بیروڕا
دەنگ بە کێ بەین لەکۆنگرەی (ی ن ک)دا !؟
کاروان عەلی شامار

دوای دەیەیەک لە چاوەروانی دواجار یەکێتی نیشتیمانی بریاریدا لە مانگی دیسەمبەری ئەمساڵدا کۆنگرە ببەستێ. ئەم کۆنگرەیە بەبەراورد بە کۆنگرەکانی تری تارادەیەک چارەنوسازە لەلایەک بەھۆی بونی بۆشای سەرۆک مام جەلال و لەلایەکی ترەوە بەھۆی کێشەو ململانێی نێوخۆی حزبەکە و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکەوە.
ئەنجامدانی کۆنگرە بۆ ھەموو پارتێکی سیاسی رۆژھەڵاتی ناڤین ئاسان نییەو دەرگیری کۆمەڵێک کێشەو گرفتی دەکاتەوە بۆ یەکێتیش وەک ھەر پارتێکی سیاسی تر ناتوانێ بە سانایی کۆنگرە ببەستێ و چارەسەری برین و کۆی کێشە کەڵەکەبووەکانی بکا.

بەمێژووی یەکێتی ھیچ کات سەرکردایەتیەکەی ھێندەی ئەم سەرکردایەتیەی ئێستای پاشکۆو لاوازنەبووە، بەجۆرێک کەمینەیەکی باشیان نەبێ بچوکترین وتار یا دەربرینێکی بابەتیان نەبووە لەھەمبەر دوژمنانی یەکێتی، بەشێکیان بۆ ئەجنداو مەرامی حزبی سیاسی تر کار دەکەن، وە بەشێکی تریان نەخۆشی و تەمەن تەنگی پێھەڵچنیون، بەشەکەی تریشیان لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتیدا دەستبەرداری تەواوی خەباتی شۆرشگێری خۆیان و رابردوی حیزبەکەیان بونە!

یەکێتی بۆ ئەوەی ببێتەوە بە یەکێتیەکەی جاران و بکەوێتە سەر شاڕێگای خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و لە ئاست داواو متمانەی خەڵک و کادیرەکانیدابێ دەبێ کۆنگرەیەکی نەوعی ئەنجامبدا کە ببێ بەھۆی گۆرینی و ستراتیج و ستراکچەری حزبەکەو ھەروەھا گۆرینی روخسارە دووبارەکانی!
کادرو ئەندامانی (ی ن ک) دەبێ بژاردەیەکی دروست ھەڵبژێرێن، تێرامانێکی سادە لە ئاست نەنگی و ئاکت و وتارەکانی ئەم دواییەی سەرکردەکانی بەسە بۆ ئەوەی کە جارێکی تر متمانەیان پێ نەدرێتەوە! ئەوەی ئەوان بە یەکێتیان کرد ھەرگیز نەیارەکان ئەو جورئەتەیان نەبوو، ھەر ئەوان بوون شایعەیان دژ بە یەکێتی دەکردو ھاوئاوازی بارزانی بوون لە ریفرادۆمەکەداو دواتریش یەکێتیان تەخوینکرد بە شانزەی ئۆکتۆبەرو خیانەتی سی و ئابیان ھاوتای خەباتی مام جەلال کردو ھۆکاربوون بۆ لاسەنگی ھێزو بچوکبونەوەی حزبی شەھیدان! 

حەق وایە لە ھەڵبژاردنی سەرکردایەتی و لە کاتی دەنگدانی کۆنگرەدا بەراوردێکی لۆجیکیانە بکرێ بۆ بریاردان لەسەر فیدباکی ئەو جۆرە مەعدەنانەو ئەوانەشی کە بەرامبەر ھەموو تەحەداکانی سەر یەکێتی شێلگیرانە وەستان و رێگربوون لە لاوازی و نەمانی یەکێتی و لەباربردنی خەونی نەزۆکی لەمێژینەی نەیاراندا.
‌‌ زیاتر ...
ئاڵا ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ