سلێمانی
خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى كارێكى مرۆڤ دۆستانه‌ ده‌كه‌ن
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
كۆمه‌ڵه‌ خوێندكارێكى زانكۆى سلێمانى هه‌ڵساون به‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى جیاواز و كه‌ زانكۆى سلێمانى ڕووپۆش ده‌كات به‌ سه‌وزایى ، بڕیاریشه‌ پڕۆژه‌ى هاوشێوه‌یان هه‌بێت.
وه‌لید یاسین نوێنه‌رى گشتى خوێندكارانى به‌شى ڕاگه‌یاندن له‌ سكوڵى زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانى زانكۆى سلێمانى  له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاڕاسته‌ ووتى :ئێمه‌ 3 خوێندكارین كه‌ هه‌ڵساوین به‌ پڕۆژه‌ى نه‌مام چاندن خۆشبه‌ختانه‌ توانیومانه‌ 500 نه‌مام به‌ نوسراو و بێ به‌رامبه‌ر وه‌ربگرین 250 نه‌مام مان له‌ به‌شه‌كه‌ى خۆمان چاندووه‌ بڕیاریشه‌ 250 نه‌مامه‌كه‌ى تر بده‌ین به‌ به‌شى زانست.
هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا : پێشتر كارى هاوشێوه‌مان كردووه‌ و توانیومانه‌ تابلۆ بۆ به‌شه‌كه‌مان وه‌ربگرین  ، بڕیاریشه‌ له‌ ئاینده‌دا پڕۆژه‌ى به‌ چیمه‌نكردنمان هه‌بێت بۆ ڕوپۆشكردنى سه‌وزاى به‌شه‌كه‌مان.
له‌ كۆتایشدا باسى له‌وه‌شكرد: كه‌ مامۆستاكانمان هاوكاریان كردووین و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ خوێندكارێكى به‌شه‌كه‌شمان هاوكارمان بوون ، ئه‌گه‌رچى ئێمه‌ ته‌نها نوێنه‌رى خوێندكارانى به‌شى ڕاگه‌یاندنین به‌ڵام ئاماده‌ین هاوكارى به‌شه‌كانى تریش بكه‌ین.

863 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/17/2018 11:39:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ