بیروڕا
گۆمەکە قوڵە، ئێوە مەلە باش ناکەن
کاروان ئەحمەد عبدالرحمن

ئەوەی حزبە کوردستانیەکان ، دوو ڕۆژە بەچڕی کۆدەبنەوە لەسەری، مەسەلەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، بەتایبەتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و بەتایبەتی تر دەست نیشانکردن و پێشنیاری کەسەکان بۆ سەرۆکی لیست، حەرەکەیەکی کۆن و نالۆژیکی کۆمەڵایەتی ئەمڕۆی دانیشتوانی ئەو ناوچانەیە.
پێویستەلە:-

لەکەرکوک، کوڕی شەھید عەمید شێرکۆو لە خانەقین
 خێزانی شەھید لیوا حسین مەنسورو لەموسڵ و شەنگالش کچە ڕزگار بویەکی ئێزدی دەستی تیرۆرستان بکەن بەسەرۆکی لیست،
بەسە ھەڵەی ستراتیجی گەورە، ئەو پیاوە گەندانە مەھێنە پێشەوە، ئەم ھەڵبژاردنەی ئەم جارەیان چارەنوسازە، باوەڕناکەم دوایی ئەم ھەڵبژاردنە بە بیست ساڵی ترش ھەڵبژاردن بکرێتەوە، ناوچەکە دەکوڵێت و گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات بەپێی پێشێینیەکان، لەکۆتایدا زل ھێزەکان ئەنجامی ئەم ھەڵبژاردنە دەکەنە سەنگی محەکو کێکەکە دابەش دەکەن و خاکی کوردستان دەکەوێتە ژێر مەترسیەکی گەورە بۆ چەندین دەیە، بۆیە دەبێت زۆر وردتر بڕوانن سەرکردایەتی سیاسی کورد، لەواچێ ھەندێک ھێز ئەمە بزانێت بەڵام گرنگ نیە بەلایەوە، لەبەر نفوسی حزبی وەک پێویست نیە لەو ناوچە گەرمانە، گرنگ ئەوەیە لۆژیکی خەڵک بخوێنەوەو بڕیارەکانتان ستراتیژی نەتەوەیی بێت، پێش بەرژەوەندی حزبیتان!!!
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
کاروان ئەحمەد عبدالرحمن
شادمان مەلا حەسەن
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ