بیروڕا
ژن بون و ئێرە
ئاڵا ئەحمەد
باسی دین و مەلا ناکەم و قەتیش خۆم لەو بابەتە نایەم....

بەڵام هەر بەڕاستی نابێت ڕێگە بەم جۆرە قسە و کردارانە بدرێت و بەردەوامییان هەبێت...

باشە یانی چی گەوادکردنی خەڵک وا بە ئاشکرا؟!!!!
یانی چی بەرەڵاکردنی ژن بەو ئاسانییە؟؟؟؟؟؟

ئێ ئیتر دین و کەلتور و شەرەف و ناموس و دار و بەردی ئەم مەملەکەتە بۆتە جەستە و لەش و لاری ژن...!!!
باشە ئافرەت بۆ ئەونە بوونەوەرێکی قێزەون و مەترسیدارە لاتان؟!
بۆ ئافرەتتان لێبووە بە چەکی ئەتۆم؟؟؟
بۆ پێتان ئاساییە نێرینە چی ویست و پێی خۆش بوو بیکات و بیڵێت و بەو شێوەیە هەڵسێت و دانیشێت کە پێی خۆشە..؟
ژنتان بۆ کردووە بە دێوەزمە لە پیاوان؟؟!!
ئەرێ هەر بەڕاست ژن  بە ڕووتی و بە پۆشتەیی هەر ژن نییە؟!
یانی چەند پارچە قوماشێک توانای ڕێگری لە چی هەیە و چی ئەگۆڕێت؟!

مێینە بوون لێرە ئەوپەڕی زەحمەتییە...ژنبون لێرە زۆرترین هێزی ئەوێت...بۆ؟!
چونکە کە ژن  بوویت لێرە...بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو لایەوە لێت ئەدرێت:
٭ژنبە  بە ناوی دینەوە دیلتەکەن...
٭لە سیاسەت ئەتخەن چونکە ئافرەتیت...
٭لەبەر ژن بونت کۆمەڵگا ئەتشکێنێت....
٭ژن بیت و هونەرییت...ئامادەی هەموو تۆمەتێک بە.
٭ژن بیت  و ڕاگەیاندنکاریت...هەموو سوکایەتییەک ببینە.
"کەواتە کە ژن بوویت لە دەور و بەر و کۆمەڵگا بەدەریت و تەواو..."

(بینیتان ژنبون چەند قورسی و زەحمەتی هەیە..؟!
لە کاتێکدا  ژن دایک و خوشک و کچ و هاوسەر...ە!)

کەواتە ئەمە ئەوەیە کە نابێت بهێڵدرێت بەردەوامی پێبدرێت لەژێر هیچ ناو و پاساوێک....
نێرینە بیت یاخود مێینە، جیاوازی جەستەیی ناکاتە مرۆڤ نەبوون...جیاوازی ڕەگەزی یەکسان نییە بە جیاوازی عەقڵی و توانایی.

مرۆڤ بن و بەس...

"ئەوەی پێویست بێت تەنها و تەنها مرۆڤایەتییە و هیچیتر."
‌‌ زیاتر ...
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ