بیروڕا
ئایا هەر بەڕاستی مەبەستەکە فرەژنییە؟!
ئاڵا ئەحمەد

(فرەژنی یاخود زۆر ژنی یانیش بوونی لە ژنێک زیاتر)، لە ئێستادا یەکێکە لە بابەتە گەرمەکانی ڕۆژ و ئەو خەڵکەی پێوە سەرقاڵکراوە.

جا ئەمە ژیرانە وەک بابەتێکی دینی هێنراوەتە پێش چاوی خەڵک و خاڵی لاوازی خەڵکیش دینە...دین ئەو هێڵە سورەیە کە نابێت دەستی بۆ ببرێت.

بەڵام ئایا دینییە بابەتەکە یان شتێکیکە؟
وەک ڕوونە لە دینی ئیسلام کە زۆرینەی خەڵکی کوردستان پەیڕەوی ئەکەن، فرەژنی ئاساییە و تا چوار ژن ڕێپێدراوە،
هەمیش لە کلتوری کورد بوونی زیاتر لە ژنێک شتێکی عەیبە نییە، جا بۆیەش کاتێک ئەگەر بوترێت فرەژنی نابێت و ناکرێت و ڕێپێدراو نییە، ئیتر خەڵکی لە ڕووە دینییەکەوە بیر لە بابەتەکە ئەکەنەوە، و ناڕەزایی خۆیان دەرئەبڕن، هەمیش کلتورەکە پشتوانە.

گەرمی ئێستای بابەتی فرەژنی مەبەستێکی سیاسی و زۆر گەورەتری لە پشتەوەیە..!!!

هەموو ئەزانین کە (مام جەلال) ڕۆڵی سەرەکی لە قەدەغەکردنی فرەژنی هەبووە.
دەی ئەمەش خودی بابەتەکەیە، ئەیانەوێت لەڕێی هەوڵەکانیان بە بەکارهێنانی دین و سۆزی خەڵک ئەو یاسایە هەڵبوەشێننەوە، کە مام جەلال بنیادنەر و سەرچاوەکەی بووە...ئەیانەوێت ئەوە بکەنە سەرکەوتن و دەستکەوت بۆ خۆیان.

زۆر ئاقڵانە دەستیان بۆ بابەتێکی گرنگ بردووە کە خۆیان بە ئاسانی ناتوانن یاسایەکی لەو جۆرە دەستکاری بکەن...ئیلا بە جوڵاندنی خەڵک و شەقام ئەکرێت دەستکاری بکرێت و هەڵبوەشێنرێتەوە.

دەستکەوتە جوان و پڕ نرخ و بەهاکانی کەسایەتی و کاریزمایەکی وەک (مام جەلال)، بۆ زۆرێک وەک شکست و دۆڕانی خۆیان ئەبینرێت. جا ئیتر بەهەر ڕێگەیەک و بەهەر شێوەیەک بێت هەوڵی ئەوە ئەدەن لەو ڕووانەشەوە باڵادەست بن و ببنە خاوەنی ئەو نرخ  و بەها جوانانەی خۆیان خاوەنی نین ئەگەر نەشیانتوانی شێواندنی ئاسانە.

بابەتەکە لە ڕێگای مەلاوە وروژێندرا، دواتریش ڕاپرسی میدییای، ئەمەش واتا گەورەکردنی بابەتە زیاد لە قەبارەی خۆی و ڕاکێشانی بەرەوە و بە یاسایی کردنی...

بێگومان هەنگاوی دواتریش بردنیەتی بۆ ناو هۆڵی پەڕلەمان و ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایە لەسەری و خستنە دەنگدانی، ئینجاش لایەنە کۆنەپارێزەکان لەم بابەتە دەنگی لایەنە ئیسلامییەکانییان لەگەڵ ئەبێت و بە زۆرینە چۆنیان بوویت ئاوا پڕۆژە یاساکە تێئەپەڕێنن.


کەواتە "بابەتەکە هیچ دینی نییە و سیاسی و پلان بۆ داڕێژراوە"، بۆیەش پێویستە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و ئازادیخوازان و تەواوی خەڵکانی مەدەنی بە ژن و پیاوەوە، لە بەرامبەردا بێنە دەنگ و هەڵوێستی جددیان هەبێت و ڕێگری بکەن لەو هەوڵانەی بۆ هەڵوەشاندنەوە و گۆڕینی یاساکە ئەدرێن.
‌‌ زیاتر ...
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ