بیروڕا
سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان له‌ عێراقدا ئه‌و تارماییه‌ى هه‌موان لێیده‌ترسن !
نەوزادی موهەندیس


ئاشكرایه‌ مێژووى چێكردنى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان له‌ دونیادا كۆنه‌،ئه‌وه‌تا یه‌كه‌م سه‌رژمێرى له‌ به‌ریتانیا له‌ ساڵى   1066  و له‌ ئه‌مریكا له‌ ساڵى  1790 و له‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ساڵى 1836  و له‌ به‌لچیكا له‌ساڵى 1846  و له‌ یابان له‌ساڵى 1861  و له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ساڵى 1871   و له‌ هندستان له‌ساڵى 1881  و له‌ ڕوسیا له‌ ساڵى 1897 دا ئه‌نجامدراون.ئاشكراشه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ وڵاتانى گه‌شه‌كردوو و پێشكه‌وتوون. جا پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان له‌ وڵاتانێكدا به‌هه‌ردوو سیسته‌مى حوكمڕانى دیموكراسى و تاكڕه‌ویدا،بۆته‌ كه‌لتور و كارێكى باو كه‌ به‌ 5 یان10 ساڵ جارێك سه‌رژمێرى دانیشتوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئیدى ئه‌م نه‌ریته‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاتانى دونیاى سێهه‌م و تازه‌پێگه‌یشتوش كه‌ له‌سه‌ر ڕێگاى گه‌شه‌كردن و به‌ئاڕاسته‌ى پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانى و زیاتر بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌نگاو ده‌نێن و گه‌ره‌كیانه‌ چه‌ندى بتوانن به‌ پلانى زانستى و به‌فۆڕمێكى نوێگه‌راییه‌وه‌ گه‌ر وه‌ك چاولێكه‌رى وڵاتانى پێشكه‌وتوش بێت،ئه‌مانیش سه‌رژمێرى دانیشتوانى خۆیان بكه‌ن.
بۆیه‌ كار و پڕۆسه‌ى سه‌رژمێریكردنى دانیشتوان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وامى بۆته‌ كارێكى له‌پێشینه‌ و زۆر پێویست له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كان،كه‌ ئاشكراشه‌ ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ ته‌واو زانستى و به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ودواتر لێكۆڵینه‌وه‌ و شیكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌یه‌ و له‌ئه‌نجامیشدا پلان دانانه‌ بۆ ئاینده‌ له‌چوارچێوه‌ى پلانى 5 ساڵى یان 10ساڵى و زیاتریشدا بۆ سه‌رجه‌م بوار و كه‌رته‌كانى گه‌شه‌كردنى وڵات.
بۆیه‌ گرنگى ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ به‌رچاوڕوونى ده‌داته‌ لێپرسراوانى حكومه‌ت ده‌رباره‌ى ته‌واوى ژیان و گوزه‌ران و ژماره‌ و قه‌واره‌ وتوانا و داهات و خه‌رجى وڵات و كۆمه‌ڵگاو ئیدى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و زانیاریانه‌ كه‌ تاڕاده‌یه‌كى زۆر نزیكن له‌ ڕاستى و واقعیه‌وه‌ چونكه‌ به‌پراكتیكى و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقع هه‌موو پرسیاره‌كان وه‌ڵامى ته‌واویان ده‌ستده‌كه‌وێت له‌زارى كه‌سه‌كان خۆیانه‌وه‌.هه‌ربۆیه‌ش پڕۆسه‌ى ئامار و كۆكردنه‌وه‌ى داتا و زانیاریه‌كان له‌ئێستادا بونه‌ته‌ زه‌روره‌تێكى گه‌وره‌ بۆ دانانى پلانى ئابورى و ئه‌منى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌نانه‌ت سیاسیش.
بۆخۆى پڕۆسه‌ى سه‌رژمێریكردن پڕۆسه‌یه‌كه‌ كه‌ نیه‌ت و خواستى ئابورى له‌ پشته‌وه‌یه‌ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م نه‌ك سیاسى ،به‌ڵام له‌زۆر وڵاتدا به‌تایبه‌تیش تاكڕه‌وه‌كان یان ئه‌و حومڕانیانه‌ى له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن یان ئاین و ئاینزایه‌كى دیاریكراوه‌وه‌ ڕابه‌رایه‌تیده‌كرێن. پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرى قه‌تیس و بچوك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ جوغزى سیاسیدا و بۆ مه‌رام و خواستى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى یان ئاینى و مه‌زهه‌بى خۆیان به‌كاریدێنن و زۆر جاران له‌و پێناوه‌شدا ده‌كه‌ونه‌ شاردنه‌وه‌ى زانیاریه‌ ڕاست و دروسته‌كان و كارى ساخته‌كاریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ زاڵكردن یان زیادكردن یان پیشاندانى ناواقعى بۆ بون و قه‌واره‌كانى خۆیان وه‌ك له‌هه‌موو سه‌رژمێریه‌كانى سه‌رده‌مه‌كانى پاشایه‌تى و كۆماریدا له‌ عێراقدا ڕوویانداوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى 76 ساڵى ته‌مه‌نى ده‌وڵه‌تى عێراقیدا له‌ 1921 وه‌ تا 1997 ته‌نها 8 سه‌رژمێرى گشتى ئه‌نجامدراوه‌ له‌ساڵانى ((1927 و1934 و 1947 و 1957 و 1965 و 1977 و 1987 و 1997))دا.
به‌مشێوه‌یه‌ له‌م وڵاتانه‌ى ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتى و ئه‌وانه‌ى حوكمڕانیه‌كى شمولى و توتالیتارى و نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و مه‌زهه‌بى به‌ڕێوه‌یان ده‌بات بۆته‌ پڕۆسه‌یه‌كى ترسهێنه‌ر وتارماییه‌كى تۆقێنه‌ر و هه‌موان له‌ ئه‌نجامه‌كانى ده‌ترسن،گه‌ر به‌ به‌رژه‌وه‌ندى بون و قه‌واره‌ و ده‌سه‌ڵات و هێزى خۆیان نه‌شكایه‌وه‌.بۆیه‌ زۆرجاران به‌مه‌به‌ست ئه‌م پڕۆسه‌ گرنگه‌ دواده‌خه‌ن یان هه‌ر نایكه‌ن وپه‌كیده‌خه‌ن یانیش گه‌ر سازیان كرد به‌ ناته‌واوى و نازانستى جێبه‌جێى ده‌كه‌ن به‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێوه‌.
جا ئه‌م ڕاستیانه‌ى لاى سه‌ره‌وه‌ له‌ ئێستادا بۆ ده‌وڵت و حكومه‌تى عێراق بونه‌ته‌ ڕاستیه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گر ،كه‌ له‌ماوه‌ى زیاد له‌ 23ساڵه‌ سه‌رژمێرى گشتى له‌ عێراقدا نه‌كراوه‌ واته‌ له‌ساڵى 1997 كه‌ ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق 19 ملیۆن كه‌س و هه‌رێمى كوردستانیش به‌ نزیكه‌یى  3 ملیۆن كه‌س بوون. و نزیكه‌ى 33ساڵیشه‌ له‌هه‌رێمى كوردستاندا ئه‌نجامنه‌دراوه‌.بۆیه‌ هه‌موو زانیارى و داتاكانى له‌به‌رده‌ستا هیچیان نزیك نین له‌ ڕاستیه‌وه‌ به‌ڵكو هه‌موانیان له‌چوارچێوه‌ى گریمانه‌و و نزیكخستنه‌وه‌ ده‌رناچن.له‌ئێستادا و دواى 16 ساڵ له‌ ڕووخاندنى ڕژێمى به‌عسى صدامى له‌ 2003وه‌ حكومه‌تى عێراقى دواى دووجاران بڕیار بۆ چێكردنى ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ له‌ساڵانى 2007 و 2013دا نه‌یانتوانى ئه‌نجامیبده‌ن،به‌ڵام له‌ئێستادا خۆشبه‌ختانه‌ بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ دراوه‌ كه‌ له‌مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2020دا ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ جێبه‌جێبكرێت.
پلاسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌،ئایا هه‌موو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و مه‌زهه‌بیه‌كانى ناو عێراق دڵخۆشن به‌و پڕۆسه‌یه‌ یان هه‌موان به‌ترس و دڵه‌ڕاوكێوه‌ لێى ده‌ڕوانن و به‌كامى دڵ حه‌زناكه‌ن جێبه‌جێبكرێت ؟ئایا ئه‌م هه‌موو ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌یان بۆچى و له‌ پاى چیدایه‌؟
وه‌ڵامى كورت و كرمانجى و بێ پێچ و په‌نا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موان و هه‌ریه‌كه‌ به‌بیانوى جیاوازه‌وه‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌ ده‌ترسن،به‌ڵام به‌ناچاریش قبوڵیان كردوه‌  سه‌ره‌ڕاى تێبینى و سه‌رنجه‌كانیان.
ئاشكرایه‌ له‌دواى ساڵى 2003وه‌ زۆرینه‌ى شیعه‌ مه‌زهه‌بى عه‌ره‌بى بونه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ عێراقدا و ته‌واوى جومگه‌ و بڕگه‌ گرنگه‌كانى بڕٍیاریان له‌ده‌ستدایه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌و پێكهاته‌یه‌یه‌ و هه‌موو توانا مادى و مرۆییه‌كانى له‌به‌رده‌ستدایه‌ و له‌ساڵانى ڕابووردوشدا كه‌ ده‌یانتوانى ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ئه‌نجامبده‌ن به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ى سیاسى ومه‌زهه‌بى خۆیانه‌وه‌ چێیان نه‌ده‌كرد و ده‌ترسان كه‌ ژماره‌ و قه‌واره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان ده‌ربكه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر سونه‌ مه‌زهه‌به‌كان و كورده‌كانداو به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ بانگه‌شه‌ى بونیان زیاد له‌ ڕێژه‌ى 60% دانیشتوانى عێراق ده‌كه‌ن بۆیه‌ ئه‌مه‌ ترسى شیعه‌كانه‌.
سونه‌ عه‌ره‌به‌كانیش هه‌مان بیانویان هه‌بوه‌ و ده‌ترسن كه‌ له‌ئێستادا قه‌واره‌ و ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
کاروان ئەحمەد عبدالرحمن
شادمان مەلا حەسەن
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ