بیروڕا
ئەنجومەنی نوێنەران یان ئەنجوومەنی گیرفان؟!
ئاڵا ئەحمەد

ئەو ئەنجومەنەی ناوی (ئەنجومەنی نوێنەران)ە لەم هەرێمی کوردستانە، وشەی نوێنەر و نوێنەرایەتییان شەرمەزار کرد بۆ گیرفان و بەرژەوەندی.

چاکسازی ئاوا بەو شێوەیە ئەکرێت؟!
بەڕێزانی پەڕلەمانتار هەر لەبەر ئەوەی تۆزێک لە مووچەی پلە باڵاکانیان کەم کردۆتەوە، کەوتونەتە منەت کردن بەسەر ئەو خەڵکەیا بەوەی کە دەستیان بۆ ئەو مووچەیە بردووە کە خۆیانی پێ خانەنشین ئەبن...ئیتر ئەو منەت و موزایەدەیەش زیادی کرد....!!

خانەنشینی خۆیان لە پای چی؟!
ئەوان لەلایەن هاووڵاتییانەوە متمانەیان پێئەدرێت لە پێناو باشتکردنی ژیان و گوزەران و خزمەت...
بەڵام هەر کە گەشتنە پەڕلەمان ئیتر ئەوەی گرنگ نەبێت ئەو خاک و خەڵکەیە...
ئەوان خانەنشینییەکی شاهانە ئەکرێن لە پای چوار ساڵی پڕ داهات و خۆشی و کەیف و سەفا و هیلاکەتییان لە دانیشتن و چەلەحانێ.....هتد.

بەڵێ ئەوان لەبەر هیلاکبوونیان بۆ خەڵک نا بەڵکو بۆ خۆیان، خانەنشین ئەکرێن...

ئەوان چاکسازییان تەنها پێ گەڕانەوەی داهاتە بۆ حکومەت کە خۆیانن نەک داهات بۆ هاووڵاتی...
چاکسازی لە باشکردنی کۆی ژیان و گوزەرانی تاک بە تاکی هاووڵاتیانە...
چاکسازی واتا بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتی تاک...
چاکسازی واتا باشکردنی ئەو ئاو و کارەبا جوانەی (۳۰)ساڵە نەتوانراوە باشی بکەن...ئەوەی بەتانکەر و سەرە محاویلەوە بەڕێئەکرێت...

بەڕێزان...ئەی ئەو نوێنەرانەی خەڵک بە کورسی پەڕلەمانی گەیاندن....منەتی کەمکردنەوەی مووچەی خانەنشینی بەسەر ئەو خەڵکەیا مەکەن، ئەبوو بە "ویژدان"تان لەگەڵ بەرژەوەندی هاووڵاتی بن و مووچەی پلە باڵاکان بە هیچ شێوەیەک نەمێنێت ئەو کات جێگای شانازی ئەو خەڵکەش ئەبوون کە ئێوەیان کردە نوێنەی خۆیان.

ئێستا ئیتر ئەو ئەنجومەنی نوێنەرانەی بە  شەرعیترین دامەزراوە دائەنرێت،،،لە پرسی چاکسازی شەرعییەتی خستە ژێر پرسیارەوە...بەوەی کە نایاسایی بە یاسایی کرد بە حوکمی بەرژەوەندی گیرفان...ئێستا پرسیار ئەوەیە کە "ئایا هەر بەڕاستی ئەنجومەنی نوێنەرانە یاخود ئەنجومەنی گیرفان".
‌‌ زیاتر ...
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
ئاڵا ئەحمەد
حاكم قادرحه‌مه‌جان
شاڵاو ئەحمەد
ئاڵا ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ