بیروڕا
پابەندبوون کاریگەرترین دژە کۆرۆنایە
ئاڵا ئەحمەد

هاوڕێیانم تکا ئەکەم با پابەندی ئەو ڕێنمایی و ڕێ و شوێنە پێویستانە بین و لە ماڵەکانمان بمێنینەوە، ئەوە تاکە ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن لەو گەشەسەندنە خێرایەی کۆرۆنا و پێش گرتنە بە بڵاوبوونەوەی.

با سەیرێکی وڵاتان بکەین...

"چین" 
بەو گەورەییە کە خاوەنی زۆرترین ژمارەی دانیشتوانە وەک وڵات، کە شوێنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەش بوو لە هەمان کات،توانی کۆنترۆڵی دۆخەکە بکات و ڕێ لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە بگرێت، بگرە هەر کۆنترۆڵی تەواوی ڤایرۆس پەتاکەی کردووە، ئێستا بە تەواوی ڤایرۆسەکە لە چین بڵاوبوونەوەی وەستاوە و تاکی چینی پارێزراوە لێی.

"ئێران،ئەوروپا،ئەمریکا"
لەو وڵاتانە ئەم پەتایەیان زۆر ئاسایی و ئاسان وەرگرتبوو پێیان وابوو بەو شێوەیە ناگاتە ئەوان و ئەو هەموو قوربانییەیان نابێت...پێیان وابوو ئەتوانن لە چین باشتر بن و چارەسەر بۆ ئەوانیش ئەدۆزنەوە.
وە ئێستا قوربانی یەکەمی کۆرۆنا ئەوانن.

بۆچی وا؟

چین زوو درکی بە هەستیاری و مەترسی بار و دۆخەکە کرد، هەر زوو و بە خێرایی ڕێ و شوێنی توند و پێویست لە لایەن دەسەڵاتدارانی چینەوە گیرایە بەر و تاکی چینیش هۆشیارن و بە تەواوی پابەند بوون...ئەمەش هۆکاری سەرکەوتنی چین بوو.

بەڵام لە وڵاتانی ئێران و ئەوروپا و ئەمریکا دۆخەکە بەو شێوە گرنگە سەیر نەکرا و لە کۆنترۆڵ دەرچوو و ڕێژەی قوربانیانی ڤایرۆسەکە زۆر زۆر لەو چینە قەبارە گەورەیەی دانیشتووان زۆرتر بوو...ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی هەم دەسەڵات ڕێ و شوێنی پێویستی نەگرتە بەر هەمیش تاکی ئەوێ ئەو پابەندییەیان نەبووە.

کەواتە "ئافەرین بۆ دەسەڵات و تاکی چین."
ئەمەش وانە و بەراوردێکی باشە بۆ هەر تاکێک.
‌‌ زیاتر ...
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئارێز عەبدوڵڵا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ