بیروڕا
زەرەرمەندی ڕاستەقینە کام لایە؟
ئاڵا ئەحمەد

هێرش و پەلاماردان و هەوڵەکانی سڕینەوەی کورد مێژوویەکی درێژیان هەیە و شتێکی تازە نین.

لەلایەن هەرچوار دەوڵەتی داگیرکەری کوردستانەوە،هیچ جۆرێکی مەرگ و دڕەندەیی نەماوە کورد نەیبینبێت،بە بێ پشتیوان و بەو تەنها مانەوەیەشی لە کۆتاییەکان هێشتا کورد بەردەوام بووە لە هەوڵدان و تێکۆشانی بۆ بەدەستهێنانی مافە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی،چ بە چەک چ بە قەڵەم.

بەرهەمی بەشێک لەو خەبات و تێکۆشانە،بوونی هەرێمێکی تا ڕاددەیەک سەربەخۆیە لە باشوری کوردستان و لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا.

بۆچی "تا ڕاددەیەک" سەربەخۆ؟!

چونکە بەڕاستی جگە لە عێراق کە باشور و خەڵکەکەی بە بەشێک لە عێراق ئەزانێت،هەرکام لەو دەوڵەتانەی کە بەشێکی کوردستانیان لایە،بوونی هەرێمێکی سەربەخۆ و خاوەن هێز و دەسەڵات بۆ کورد، بە مەترسی بۆ خۆیان و هێز و پشتیوانی بۆ پارچەکانیتر ئەبینن.
جا ئەو مامەڵەیەی ئەوان بە باشورەوە ئەیکەن ڕێک خاوەن ماڵییە!!!.
ئەوان باشور بەکارئەهێنن بۆ بوونی ئابورییەکی بەهێز بۆ خۆیان و هەمیش باکاریئەهێنن وەک دژ بۆ پارچەکانیکە،ئەویش بە بەکارهێنانی خاک و سنور.

ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا،بە بیانووی دروستکردنی ناوچەی ئارام و دژایەتیکردنی ئەو تیرۆرەی خۆیان بنیادنەرین.
شتێکی تەواو باوەڕ پێنەکراو و دوور لە ڕاستییە،ڕاستییەکەی ئەوەیە ئەوان کوردیان وەک مرۆڤیش پێ قبوڵ نییە،چ جای بوونی خاک خۆبەڕێوەبەری و سەربەخۆیی بۆی.
دەستبردن بۆ ڕۆژئاوا،چەند کوردستان و کورد وەک خاک و خەڵک قوربانی ئەکاتە قوربانی،ئەونە و زۆر لەوە زیاتریش تورکیا و پارتەکەی ئۆردۆگان لێی زەرەرمەند ئەبن.
هێرش و پەلامارە هاوشێوەکان لە ڕابردوو و لاوازبوونی ئابوری تورکیا و پاشەکشەی پارتەکەی ئۆردۆگان، سەلمێنەری ئەوەن کە ئەم ئاگرە خۆیان ئەسوتێنێ و کۆتاییان نزیکتر ئەکاتەوە.
ڕاستە کورد بێ دۆست و پشتیوانە و ئەکرێت هیچ لایەک بەجددی لەسەر کورد بەدەنگ نەیەت،بەڵام بەزاندنی سەروەری و سنور و دەستوەردانە کار و باری دەوڵەتێکیتر،ئەمە شتێکە جێگای قبوڵ نابێت لای وڵاتانی کاریگەر لە ناوچەکە.
لە ئەنجامی ئەمەش تورکیا لەبەرامبەر ڕەفتارەکانی کە پێی دژایەتی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامیەکەیەتی،خراپ بە لایا ئەشکێتەوە.

داهاتوو ئەوە ڕوون ئەکاتەوە کە " تاکە زەرەرمەندی ئەم دۆخە ئۆردۆگان و پارتەکەیەتی و کوردیش وەک هەمیشە سووتەمەنی و قوربانییەکە."
‌‌ زیاتر ...
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ