بیروڕا
یاسا و لای خۆمان؟!
ئاڵا ئەحمەد
یاسا لە هەر کوێیەکی ئەم جیهانە بێت بۆ ڕاگرتنی تاوان و تاوانکاری و ڕێکخستنی کۆمەڵە...بۆ سزادانی ئەوانەیە کە سەرپێچی ئەکەن....بۆ وەرگرتنەوەی مافە بۆ مافخوراوان. بەڵام ئەوەی لێرە ئەگوزەرێت و ئەبینرێت...مایەی سەر سوڕمانە..! لێرە یاسا بەس بۆ چینی خوارەوەیە، بۆ ئەوانەیە کە هیچ پشتێکیان نییە لەسەرەوە، ئەوانەی لە ڕووە سیاسی و ئاینی و کۆمەڵایەتییەوە دیار بن یان ناسراوێکی نەک نزیک بەڵکو دوریشیان هەبێت بێ بەرین لە یاسا و یاسا نایانگرێتەوە. لای خۆمان یاسا و چەند چینێک تەبا و یەکن بەوەی کە ئەگەر ڕاستیش نەبن ناپاکی لە یەک ناکەن... بزانن چۆن...: لێرە یاسا سیاسی و ئاینی و کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە. ٭سیاسی چۆنی بوێت ئاوا وڵات بەڕێوە ئەبات و بەرژەوەندی خۆی سیاسەتەکەیەتی و خەڵکیش هیچ. ٭ئاینی چۆنی بوێت ئاوا شەرع و دین بەکار ئەهێنێت و یاری بەو خەڵکە ئەکات پێی. ٭کەسایەتییەکانی خێڵ و عەشرەت و دیوەخانیش بۆ خۆیان کێشەکان گەورە و بچوک ئەکەن بۆ خەڵک. بەم شێوەیە... سیاسییەکان: وڵات بەڕێوە ئەبەن بۆ گیرفان و بەرژەوەندییە نەبڕاوەکانیان و خەڵکیش قوربانی سیاسەتەکەیانە. ئاینییەکان: هەرچۆن پێیان خۆش بێت شەرعی ناشەرعی دیاری ئەکەن و ئەوەی لێی لابات قوڕی بەسەر. کۆمەڵاییەتییەکان: ئەم خێڵ و عەشرەتەش کێشەیەکی گەورەیە و کوشتن و تاوانەکان بە خوێن بە خوێن و دانیشتنەکان کۆتاییان پێ یەت. خۆی پێویستە یاسایەک هەبێت خوارەوە تا سەرەوە وەک یەک لە سایەی یاسادا یەکسان بن...نە زوڵم بکەن و نە زوڵمیان لێبکرێت...یاسا وەک ناوەکەی یاسا بێت و لەڕێیەوە خەڵک و وڵات بەڕێوە ببرێت...! بەڵام لێرە کە "نایاسایی بە یاسا ئەکرێت ئیتر چۆن بتوانین یەخەی یاسایەک بگرین کە بۆ ئەوان پشت و پەنایە؟!."
‌‌ زیاتر ...
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ