بیروڕا
دیوە شاراوەکەی خۆپیشاندانەکان
ئاڵا ئەحمەد

خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین شێوازێکی دروست و مەدەنیانەیە بۆ داواکردنی هەر ماف و پێویستییەک.
بە درێژای مێژوو خۆپیشاندان و شێوازەکانیتری هاوشێوەی باوترین ڕێگای داواکاری بوونە لەلایەن میللەتان،جا چ بە مەبەستی داوکاری ماف و پێویستی بووبێت چ بە مەبەستی لابردن و گۆڕینی کاربەدەستان و دەسەڵات.
بەڵام گرنگە ئەو شێوازە لە دەربڕین بەڕاستی زادەی ڕای گشتی و ئەو خۆپیشاندەرانە بێت.
لە وڵاتێکی وەکو عێراق خۆپیشاندانەکان شتێکی باون بۆ هەردوو مەبەستەکە،هەم بۆ داواکردنی ماف و پێویستییەکە هەمیش بۆ لابردن و گۆڕینی بەرپرس و دەسەڵاتەکە.
گەلی عێراق بەڕاستی گەلێکی ستەمدیدە و مافخوراون لە وڵاتێک کە نوقمی گەندەڵی بووە لە سەرجەم پایەکان،وە خۆپیشاندان و ناڕازی بوون لە گوزەران و  داواکردنی ماف ئەوپەڕی پێویستییە،بەڵام بۆ ئەمەش خۆپیشاندانی مەدەنی و پابەند بە ڕێ و شوێنەکانی خۆپیشاندان پێویستە،بەدەر لەوە دۆخەکە بەرەو خراپتر ئەبات،بەقوربانیبوونی خۆپیشاندەر و کارمەندانی هێزە ئەمییەکان و تێکدان و شێواندنی بینا و شوێنە گشتییەکان،نەک چارەسەر نین بەڵکو ماڵوێرانی چەندان خێزان و لەناوبردن و زیانگەیاندنە بە موڵکی گشتی.
گومان لەوە نییە کە عێراق گیرۆدەی سەردەمێک لە گەندەڵی و حوکمڕانی هەڵەیە،بەڵام ئەمە تەنها لە ئەستۆی دەسەڵاتی ئێستای حوکم و کابینەکەی "عادل عەبدولمەهدی"نییە.
بەدڵنیاییەوە "سەردەمێک بنیادنانی گەندەڵی،پێویستی بە سەردەمێکی لەناوبردنی گەندەڵییە."
هۆکاری زۆر هەیە بۆ ئەوەی کە سەرۆکی ئێستای حکومەتی عێراق"عادل عەبدولمەهدی" دژ و نەیاری زۆر بێت و هەوڵی هەڵوەشاندنەوی کابینەکەی بدرێت،دوو لە بەهێزترین هۆکارەکانیش: عێراقی بوون و دۆستایەتییەکەیەتی بۆ کورد.
"عادل عەبدولمەهدی" جیاواز لە سەرکردە شیعییەکانیتری عێراق ملکەچی ئێران نییە وسیاسەتی ئێران پەیڕەو ناکات،وە یەکێکە لە سەرکردە نزیکەکان لە کورد و مێژوویەکی لە دۆستایەتی لەگەڵ کورد هەیە.
ئەمەش هەم دژی خواستەکانی ئێران و نەمانی هەژموونییەتی لە ناوچەکە بەوەی کە عێراق سەربەخۆ و خاوەن بڕیار بێت،هەم بۆ لایەنە عێراقییەکانیش مایەی ترس و نیگەرانییە کە کورد بەهێز و سودمەند بێت بە زۆر زیاتر لەوەش کە تەنانەت بێ ڕادەستکردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە بودجەی پێویست بۆ دابینکردنی مووچە نێردراوە لە عێراقەوە.

ئاڵۆزی خۆپیشاندانەکان و هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی"عادل عەبدولمەهدی" لەلایەن زۆرێک لە ڕەوت و لایەن و سەرکردە دیارەکانی نزیک لە ئێران و دژ بە کورد،سەلمێنەری ئەوەن کە "مەبەست و دەستی زۆر گەورەتر لە بەرژەوەندی گەل لە پشت خۆپیشاندانەکانەوە شاردراونەتەوە".
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
کاروان ئەحمەد عبدالرحمن
شادمان مەلا حەسەن
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ