بیروڕا
"کۆنفڕانس و قسە و باسەکان"
ئاڵا ئەحمەد

ئەنجامی کۆنفڕانسی مەڵبەندەکانیش وەک هەر هەڵبژاردنێکیتر بەدڵی هەمووان نابێت.

ئاساییە ڕەخنەو گلەیی و ناڕازی بوونیش ئەبێت، بەڵام ناکرێت بەڕاستی لەبەر بەدڵ نەبوونی ئەنجامەکان دەنگدەر بە "دەنگ فرۆش و کۆیلە و بێ ئیرادە" ناوبەریت، و متمانەپێدراوانیش بە لاواز و ناشایستە و سەروتریش بەوەی کە لە ڕێڕەوە حزبییەکە لای داوە!!!.

ئیتر خستنە پاڵی لیست بۆ جەمسەرەکانی حزب و باڵ و کوتلە و ئەم و ئەو، شتێکی بێ مانایە چونکە یەکێتی حزبێکی فرە بیر و بچوونە و هەمووشی لەسەرەوە بۆ خوارەوە ئیش بۆ ئەوە ئەکات خۆی براوەی یەکەم بێت، بەڵام گرنگە ئەو ئیشکردنە بۆ بەدەستهێنانی ڕای زۆرینە لەپێناو بەرژەوەندی زۆرینە بێت.

ئەوانەشی ئەنجامیان بەدڵ نییە بەدەر نین لەو لیست و لیستکارییە.
ئەوانەشی قسەیان لەسەر ئەنجامەکان هەیە لەبەر لاوازبوون یان ئەو گۆڕانکارییە زۆرەی قبوڵکردنی ڕەنگە تۆزێک قورس بێت،مانای ئەوە نییە بێ لیست یاخود پشتیوانی سەرتر بووبن، ئەوانیش لیستی خۆیان هەبووە و ئیشیان بەو لیستە کردووە، و بوونی لیستیش زۆر ئاساییە تۆ ئەو هەموو کاندید و دەنگدەرەت هەیە، هەم ئیش بۆ کاندیدەکانی نزیک لە خۆت ئەکەیت، هەمیش دەنگی دەنگدەرە نزیکەکانت ڕائەکێشیت.

جا بێگومانیش دەنگەکان لە نێوان هاوبیر و هاودەنگ و هاوئامانج و هاومەبەستەکان ئاڵوگۆڕ ئەکرێن...ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت ئەوەی نەیتوانیوە متمانەی تەواو بێنێت جیاواز بێت لەوانیتر، بەڵام زۆری کاندیدەکان وا ئەکات هەمووی نەڕوات و ئیتر ئەوەش هەڵبژاردنە و پڕۆسەیەکە پڕ لە کێبڕکێ و ململانێی دیموکراسیانەیە و هەرواش ئەبێت.

کاتێک ئەو هەموو کاندیدە ئەچنە کێبڕکێوە بێگومان زۆرینەیان دەنگی پێویست ناهێنن.

بۆیە ناکرێت کۆی پڕۆسەکە ناشرین بکرێت بەخاتری دەرچوون و دەرنەچوونی هیچ کامێک، پڕۆسەکە زۆر لەوە گەورەترە لە کاندیدێک و کۆمیتەیەک و مەڵبەندێک بچووک بکرێتەوە.

قبوڵکردنی ئەنجام بە بێ تانە لەو کاتەی هاوکێشەکە گۆڕاوە و لە بەرژەوەندیت نەبووە بە گەورتر لە براوەییت دەرت ئەخات.

وە ئەوەی گرنگە "کۆی پڕۆسەکەیە بە ئاڕاستەی کۆنگرەی نوێبوونەوە و بەهێز بوونی یەکێتی، لەپێناو بەرژەوەندییە گشتییەکان."
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
نه‌سرین كورده‌
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ