بیروڕا
هەر بەڕاست بۆ وا شێواون؟!
ئاڵا ئەحمەد
ئەنجوومەنێکی خانمان هەیە، کە پارە و داهاتەکەی بۆ شتی سەیر و سەمەرە (سوراو و سپیاو) خەرج ئەکات، لەگەڵ بوونی ئەو هەموو کێشە و گیر و گرفتانەی ئافرەتی کۆمەڵگای کوردی تیایە.

پەڕلەمان لە ڕێڕەوی خۆی لای داوە و دەستی کردووە بە ئیش کردن لە زمانەوانی، هەموو ئەو پڕۆژە و چاکسازییانەی پێویست و پەیوەستن بە ژیانی هاووڵاتی دوائەخرێن و پشتگوێ ئەخرێن، و دانیشتنەکانی پەڕلەمان بووەتە لابردن و دانان و لەجێدانانی وشە.
دواتریش ڕەخنەیان پێ قبوڵ نییە و خۆیان بە غەدرلێکراو ئەزانن، ڕەخنەگرانیش بە هەڵە!!!.

وەزیری داراییش یەت و ئەو مافە داراییەی هاووڵاتیان کە کەوتۆتە لای حکومەت، جەنابی وەزیر بە ئاشکرا ئەڵێت بەتەمای مەبن و خۆمان خۆش.

ئەوەش بەس نییە و لەم کاتە هەستیارەی کوردی پیا تێئەپەڕێت لە هەر چوار پارچە، کە کورد لەوپەڕی زەحمەتییە و گەورەترین زوڵم و زۆری بەرامبەر ئەکرێت، کە ئەوەی پێویستە ئەوەیە هەڵوێست وەربگرێت ئەگەر زۆریش بچووک بێت، ئەبێت هەر نەبێت هەوڵی ئەوە بدرێت داگیرکەر و ژیانبەرەکانی کورد بچوکترین سودیان پێنەگات، لە خاک و خەڵک و ئابوری و....هتد کوردستان و تاکی کورد.

کەچی بە پارەیەکی خەیاڵی تاکێکی گۆرانیبژی تورکیا ئەهێنرێتە خاکی باشور بۆ کۆنسێرت و ئەوپەڕی خزمەت ئەکرێت لە بەرامبەر وتنی چوار گۆرانی...لە هەمووشی سەیرتر ئەوەیە کە ئەو خاتوونە یەکێکە لەو تورکە نەتەوەپەرستانەی لە هەموو کات و بار و دۆخەکێک تا سەر ئێسقان دژایەتی کوردی کردووە.

ئەوەش لە کاتێک کە خەڵکی هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی قورسی ئابوریدا تێئەپەڕێت، و باری دارایی هەرێم باش نییە و مەترسی جددی لەسەر کۆی پرسی دارایی و ئابوری هەیە.

پێویستە کە هەر تاکێک هەر پلەیەکی هەبێت و لە هەر پۆست و پێگەیەک بێت، ئاگادای ڕەفتار و گوفتاری بێت و پێگە و دەسەڵاتەکەی لە بەرژەوەندی گشتی بەکار بهێنێت بەوەی کە ئەیڵێت و بەوەشی کە ئەیکات چونکە هەر ئەو خەڵکەی ئەتگەیەنێتە ئەو جێیە توانای ئەوەی هەیە بتگەڕێنێتەوە ئاستی پێشترت.
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ