((ڕێكهوتنى سه‌ده)) ناونیشانێكى ته‌لیسماویه كه تاكو ئێستاش زۆر سه‌ركرده و وڵاتى ناوچه‌كه و دونیاش ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى به‌ته‌واوه‌تى نازانن،به‌ڵام له‌ناوه‌كه‌یه‌وه زۆر گه‌وره دیاره و جێگه‌ى پرسیار و تێڕامانه.ڕێكهوتنى سه‌ده بیرۆكه‌ى ئه‌مریكا و ئیداره‌ى سه‌رۆك ترامپه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى فه‌له‌ستین و ئیسڕائیل.كه كێشه‌یه‌كه له‌چاره‌سه‌ر نه‌هاتوه به‌درێژایى 70 ساڵى ڕابوردوو و كێشه‌ى ئاڵۆز و گه‌وره‌ى پله یه‌كى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوینه و دواى ئه‌ویش كێشه‌ى كورد دێت.ئه‌م پێشنیازه یان بیرۆكه‌یه دواى 18 مانگ له‌كارى چڕوپڕى لێژنه‌یه‌ك له ئیداره‌ى سه‌رۆك ترامپ ئاماده‌كراوه و چه‌ند وڵات و سه‌رۆك وڵاتێكى ناوچه‌كه‌شیان لێئاگاداركرۆدتهوه له (( سعودیه و ئیمارات و عومان و ئوردون و میسر و توركیا)).ئه‌م پلانه هێشتا به‌نهێنى ماوه‌ته‌وه و نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م ڕاگه‌یاندن و جه‌ماوه‌رى ناوچه‌كه‌وه و وابڕیاره له مانگى 6/2019دا ئاشكرا بكرێت.
• 3 كه‌سایه‌تى دیارى ئیداره‌كه‌ى ترامپ وه‌ك ئه‌ندازیارى ئه‌م پلانه دێنه ناوهێنان كه بریتین له‌هه‌ریه‌كه له(( گرینبلات كه 12 ساڵه پارێزه‌رى موڵك و ماڵى سه‌رۆك ترامپه و كۆشنه‌ر زاواكه‌ى ترامپ و سه‌فیرى ئه‌مریكا له ئیسڕائیل/دێڤید فریدمان))نن.
• هه‌رچه‌نده پلانه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام لێره و له‌وێ له‌لایه‌ن لێپرسراوانى ئه‌مریكا و دیپلۆماتكارهكانیانهوه بڕگه و بابهتهكان به‌پچڕ پچڕ ئاشكرا ده‌كه‌ن، به‌كورتى ده‌توانرێت خاڵ و به‌نده گرنگه‌كانى به‌م شێوه‌یه كورتبكرێته‌وه:
1. دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى فه‌له‌ستینى له كه‌رتى غه‌زه و به‌ره‌ى ڕۆژئاوا به‌ڵام به‌بێ بوونى سوپایه‌ك.
2. میسر له كۆتا قۆناغى گفتوگۆكانیدا ڕایگه‌یاندوه كه ئه‌و به‌نده‌ى لابردوه كه ده‌وڵه‌تێكى فه‌له‌ستینى له‌سه‌ر به‌شێك لهخاكى سینا دابمه‌زرێت، و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست هه‌ڵناگرێت له خاكى میسر،دواى ئه‌وه‌ى وازى له‌هه‌ردوو دورگه‌ى تیران و صنافیر هێنا بۆ سعودیه ، به‌ڵام له‌ناوچه‌ى سینادا وه‌كو ناوچهیكى ئازادى بازرگانى ده‌توانرێت به‌شێك له خاكى زیاتر دابینده‌كات بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان بۆ دامه‌زراندنى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و كارگه و بۆ جێگه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و كشتو‌كاڵى و ڕێگه‌دان به فه‌له‌ستینیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى تیایدا بژین.كه دواتر له‌سه‌ر ڕووبه‌رى زه‌ویه‌كه ڕێكه‌وتن دهككرێت.
3. هه‌روه‌ها پردێكى هه‌ڵواسراو دروستده‌كرێت له‌نێوان غه‌زه و كه‌رتى ڕۆژئاوادا بۆ كارئاسانى جوڵه و هاتوچۆ.
4. دواى 1 ساڵ له ڕێكه‌وتنه‌كه هه‌ڵبژاردنێكى دیموكراسى ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ر فه‌له‌ستینیه‌ك بۆى هه‌یه خۆى هه‌ڵببژێرێت.
5. سزا ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر هه‌ر لایه‌كى ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا كه ئه‌م ڕێكه‌وتنه ڕه‌تبكاته‌وه به ئیسڕائیلیشه‌وه.
6. سوپاى ئیسڕائیل كۆنتڕۆڵى كۆمه‌ڵگا جوله‌كه نشینه‌كانى كه‌رتى ڕۆژئاوا ده‌كات له‌گه‌ڵ دۆڵى ئوردون و سنوره‌كان بۆ ماوه‌ى 5 ساڵ تا گفتوگۆكان ده‌گه‌نه قۆناغى كۆتایى.
ئاشكرایه ڕێكه‌وتنه‌كه گه‌لێك خاڵ و بڕگه‌ى تر له‌خۆ ده‌گرێت،به‌ڵام هێشتا هه‌رئه‌وه‌نده‌ى لێ ئاشكرا كراوه.جا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى كه ئاشكرا كراون،له‌لایه‌ن ئیسڕائیل و فه‌له‌ستینیه‌كانه‌وه هه‌ڵوێستى جیاواز و گه‌لێك جاریش توند ڕاگه‌یه‌نراوه به ڕه‌تكردنه‌وه.ئه‌وه‌تا ڕۆژنامه‌ى هائاڕتسى ئیسرائیلى له‌و بڕوایه‌دایه كه 7% كۆمه‌ڵگاى ئیسڕائیلى له‌و بڕوایه‌دان كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندایه و 31% ده‌ڵێن له قازانجى فه‌له‌ستینیه‌كانه.
• هه‌ڵوێستى ئیسڕائیلیه‌كان:
1.تائێستا ئیسڕائیل چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌ت ڕه‌تده‌كاته‌وه.
2.ڕ‌ازى نیه به گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره فه‌له‌ستینیه‌كان.
3. چۆڵكردنى كۆمه‌ڵگا جوله‌كه نشینه‌كان له‌كه‌رتى ڕۆژئاوا به‌لایه‌وه زۆر سه‌خته.
4. شارى قودسى ڕۆژهه‌ڵات به پایته‌ختى شه‌رعى ئیسڕائیل داده‌نێت.
• هه‌ڵوێستى فه‌له‌ستینیه‌كان:
1.تا ئێستا سه‌ركرده فه‌له‌ستینیه‌كان به ((حه‌ماس و فه‌تح))وه به‌توندى ئه‌و پلانه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه چونكه ده‌ڵێن،ده‌سه‌ڵاتى ئیسڕائیل زیاتر ده‌چه‌سپێنێت .
2.ئاواره‌كان تا ئه‌به‌د ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدى باب‌و باپیرانیان.كه ژماره‌یان له 5 ملیۆن فه‌له‌ستینى زیاترده‌بن.
3. به‌پێى پلانه‌كه‌ش سه‌روه‌رى خاكى فه‌له‌ستینیش تا ئه‌به‌د له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
4. سه‌رۆك وه‌زیرانى فه‌له‌ستین(( محمد ئاشتیه))ده‌ڵێت: ئه‌م پلانه ئیسڕائیلیه و به ده‌ستى ئه‌مركا نوسراوه‌ته‌وه.چونكه ده‌ستى ئیسڕائیل واڵا ده‌كات كه كه‌رتى ڕۆژئاوا له‌ژێر ناوى ئه‌منیه‌وه بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى.
5. فه‌له‌ستینیه‌كان داواكارن كه ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى له‌سه‌ر بنچینه‌ى سنوره‌كانى ساڵى 1967 دابمه‌زرێت و پایتهختهكهشى قودسى ڕۆژهه‌ڵات بێت.
• به‌م شێوه‌یه هه‌ڵوێستى دوولایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى كێشه‌كه زۆر دوورن له یه‌كتریه‌وه،و هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌مریكاش به ماوه‌ى 70 ساڵى ڕابووردوو به‌لاى عه‌ره‌به‌كانه‌وه هێنده‌ى پشتگیرى له ئیسڕائیلیه‌كان كردوه نیوهێنده پشتیوانى له ماف و داواكاریه ڕهوكانى فه‌له‌ستینیه‌كان نه‌كردوه و ئه‌وه‌تا له‌مانگى 12/2017دا و تاك لایه‌نه بڕیاریدا به‌داننان به شارى قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسڕائیل و گواستنه‌وه‌ى سهفارهتهكهشى له‌ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس،كه ئه‌م بڕیار و ههڵویستانهى ئه‌مریكا بۆ عه‌ره‌به‌كان زۆر سه‌ختن قبوڵكردنیان و له‌ئێستاشدا گوێگرتن و په‌سه‌ندكردنى ئه‌م پلانه‌ى ئه‌مریكا بۆ عه‌ره‌به‌كان سه‌ختتره ،چونكه متمانه‌یه‌كى گه‌وره نه‌ماوه به هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانى ئه‌مریكا و ئه‌مه‌ش به گه‌مه‌یه‌كى قێزه‌ونى تر‌ى ئیسڕائیل لێكده‌ده‌نه‌وه،به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى به‌هێزیشیان نیه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى چونكه له‌ئێستادا و له‌سه‌ره‌تاى ده‌سپێكى به‌هارى عه‌ره‌بیه‌وه فه‌له‌ستینیه‌كان له هه‌موو هاوكاریه مادى و مه‌عنه‌ویه‌كانى عه‌ره‌به‌كان بێبه‌شبوون و هیچ پشتیوانیه‌كى به‌ناو برایه‌تى و ئیسلامه‌تیان نه‌ماوه و ته‌نها وه‌كو سه‌ركرده‌ى حه‌ماس و فهتحیهكان ڕایانگه‌یاندوه درێژه‌دانه به مقاوه‌مه‌ت و به‌ره‌نگارى له‌پێناو وه‌دیهێنانى ئاوات و خواست و خه‌ونه لهمێژینهكهیان ئه‌ویش ڕزگاركردنى فه‌له‌ستین و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆیه كه شارى قودس پایته‌خته‌كه‌ى بێت.
• هه‌ڵوێستى وڵاتانى عه‌ره‌بى:
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وڵاتانى عه‌ره‌بى خۆیان ده‌پارێزن له پشتیوانى ئه‌م ڕێكه‌وتنه و نایانه‌وێت لێپرسراوێتى مێژوویى به‌له‌ده‌ستدانى فه‌له‌ستینیان بكه‌وێته ئه‌ستۆ،هه‌ربۆیه‌ش هیچ ڕاگهیندراوێك یان هه‌ڵوێستێكى فه‌رمیان ڕانه‌گه‌یاندوه جگه له ئیمارات كه پشتیوانى ده‌كات.
• هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا:
1.ئه‌مریكاش خۆى ته‌نها به‌خاوه‌نى بیرۆكه و كارئاسانیكهر پیشان ده‌دات نه‌ك وه‌ك دادوه‌ر و میانگیر.
2. ڕایگه‌یاندوه كه دامه‌زراندنى دوو ده‌وڵه‌ت یان یه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌شێوه‌ى كۆنفیدڕاڵى یان فیدڕاڵى بۆ لایه‌نى جێبه‌جێكار به‌جێدێڵێت.
3.هه‌روه‌ها ئه‌مریكا بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌م پلانه‌ى داواى له‌هه‌ریه‌كه له وڵاتانى كه‌نداو و یه‌كێتى ئه‌وروپا و یابان و چین و خۆشى كردوه بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكار و كۆمه‌كى مادى.به‌هه‌مان شێوه وڵاتانى میسر و ئوردون و سعودیه‌ش به‌شدار ده‌بن.
4.ئه‌مریكا ته‌نها داواكارى له ئیسڕائیل كردوه كه دروستكردنى كۆمه‌ڵگا جوله‌كه نشینه‌كان له‌ناو جه‌رگه‌ى كه‌رتى ڕۆژئاوادا له 5 ساڵى یه‌كه‌مدا ڕابگرێت.
5. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فه‌له‌ستینیه‌كان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له‌م پلانه هه‌ربۆیه وه‌ك قه‌ره‌بویه‌ك ئه‌مریكا به بڕى 25 ملیار دۆلارى ئه‌مریكى له 10 ساڵى ئاینده له‌كه‌رتى غه‌زه‌دا وه‌به‌رهێنان ده‌كرێت.
6. به‌هه‌مان شێوه‌ش ئوردونیش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و ڕ‌ازى نیه ده‌ستهه‌ڵگرێت له‌به‌شێك لهخاكهكهى و نیشته‌جێبوونى ئاواره فه‌له‌ستینیه‌كان نیایدا،هه‌ربۆیه ئه‌مریكا به بڕى 40 ملیار دۆلارى ئه‌مریكى وه‌به‌رهێنان له ئوردوندا ده‌كرێت.
• له‌كۆتایدا ئه‌م ڕێكه‌وتنه و پلانه ئه‌مریكیه گه‌ر سه‌ربه‌كه‌وێت و به‌دڵى هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت له‌پێش هه‌موانیشه‌وه فه‌له‌ستین و ئیسڕائیلیه‌كان،ئه‌وا ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین تاڕاده‌یه‌ك ململانێكانى كه‌متر و خاوتر ده‌بنه‌وه و ئاشتى و ئارامیه‌كى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ماوه‌ى 70 ساڵه لێى بێبه‌شكراوه،گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بێت ئه‌وا ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین ده‌بێته كوانوى جه‌نگ و ململانێیه‌كى توندتر و ئاگرى ئه‌و ململانێیانه‌ش هه‌موان ده‌گرێته‌وه و ناوچه‌كه‌ش ده‌كاته گۆڕه‌پانى ململانێ ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌كو 70 ساڵى ڕابووردوو.