیان هه‌ڵده‌كه‌ندرێن و ئاواره‌ ده‌كرێن بۆ نیشته‌ جێكردنی به‌ ناو ئاواره‌ی دیكه‌ ، ئه‌مه‌ چ سوكایه‌تیه‌كه‌ به‌ مرۆڤی سوری ، ئایه‌ كه‌س نیه‌ ئه‌م سوكایه‌تیه‌ وه‌ك خۆی ببینێت .
لەبارەی سوریاوە سەرۆک کۆمار لەسەرخە تە


سەرۆك كۆمار بە تەلەفۆن لەگەڵ سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان قسەی كرد لە بارەی پێشهات و گۆرانكارییەكانی عێراق و قەیرانی سوریا

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمرۆ شەممە ٢٠١٩/١٠/١٢ بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوێتریس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان قسەی كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دواین پێشهات و گۆرانكارییەكان لە عێراق خرایە روو لەگەڵ ئەو هەوڵانەی دەنرێت بە ئاڕاستەی گێڕانەوەی ئارامی و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی توندوتیژی ئەم دواییە و لێپێچینەوە لەو کەسانەی كە متەرخەم و بەرپرسیار بوون لە رووداوە كارەساتبارەكەی ئەم دواییە كە ژمارەیەک ھاووڵاتی عێراقی تیا بووە قوربانی.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك كۆمار و سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دواین پێشهاتەكانی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر باكوری سوریایان تاوتوێكرد كە پەرەسەندنێكی ترسناكە و هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەكات.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ئاڕاستەی راگرتنی جەنگ بە زوترین كات، بە مەبەستی رێگریكردن لە روودانی كارەساتی مرۆیی و خۆ رێكخستنەوەی گروپە تیرۆریستییەكان و دروستبوونی هەڕەشە بۆ سەر ناوچەكە و جیهان.
‌‌ زیاتر ...
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ