بیروڕا
خۆپیشاندان و بەرهەمەکەی
ئاڵا ئەحمەد

هەر خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕینێک و بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان، کۆمەڵێک دەرەنجام و دەستکەوتی ئەبێت چ باش وئەرێنی وە چ خراپ و نەرێنی.

جا گومان لەوە نییە کە مەبەستی سەرەکی خۆپیشاندانی مەدەنی بە مەبەستی باشترکردنە، بەڵام لە پشت ئەو باشترکردن و مەبەستە سەرەکییە ئەکرێت مەبەست و پەیامی شاراوە هەبن و دیوە جوانەکە ناشرین بکەن و ئاڕاستەکە بگۆڕن.
خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی عێراق بێبەش نەبوو لەو دیوە نهێنی و شاراوەیە، و تا ڕادەیەکیش توانرا بپێکرێن ئەگەر سەد لە سەدیش بەدینەهێنرابن....چۆن؟

خۆپیشاندانەکان هۆکار بوون بۆ کەم کردنەوە و نەهێشتنی متمانە دۆستایەتییەکان.
لە خۆپیشاندانەکانەوە ئەو سۆز و متمانەیەی بە (عادل عەبدولمەهدی) هەبوو، لەلایەن هاووڵاتیان و زۆرێک لایەنەکانەوە، توانرا بە ڕێژەیەکی بەرچاو لاواز بکرێت تا ئاستی نەمانیشی.
ئەمەش یەکێک بوو لە مەبەستەکان کە بووبووە مایەی نیگەرانی بۆ بەشێکی سەرانی عێراق کە خۆیان هۆکاری سەرەکی ئەو گەندەڵی و پاشخستنەن کە عێراقی تێکەوتووە، سەرۆک وەزیرانی ئێستاش قوربانییە بۆ سەردەمێک لە گەندەڵی ئەوانەی بە گەندەڵ و لاواز تۆمەتباری ئەکەن، ئەگەر چی هەوڵەکانیان بۆ دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی بێئەنجام بوو.

٭دەستکەوتێکیتری خۆپیشاندانەکان بۆ ئەوانەبوو کە ئاشتی و دۆستایەتییان پێ سازشە و قبوڵیان نییە، ئەوە بوو کە لە نێوانی هەرێم و عێراق جۆرێک لە گرژی و بێ متمانەیی دروستبوو بە زیاتر لەوەی کە هەبوو، ئەگەریش بە تەواوی پەیوەندییەکان تێکنەچووبن.

لە ئەنجامی ئەمانەش چ سەرۆک وەزیران و چ حکومەتی هەرێم و عێراق پێویستییان بە کات و مامەڵەیەکی باشە، بۆ گێڕانەوەی متمانە و هێورکردنەوەی دۆخ و پەیوەندییەکان...پەڕلەمانیش ئەکرێت ڕۆڵی کارای هەبێت.

هەرچی دەستکەوتی باشی خۆپیشاندانەکانیشە، خێراکردنی زۆرێک لە هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دوورخستنەوەی زۆرێک لە کاربەدەستە نادروستەکان و دەستکاری کردن و گۆڕانکاری بوو زۆرێک لە جومگەکان و مووچە و....هتد.


ئەم خۆپیشاندانانەش بەدەر نەبوون لە دۆخە نەخوازراو و نەرێنییەکە، کە ئەویش بریتیبوو لە بردنی گیانی ئەو عێراقییانەی کە بۆ باشترکردنی گوزەرانیان چوونە سەر شەقام و ئەو ژیانەشی کە هەیانبوو دایان نا.
‌‌ زیاتر ...
ئاڵا ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ