بیروڕا
بارزانی وەک عەرابی خیانەتکاری!
کاروان عەلی شامار

ئەگەر بەراوردێکی سادەی مێژوویی بکەی بۆ خەبات و باگراوندی پارتە سیاسیەکانی ھەرێم، ئەوا ھیچ پارتێک بارتەقایی پارتی و بارزانی چاوگی خیانەت و جاشایەتی نەبوون و نابن. ئەزموون و مێژووی خیانەتی پارتی و مالباتی بارزانی ئەوەندە زۆرن ناتوانرێ تەنھا بە وتارو نوسین مانفێست بکرێن وەلێ رەنگە پێویستی بە دەیان تێزی دکتۆراو فەرھەنگ ھەبێ بۆ تیانوسی بەشێک لەو خیانەتەی کە ئەوان کردویانەو عەرابی بوون!

خیانەتەکانی پارتی و بارزانی لەدوای نسکۆی شۆرش بە دروستکردنی قیادەمۆقەتەو شەھیدکردنی عەلی عەسکەری و ئیبراھیم عەزۆ و حەسەن خۆشناو دەست پێدەکاو دواتریش تاوانی سی یەکی ئاب و نزیکترینیشیان ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە بوو، کە بوو بەھۆی لەدەستدانی زیاتر لە نیوەی خاکی ھەرێم و ھەروەھا بوو بەھۆی پاشەکشەیەکی گەورەی کوردستان لەرووی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابوریەوە!

بەشێکی زۆر لە خەلکی کوردستان لەدوای سێ ساڵ لە ئەنجامدانی ریفراندۆم یەقین بووی لەوەی کە ھەموو ئەو لێکەوتانەی بەتایبەت لەدوای ریفراندۆم و لەرووی (ئابوری- سیاسی - کۆمەلایەتیەوە)، دەرگیر بە ھەرێم کراون دەرەنجامی ریفراندۆمەکەی بارزانی بوو! 

خولاسە، یەکێتی وەک ھێزێکی گەورەی ھەرێمی و ئیقلیمی بە حیکمەت و وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دواین پیلانگێریی بارزانی و ھەندێک دەوڵەتی ئیقلیمیدا کرد، ئەگەر یەکێتی نەبایە دور نەبوو ئێستا زۆرێک لەشارەکانی ھەرێم بەتایبەت کەرکوک و خانەقین ھاوشێوەی موسڵ و حەلەب بونایە!
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ