بیروڕا
بەدیلی کۆنگرە ھەر کۆنگرەیە!
کاروان عەلی شامار

چەن رۆژێکە مژاری گەرمی کادیرانی یەکێتی بەستنی کۆنگرەیە لێ دوای مشتومرێکی زۆر لەھەمبەر ئەو پرسە چارەنوسازەدا گەر بەھۆی فشاری کادیران و ھەندێک سەرکردە نەبایە دورنەبوو ھەندێک لەسەرکردەکانی یەکێتی لە مێژە دیزەبەدرخۆنەی کۆنگرەیان کردبایە. نەنگیەکی گەورەیە بۆ بەرپرسانی ئەو حیزبە بەتایبەت ئەوانەی کە لەھەوڵدان و دەچنە ژێر باری بەرپرسیارێتی دواخستنی کۆنگرەوە، لێ دەرکەوت ھەر ئەو روخسارانەی کە ئەمرۆ دژ بە کۆنگرەن ھەر ئەوانیشن نزیک لە دەیەیەکە رێگرن لە ئەنجامدانی! 

گەر حزبێک ماوەی دە ساڵ کۆنگرەی نەبەستبێ دەبێ خوزیارانی نەبەستنی کۆنگرە جگە لە خەمی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان چ ئەرگومێنتێکی تریان ھەبێ بۆ دواخستنی ئەو پرسە! بەئیدیۆمێکی سادە بەدیلی کۆنگرە دەبێ ھەر کۆنگرە بێ چون ئەگەر لە رابردوو بەھەر ھۆیەک رێگری دروستکرابێ بەھۆی ئاڵنگاری ناوچەکەوە لێ ھەنوکە بارودۆخەکە لەبارەو ھیچ مەترسیەک لە سەر (ی ن ک) نەماوە! لەلایەکی ترەوە ئەوانەی کە لەگەڵ دواخستنی کۆنگرەن ھەنوکە ھیچ شەرعیەتێکی یاساییان نەماوەو ئەو دەسەڵاتەیان نییە کە بریار لە دواخستنی کۆنگرە بدەن!

خۆشبەختانە دوای ھەوڵێکی زۆر بۆ دواخستنی کۆنگرە ئەمرۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی بریارە دروستەکەیداو سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کۆنفرانسی مەڵبەندەکان دەستپێدەکاو ٢١ مانگی دیسەمبەری ئەمساڵیش کۆنگرە دەبەسترێ، ئەم ئاکتەش دەرخەری ئەوەیە ئەمجارە ئێرادەی کادیران و دڵسۆزانی یەکێتی بەسەر ئیرادەی بەرژەوەندخوزاندا سەرکەوت، کۆنگرەش دەبێتە وێستگەیەک بۆ سەرکەوتنی ئەو ئاراستە راست و تەندروستەی کە شەونخونیان دەکرد بۆ نوێبونەوەی یەکێتی و سوربون لەسەر ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی نەوعی بۆ یەکێتی.
‌‌ زیاتر ...
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئارێز عەبدوڵڵا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ