بیروڕا
"گەندەڵستان هەروا ئەبێت"
ئاڵا ئەحمەد

لەهەر جێیەک گەندەڵی و مشەخۆری بناغەی سیاسەت و حوکمڕانی بوو، ئیتر ئەستەمە بە زوویی بتوانرێت دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە و بخرێتە سەر ڕێڕەوی ڕاست.

عێراق پێشتر و لە سەردەمی حوکمڕانی حزبی بەعس و لەو کاتەی (سەدام حسێن) حوکمی ئەکرد، حوکم و سیاسەت بووبووە کوشتن بڕین...ئەوەی لەو سەردەمە ئەویسترا ژیانێک بوو، زیاتر نا، ماف و پێویستیش لەبیرکراو بوون، چونکە هیچ شتێک نرخی ژیانی نییە هەرچەندە گرنگیش بێت.
لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراق و بنیادنانی عێراقێکی نوێ بەشێوازێک کە لە چاو پێشتر دیموکراسییانە بوو، هەڵبژاردن بە ئازادی و پەڕلەمان و حکومەت و سەرۆک کۆمار، ئەمانە هەمووی بەڕێگای دیموکراسییانە و بێ زۆرکردن، ئەمانە تازە بوون لە عێراق و بۆ عێراقییەکان.
بەڵام ئیتر لەوە بەدوا بەشێوەیەکیتر دۆخەکە بەرەوە خراپی چوو، ئیتر شەڕ بووە شەڕی پۆست و پلە و هێز و پارە، مەزهەبییەت تۆختر و تۆختر بۆوە و تەنانەت لەناو مەزهەبەکانیش جەمسەری جیاواز هەبووە، ئەمەش ماڵوێرانی عێراقییەکان بووە، گەندەڵی و  گیرفان پڕکردن بەرهەم هات و کوشتن و بڕینیش بەشێوازیتر و بەشەڕی تیرۆر بۆ عێراقییەکان هەر بەردەوامی پێدرا.

حکومەتە یەک لەدوای یەکەکان عێراقیان بەرەو ئاوەدانی نەبرد و عێراقیەکانیشیان خۆشگوزەران نەکرد.
ململانێ و یەکتر شکاندنەکانیش تەنها بۆ بۆ بەرژەوەندی سیاسی و ماددی و بۆ ڕاکێشانی هەستی عێراقییەکان بووە، بەمەبەستی بەرکەوتنی پشکێکی زیاتر لە دەسەڵات و بردنی خێر و بێرێکی زیاتری عێراق.
ئێستاش هەموو ئەوانەی لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق بەشداربوون ڕۆڵی گەورەیان هەبووە لەو گەندەڵی و پاشخستنەی چەند ساڵی ڕابردووی عێراق، یەن و هەموو ئەوەی خۆیان کردیان بە عێراق و خەڵکەکەی لە هەموو ڕووەکانەوە ئەخەنە، ئەستۆی دەسەڵاتی ئێستا.

بۆچی ئەمە ئەکەن؟!
بۆ "عادل عەبدولمەهدی" مەبەستی سەرەکییانە؟

ئەم تاوانبارکردنەی دەسەڵاتی ئێستا بە ڕابردوو، بۆ سپی کردنی ڕووی خۆیانە و مەبەستیانە خۆیان پاڵەوان و خاوەن دەنگی شەقام بن بە ڕاکێشانی هەستی ئەو خەڵکە نیگەرانە، شەقام بەکارئەهێنن بۆ مانەوە و زیاتر کردنی دەسەڵاتییان.

بە ئامانجگرتنی سەرۆک وەزیرانی ئێستا  "عادل عەبدولمەهدی" هۆکاری خۆی هەیە، کەسێکی ڕاست و سیاسەت دروستە و سیاسییەکی نەرم و میانڕەوە،  و دۆستێکی دێرینی کوردە و ئەمەش نیگەرانییەکی گەورەیە بۆ عەرەبە توندڕەو و نەتەوە پەرستەکان، وە لە هەمووشی گرنگتر لە هیچ دۆسییەیەکی گەندەڵی تێوە نەگلاوە کە ئەوەش بۆ سەرکردەیەکی عێراقی جیاوازبوون ئەگەیەنێت،بە باشتر لەوانیکە.


لەم گەندەڵستانەی کە عێراق ناویەتی، کە تیایدا گەندەڵی تەواوی جومگەکانی ئیفلیج کردووە قبوڵکردنی کەسی شیاو ئەستەمە، چونکە سیاسییەکان ڕەوایی پێنادەن...
کەواتە"بوونی دەسڵاتدارێکی دروست لە ژینگەیەکی سیاسی ناتەندروست، ئەستەمە و بەهێزییەکی زۆری پێویستە".
‌‌ زیاتر ...
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ