بیروڕا
کۆچی مام ،رابەرە مەزنەکەی ئازادی خوازان
رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش

هەموو ساڵێک و لە ۳_۱٠دا خەڵکی 
کوردستان و عێراق و تەواوی ئازادی خوازانی دوونیا،یادی ماڵئاوایی رابەرێکی مەزنی رێگای ئازادی و رەمزی بەرگری لە دژی دیکتاتۆریەت و سەرکردەیەکی گەورەی خەباتی دیموکراسی و پارێزەری یاساو دادوەری کۆمەڵایەتی ئەکەنەوە،مام جەلال ئەو رابەرەی کە بەدرێژایی تەمەنی خەباتی دژی داگیرکەران و بەدیهێنانی ئازادی و رزگاری تەرخان کرد،ناوو ناوبانگی مام سنوری کۆڵانە بەرتەسکەکانی سیاسەتی نەک هەر لەکوردستان بەڵکوو عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بڕیی و لە سەرئاستی جیهان داکۆکێکانی مام و دونیاو روئیا سیاسێکانی بۆ بەدیهاتنی ئازادی و خەبات دژی دیکتاتۆریەت بوو 
بەبنەمای خەبات و ئازادی خوازانی دونیا وەک سەرمەشق وێنایان کرد،یادی مام یادی نیوسەدەیە لە خەباتی نەپساوە دژی هەموو ئەو سیاسەتە چەوتانەی مرۆڤایەتیان بەرەو ماڵوێرانی و جەنگ و کاولکاری برد،وردبینی و دیبلۆماسیەتی هێمنانەو نەخشەو دیدو تێڕوانینەکانی بۆ داهاتووی کێشەی گەلەکەمان  وگەلانی عێراق هۆکارێکی بنچینەی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان و عێراق بوو ،لە دوای کۆچی ،مرۆڤایەتی بەگشتی کارێزمایەکی گەورەی لە مرۆڤدۆستی و رابەرێکی مەزنی سیاسی و ئازادی خوازێکی گەورەی رێگای ئازادی لەدەستدا و لەدوای خۆشی فکرو فەلسەفەیەکی روونی لە پێناو پێکەوە هەڵکردن و ژیانی شکۆمەندانەی بۆ جێی هێشتین ،کە پێم وایە پابەند بوون بەبنەما گشتێکانی ڕێبازی مام، زامنی بنیاتنانەوەی کوردستانێکی ئارام و عێراقێکی فیدڕاڵ ئەبێت.

یادت بەخێر تۆ هەمیشە وەک رابەرەمەزنەکەی کوردایەتی لە مێژووی ئازادی خوازاندا ئەمینیتەوە.


‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
کاروان ئەحمەد عبدالرحمن
شادمان مەلا حەسەن
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ