سلێمانی
چاپی چوارەمی کتێبی مێژوویەک لە ئاگر بڵاوکرایەوە.
ئاڕاستە: پشتیوان عەزیز

ئەمڕۆ ٢-١٢-٢٠١٧ لە ناوەندی غەزەل نووس لە سلێمانی چاپی چوارەمی کتێبی(مێژوویەک لە ئاگر)بڵاو کرایەوە،کە دیمانەیەکی درێژە لەگەڵ جەمیل بایک ھاوسەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)لە لایەن حەسەن جودییەوە ئەنجام دراوە.

حەسەن جودی ئامادەکاری کتێبەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاڕاستە ڕایگەیاند: ناوەڕۆکی کتێبەکە باس لە مێژووی(٤٠)ساڵەی تێکوشانی پەکەکە دەکات کە قسە کردن و ھەڵوێستە کردنێکی مێژووی و سیاسی قوڵە لەسەر خەباتی چەکدارییان لە باکوری کوردستان.

وتیشی:لە درێژەی ناوەڕۆکەکەیدا باس لە زیندان و شاخ و سەرجەم ئاستە جیاوازەکان و کەم وکوری و سەرکەوتن و شکست و خاڵە بەھێز و لاوازەکانی پەکەکە دەکات.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەمەش بەشێکە لە پرۆژەیەکی بەرفراوان کە ھەشت کتێب لە خۆ دەگرێت و ئەمەیان یەکێکە لە کتێبەکان کە لە دوو بەرگ پێکھاتووە و لەسەر ئەرکی بەڕێزێک بەچاپ گەیەنراوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت.

حەسەن جودی ئاماژەی بەوەشکرد:دیمانەکەی لەساڵی ٢٠٠٨ لەگەڵ جەمیل بایک ھاوسەرۆکی پەکەکە ئەنجامداوە ،کە یەکێکە لە درێژترین چاوپێکەوتنەکانی کاری ڕۆژنامەوانی،و بۆ پێنجەم جارە چاپ دەکرێت، بەڵام چاپێکیان بەتەواوی قەدەغە کراوە و چاپی سێ یەمیشی لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر قەدەغە کراوە،ھەروەھا لە ڕۆژەھەڵاتیش کتێبەکەی قەدەغە کراوە.

708 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/2/2017 5:00:32 PM
زیاتر ...