سلێمانی
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ فیستڤاڵى گه‌لاوێژ نه‌كرا
ئاڕاسته‌:داستان ڕه‌سوڵ
به‌هۆی كاریگه‌ری  رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر و ڕاگرتنی گه‌شته‌ ده‌ره‌كییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نه‌توانرا خولی 21ی فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ ئه‌نجام بدرێت
ته‌لعه‌ت تاهیر،جێگری سه‌رۆكی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی ڕووناكبیری گه‌لاوێژ ،ده‌رباره‌ی ئه‌نجام نه‌دانی خولی 21ی فیستڤاڵی  گه‌لاوێژ ، له‌ لێدوانیكیدا بۆ ئاڕاسته‌ وتی: "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ خولی 21ی فیستڤاڵی گه‌لاوێژ كرابوو،بابه‌ته‌كان به‌ده‌ستمان گه‌یشتبوون،چیرۆك و شعری و لێكۆلینه‌وه‌كان درابوونه‌ لیژنه‌كان و جیاكرابوونه‌وه‌ و ناوی به‌شداربووه‌كانمان به‌فه‌رمی بڵاوكردبۆوه‌".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "به‌هۆی ڕاگرتنی گه‌شته‌كانه‌وه‌، میوانه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی فیستڤاڵه‌كه‌ نه‌یانتوانی بێن ،میوانه‌كانیش بۆ فیستڤاڵه‌كه‌ گرنگ بوون ، چونكه‌ وابڕیاربوو دالۆگی كوردی _ڕووسی
ئه‌نجام بده‌ین ،میوانه‌كانی ڕووسیا ناونیشان و بابه‌ته‌كانیشیان بۆ ناردبوون،ئه‌و وه‌فده‌ كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی روسیا ده‌ستنیانكرابوون.
جێگری سه‌رۆكی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕوناكبیری گه‌لاوێژ،ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: ئه‌گه‌ر گه‌شته‌ ده‌ره‌كیه‌كان فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌رێم ده‌ست پی بكاته‌وه‌ بارودۆخ باش بیت له‌ مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو فیستڤاڵه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ داوایان له‌و شاعیر و چیرۆك نووس ولێكۆڵه‌ران كردووه‌ ،كه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆ فیستڤاڵه‌كه‌ نادبوویان قبوڵكرابون بڵاوی نه‌كه‌نه‌وه‌،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌ موڵكی فیستڤاڵ بمینێته‌وه‌،چونكه‌لیژنه‌كان بڕیاریان له‌ خه‌ڵاته‌كانیشداوه‌".
132 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/5/2017 1:01:09 PM
زیاتر ...