سلێمانی
بەوێنــە:فیستیڤاڵی ئاشتی بەڕێوەدەچێت
ئاڕاستە:پشتیوان عەزیـز

ئەمشەو ١١-١١-٢٠١٧ لە شاری سلێمانی بۆ یەکەم جار فیستیڤاڵی ئاشتی،پێکەوە ئاوازی ئاشتی دەچڕین، بۆ چەند گروپێکی منداڵانی شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان سازدەکرێت و سەرپەرشتیاری گشتی فیستیڤاڵەکەش ڕایدەگەیەنێت: بە ئامانجی دڵخۆش کردنی تەواوی منداڵانی کوردستان ساڵانە ھەر جارەو لە شارێک ئەنجامی دەدەین.

فویلە شۆڕش سەرپەرشتیاری گشتی فیستیڤاڵەكە بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند: ئەم فیستیڤاڵە بریتییە لە پێشکەشکردنی چەندین گۆرانی و پارچە میوزیک،بۆ پێنج گروپی ھونەری منداڵان لە ھەریەکە لە شارەکانی سلێمانی و ھەولێر و ھەڵەبجە و کەلار و چەمچەماڵ،ھەرچەندە بریار بوو شاری کەرکوکیش بەشدار بێت بەڵام بەھۆی بارودۆخی نەگونجاوی شارەکەوە دەرفەتیان بۆ نەرەخسا.

وتیشی: ئامانجمان گەیاندنی ئاشتی و دڵخۆش کردنی منداڵانە و ئەمەنەوێت لە رێی ھونەرەوە خۆشییەکانیان بۆ بگەرێنینەوە کە بۆیەکەمجارە ئەم فیستیڤاڵە ئەنجام دەدرێت .

فویلە شۆڕش ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: بڕیارە ساڵانە ئەنجام بدرێت و ھەر جارە و لەشارێکی کوردستان بکرێت بەئامانجی بەشداری کردنی ھەموو شارەکان و دڵخۆشکردنی تەواوی منداڵانی کوردستان.

325 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/11/2017 9:58:23 PM
زیاتر ...